وتار
ئێوە مێژووتان خوێندوەتەوە ؟
ئیبراهیم هه‌ورامانی

چەندین ساڵ لەمەوبەر ،لەچەندین وڵاتی جیاجیای ئەم دونیایەدا ،بەتایبەت ئەو وڵاتانەی دیکتاتۆرەکان  تێیدا دەسەڵاتدار بون  . وەک بڵێ ی مێژوو ڕوداوەکان دەگوازێتەوە و دوبارەدەبێتەوە .
بەرلەوەی من بچمە ناو باسەکەمەوە ،تاکە پرسیارێکتان ئاراستەدەکەم ودەڵێم  :ئایا ئێوە مێژوتان خوێندوەتەوە ؟ یان خوێندوتانەتەوە و شەرم دەکەن بڵێن بەڵێ ؟ یان  بەدەر لەھەموو تێڕوانینێک سروشتی خۆتان وایە بچنەوە سەر ڕێگەی ھاوبیر و کردەوەکانتان  .
بەھەر حاڵ  لێرەوە من لەبری ھەمووان وەبیرتان دێنمەوە .
زۆر بوون ئەو ڕژێمە دیکتاتۆر و زاڵم ودوژمنکارانەی سستەمی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی زۆرێک لە وڵاتانی دونیایان بەڕێوە دەبرد و لەبەرامبەر داواکاری مافەکانی ھاوڵاتەکانیان بە زەبری ھێزی عەسکەرتارییەت و ئاگر و ئاسن وەڵامی داواکارییە ڕەواکانیان داوەتەوە ،دواجار تا مودەتێکی کەم توانیویانە زەبری ھێزی خۆیان بوەشێنن دواجار لەبەرامبەر ھێزی گەڵدا چۆکیان داداوە و کورسی دەسەڵاتیان بۆ گەل بەجێھێشتوە و بەسزای عەدالەت و یاسا گەیەنراون  .نمونەکان زۆرن  ڕەنگە لێرە جێگەی خستنە ڕووی ئەو نمونانە نەبێتەوە .
بەڵام لەکۆتایی  تەمەنی دەسەڵاتدارێنی ئەو ڕژێمە دیکتاتۆر و عەسکەرتارییەتانەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرابوە و سەلمێنراوە کە دواجار لەململانێکاندا گەل براوەبوەو سەرکەوتوە  .
ماوەیەکە بەھۆی قەیرانە یەک لەدوایەکەکانی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان و خەمساردی و بێبکایی دەسەڵاتی سیاسی ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر داواکارییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەباشوور، سەرجەم چین و توێژەکان لەپێناو بەدیھێنانی خواستەکانیان بۆدابینکردنی موچە وخزمەتگوزراییەکان و فەراھەمکردنی ئازادی رادەبرین و ئازادییە سیاسیەکان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ...لەبەرامبەردا دەسەڵاتی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی سەرکوتکردنی داواکانی کۆمەڵانی خەڵک  بەبەکارھێنانی ھێزی سەربازیکە بەداخەوە چەندین شەھید و برینداربوون لەڕیزی خۆپیشاندەران و ناڕازییانی لێکەوتۆتەوە  ھەر بۆیە دەسەڵات دەیەوێ بەم شێوە عەسکەرتاریەتە کۆتایی بەخۆپیشاندانەکان بھێنێت  .
ئەگەر ئێمە چاوێک بە مێژووی شۆڕشی گەلان بخشێنین ئەوڕاستیەمان بۆ دەردەکەوێت کە ھەمیشە بەرەی گەل بەرەی ڕەوا و ھەقن و دیکتاتۆرەکان ناتوانن داوا و مافە ڕەواکانیان لەکۆڕنێن و دەرئەنجام سەرکەوت بۆ گەلە .
بۆیە دەکرێت سەرانی دەسەلاتی سیاسی لەھەرێمی کوردستان ھەست بەو ڕاستیە بکەن کە ھێزی سەربازی ناتوانێ بەرلەسەرکەوتن و بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەل بگرن   . وە ناشبێت دەرک بەو ڕاستیە نەکرێت کە دواجار ئەوە ھێزی گەل و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلە سەردەکەوێت  
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
24/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ