وتار
ڕێپێوان یان خۆپێشاندان وەک مافێک لە دەقە یاساییەکاندا
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ڕێپێوان یان خۆپێشاندان وەک مافێک لە دەقە یاساییەکاندا 
پارێزەر: لوقمان مستەفاساڵح 
ڕێپێوان یان خۆپێشاندان دووچەمکی جیاوازن لە شێوە وناوەڕۆکدا،بەڵام ئێمە بە ھەڵە ھەردوو چەمکەکە بەیەک مانا لێک دەدەینەوە،ئەم بە ھەڵە بەکارھێنانە تەنھا خەڵکە ئاساییەکەی نەگرتۆتەوە،بەڵکوزۆرێک لەکەسە یاساییەکانیشمان کەوتونەتە ھەڵەوە وبەیەک مانا تێی دەڕوانن،تەنانەت ھەندێ لە دەزگاکانی جێبەجێکاری حکومەتیش بەیەک چاو مامەڵە و ڕەفتار لەگەڵ ھەردووچەمکەکەدا دەکەن،کەھەڵەیە لەبەرئەوەی:-      ڕێپێوان..بریتیە لەخەڵکانێکن بە شەقا مەکاندا ڕێدەکەن گوزارشت لە ھەست و داواکاریەکی دیاری کراودەکەن")مَسِیرەُ ..النَّاس یسیرون فی الشَّوارع للتَّعبیر عن مگالب ڕو مشاعر مُعیَّنە.) ئەم چەمکە بەپێچەوانەی چەمکەکەی ترکە خۆ پێشاندانە تەنھا بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت،دوورە لە توندوتیژی،تاک بە تەنھا ھیچ ڕۆڵێکی نیە،بە شێوەیەکی ھێمنانە و دوور لە توندوتیژی بەڕێوەدەچێت،بەڵام:-       
  خۆپێشاندان..کۆمەڵەکەسێکی خۆپێشاندەرن بۆئاشکراکردنی پشتگیری کردن ئەو دژ،دەڕژێنە سەر شەقامەکان (مُڤاەَرەٌ ..جماعیَّە للإعلان عن تڕیید ڕو معارچە)کە زۆر جار ئەم چەمکە توندوتیژی وئاڵۆزی لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ بە دوای خۆیدا دێنێت،تادەگاتە ئاستی  تاک، کە وەک ناڕەزایەتیەک خۆی پێشان دەدات ،نموونەی کەسێکی فێمێنیست،کە خۆی رووت دەکاتەوە،یاخوود کەسێک ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و خۆی دەسووتێنێت ،یاخوود کەسێکی زیندانی وەک ناڕازیەک دەمی خۆی دادە دوورێت...ھتد
.                          
بەڵام دەرەنجام ھەردوو چەمکەکە خۆیان لە ناڕەزایەتیا دەبیننەوە و یەک مەبەست لە خۆدەگرن،بۆ بەدەستھێنانی داواکاریەکانیانە بە ھەردووشێوەی ھێمنانە و تووندووتیژی نەخوازراویشەوە،بۆیە بە ھەردوو شێوە ئەرێنی ونەرێنیەکەیەوە،دەبنە تێزێک بۆ پرسەکانی ئازادی ڕادەبرین و گردبونەوە ومانگرتن ‌و خۆپیشاندانی ئاشتیانە ‌و توندووتیژیەوە،لێرەدا دەسەڵات تەنھا بۆی ھەیە پارێزگاریان لێبکات وئامۆژگاری بات و دەقە یاساییەکان بداتەوە بە گوێی خەڵکە ناڕازیەکەدا،بۆئەوەی خۆپێشاندانەکان سەرنەکێشێت بۆ کارێکی نە خوازراوو مافی گشتی پێشێل نەکات،چونکە ئەم چەمکانە بە کۆڵەگە ‌و ڕەگەزی بەھێزی ھەر دەسەڵاتێکی دیموکراتی دادەنرێن.لەبەرئەوەی ئەم ڕەگەزانە یان ئەو ماف و چەمکانە پرەنسیپی سەرەتایین بۆ باوەربون بە بەشداری تاکەکانی کۆمەڵگە لە داواکردنی ماف و ئازادیەکانیان. ئەمەش بە روونی لە ڕێکەوتنامەو بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکان دا جەختی لێکراوەتەوە. تەنانەت ئەو وڵاتانەی کە واژوویان لەسەر ئەو بەڵگەنامەو ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیانە کردوە، گوێڕایەڵ و ملکەچن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم ماف و چەمکانە بە شێوەیەک دەبێت لە دەستوری بنەڕەتی و یاساکانیان بە تەواوی و دوور لە ھەر پێشێلکاری و سنوردارکردنێک ڕەنگ بداتەوە.

 مافی ڕادەربڕینی ئاشتیانە بە یەکێک لە مافە سروشتیەکانی مرۆڤ دادەنرێت کە جاری گەردونی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی (١٩٤٨) جەختی لێکردۆتەوە. ھەروەک لە ھەردوو پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەتن بە مافە مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی بە روونی ئاماژەیان داوە بە دەسەبەرکردنی ماف و ئازادی ڕادەبڕین بە شێوەیەک کە بە یاسا ڕێک بخرێت و دژ نەبێت لەگەڵ سیستەم و ئادابی گشتی، لە ماددەی (٢١)ی پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەکاندا ھاتوە (( مافی گردبونەوەی ئاشتیانە دان پیانراوە، نابێت ھیچ لەمپەرێک لەبەردەم ئەو مافانە ھەبێت وە دەبێت ئەم مافە بە پێی یاسا ڕێک بخرێت)). لە کومەڵگە دیموکراتیەکان ڕێوشوێنی پێویست دادەنرێن بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاداب و تەندروستی و سەلامەتی گشتی، ھەروەھا ڕێوشوێنی تایبەتیش دادەنرێن بۆ پاراستنی ئازادییە گشتیەکان و گوزارشتە تایبەتیەکان.

بڕیاری ژمارە (٥٩) (د ــ ١) لە ڕێکەوتی ١٤ دیسمبر ١٩٤٦ کە لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان (خولی یەکەم) دەرچوو ھاتوە (( مافی ئازادی ڕادەبڕین بە شێوەیەکی بنەڕەتی بەرجەستە کراوە، ئازادی ڕادەبڕین و پەیڕەوکردنی بیروباوەڕ مومارەسە دەکرێن بەبێ ھەر کۆت و بەندێک، چونکە ئەمانە مافی بنەڕەتی و سروشتی ھەر مرۆڤێکن )) ھەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ئەم مافانە بەزەقی لە ڕێکەوتنامەو بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکاندا ھاتون، بۆ نموونە لە مادەی (١٩)ی جاری گەرودونی مافی مرۆڤدا ھاتوە: (( ئازادی ڕادەبڕین و گوزارشت کردن کە مافی ڕادەربڕین و گوزارشت کردن دەگرێتەوە دوور لە ھەر ڕێگری و لەمپەرێک و دوور لە پەراوێزخستن و وەلانانی بیروبۆچونەکان، دەبڕینیان و پەخش کردنیان بە ھەر ئامرازێک بێت بەبێ سنوردانان(.)

لە پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەکاندا ھاتوە:-
١ ــ مافی ھەر مرۆڤێکە گوزارشت لە ڕاوبۆچونەکانی بکات بەبێ رێگری.
٢ ــ ھەموو مرۆڤێک مافی ڕادەربڕینی ھەیە ئەم مافە ھەریەکە لە وەرگرتن و پێدانی زانیاری و دەربڕینی بیروڕا و وەرگرتن و گواستنەوەی بۆ ئەوانی تر دەگریتەوە بەبێ دانانی سنوربەندی، ئینجا بە وتن یان بەنوسراو یان بە چاپکراو یان ھەر ئامرازێکی تر بێت.
٣ ــ ئەو تێکستانەی لە بڕگەی (٢)ی ئەو مادەیە ھاتون ئەرک و بەپرسیارێتی تایبەتن.
٤ ــ دەشێت ھەندێک کۆت و بەند ھەبن بەڵام دەبێت بەدەقی یاسا دیاریبکرێن، لەبەر یەکێک لەم ھۆکارانە( ):
ڕ ــ ڕێزگرتنی ماف و سومعەی ئەوانی تر.
ب ــ پاراستنی ئاسایشی گشتی(نەتەوەیی) یان سیستمی گشتی یا سەلامەتی و ئادابی گشتی.
 لە ھەرێمی کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ھاووڵاتیان بە یاسا ڕێکخراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (١٧)ی ساڵێ ٢٠١٠، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠دا یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٠ی پەسەند کردووە، کە بە (یاسای ڕێکخستنی خۆپێشاندان لە ھەرێمی کوردستان- عێراق) ناسراوە. بە پێی ئەم یاسایە خۆپێشاندان مافێکی دەستوورییە و بە پێی یاسا پیادە دەکرێ بۆ ھەر تاکێکی کۆمەڵگا و بە پشتیوانیی ئەو یاسایە جەماوەر گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات بۆ پێشاندانی خواستە ڕەواکانی خۆی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و مەدەنیانە و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و تایبەتییەکان بەھەند وەرگرتن و ڕەچاوکردنی پرەنسیپ و ڕێساکانی تایبەت بە ماف و ئازادییەکان دوور لە ئاژاوەگێڕی و تێکدان. 

لە ماددەی سێیەم/ بڕگەی دووەمدا ھاتوە (( ناکرێت خۆپیشاندان بکرێت بەبێ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەزیر یان سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و وەرگرتنی ڕەزامەندی نوسراو))، وەک لە دەقەکەدا دیارە جەخت لە وەرگرتنی مۆڵەت کراوەتەوە نەک ئاگادار گردنەوە، بەڵکو ئەمە مۆڵەتی پێش وەختەیە، ئەمەش پێچەوانەی دەستورو یاسا نێودەوڵەتیەکانە، لەبەرئەوەی مافی خۆپیشاندان و ئازادی بیرورا مافێکی سروشتی ھەرتاکێکی نێو کۆمەڵگایە،بێ جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە و ئاین،یاھەر بیرووباوەڕو ئایدیایەکی تر.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ