وتار
دەوڵەتی کوردیش کرایە قوربانی بیرکردنەوەی خێڵ!
ھۆشیار جەمال

 کورد یەکێکە لەگەلە کۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە خاوەنی مێژوویەکی دوور ودرێژی پرلەململانێیە لە پیناو مانەوە قبوڵنەکردنی ژێردەستەیداخەباتی کردوە کە بە دڵنیایەوە ئەگەرکەسێکی بیگانە، لەھەرکوێی ئەم دنیایدا زانیاری تەواو پەیداکات، لەسەرڕووبەروژمارەی دانیشتوانی ھەرچوارپارچەکەی ئەوکانزاومادە خاوە زۆرەی کەسەرچاوەی ژیانێکی شکومەند دەبێت بۆتاکەکانی ئەگەرحکومڕانیکی دادپەروەرھەبێ،سەری سوڕدەمێنی لەوەی ئەم گەلە بێ دەوڵەتە!
لە ڕابردوودا سەرجەم بزوتنەوە ڕزگاری خوازەکانی گەلی داخوازیان دروست بوونی دەوڵەتی وکوردی بووە، لەباشوری کوردستانیش کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە وەک ھەرێمی کوردستان ناسێنراوە وەلە لایەن پارتە سیاسە کوردیەکانەوە بەرێوە دەبێرێ، ھەردەم باسی دەوڵەتی کوردی لە سەر زاریان بووە،وەک کارێکی فشاربەرامبەرحکومەتی ناوەندی بەکاریان ھێناوە.
بەڵام لە سەرئەرزی واقع کاری جدیان بۆ نەکردوە وھیچ پایەکی دوڵەتێکی بەھێزیان دانەمەزراندوە.بەڵکوھەردەم زاراوەی دەوڵەتی کوردیان بەکارھیناوە بۆ داپۆشینی کەموکورتیەکان یان لە وکاتەی ھەرای راگەیاندنی دەوڵەتیان کردوە لە ژێرە کۆمەڵی مەرامی حیزبیان جێبەجێ کردوە.
دواجار ئەم کارتە بھێزەی کورد بە بێ ئەوەی دیراسەیەکی ورد بکرێ، لە ژێرکاریگەری کومەڵی راوێژکاری پارە خۆری خانەنشینی ھەندێک وڵاتی بێگانەوخۆشباوەڕی ھەندێک حیزبی تر، لەشەو ڕۆژێک داو بە ناوی ڕیفراندۆمەوە لەگەڵ شاری کەرکوکدا لەدەستیان دا
لەکۆتایدا دەمەوێت  بڵیم سەد ساڵی تر و لە دوای نەمانی تەواوی ئەم سیاسیانەی کورد بە خۆیان وحیزبەکانیان و سەرجەم ئەوھاوڵاتیانەی ئەم ھەرێمی کوردستان وناوچە کوردستانیەکانی کەرکوک وقەزاوناحیەکانی تر ھیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ باسی دەوڵەتی کوردی وکەرکوک بکات چونکە لەسایەی عەقڵێتی خێڵەتی وتاکڕەوانەوە بەھێزترن کارتی فشارمان لەدەست دا،وەھیچ ھاوڵاتیەک بروای بەحیزب ەسیاسەکان نەماوە تا جارێکی ترباسی دەوڵەتی کوردی وپاراستن وگەڕانەوەی شاری کەرکوکی بۆبکەن بۆ سەرھەرێمی کوردستان ،بەڵکو ھاوڵاتیان ئێستالە بێ ئومێدیەکی گەورەو ھیلاکبووەیەکی دوای جەنگ دەچن، کەتەنھا موچەیەکان ھەبێ پێ بژین و لە جەنگ دووربن ھیچی تریان ناوێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ