وتار
کوردو کۆتایی عێراقی نوێ؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی

لە دوای نەوەدەکان و ھەرەسھێنانی بلۆکی کۆمۆنیزم و جەنگی کەنداوی یەکەمەوە، ئاوەڵناوی نوآ ڕمێنی پەیداکرد ، زۆر ناو و دەستەواژە و گوتەزا لە وێنەی سیستمی جیھانی نوآ، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، لای خۆشمان کوردستانی نوێ و عێراقی نوێ ھاتنە کایەوە.

 دیارە بەکارھێنانی چڕ و پڕی ئاوەڵناوی نوێ بەو جۆرەئاماژە بوو بەوەی کە مرۆڤایەتی و ناوچەکە و عێراق و کوردستان لە قۆناغێکەوە پێیان ناوەتە قۆناغێکی تر. ھەل و مەرج و دۆخەکان گۆڕانکاریان بەسەردا ھاتووە و وەکو جاران نەماون.

 پرسیار و چارەسەر و فۆرمە نوێکان جێگای ھاوچەشنە کۆنەکانیان گرتۆتەوە. لە ڕوویەکی ترەوە (نوێبوون) تەنھا وەسفێکی زەمانی و بەدواداھاتنی ماتماتیکیانەی کات و ساتی مێژوویی نەبوو، بەڵکو ھەڵگری ڕەھەندێکی مزگینی دەرانە و ئومێدبەخشینەوەش بوو. واتە (نوێ) نوێبوونەوەیە و، نوێبوونەوەکەش ئاماژە بە تێپەڕاندنی وەرزێکی پڕ لەوە بێشومە و ئازار و نەھامەتی دەکات. ھەڵبەت ھەموو ئەم ئاماژانەی چەمکی (نوێ) بە سیفەتی تیگەیەکی فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی, ھاوکات بوولەگەلڕ کۆمەلڕآ ھەولڕ لەسەر ئاستی جیھان و بە تایبەتیش لەلایەن بەشآ لە ناوەندە فکری و سیاسی یە لیبڕاڵەکانەوە، بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی چەمکەکان و جیھان و ھێزەکان و پەیوەندیەکانی ھێز . 

کە بەشێ لەو ھەوڵانە لە تیۆریاکانی (کۆتایی مێژوو) و (بەیەکدادانی شارستانیتیەکان)ی (فۆکۆیاما و ھینتگنتنگتۆن)دا. لای فۆکۆ نوێبوون لانی کەم لە ڕووی خۆڕێکخستنی سیاسیەوە، گەیشتبووە ت
لوتکەکانی کۆتایی خۆی. 

واتە مرۆڤایەتی قسەی کۆتایی خۆی لە جوانی سیستم کردووە کە لە لیبراڵیزمی سیاسیدا بەرجەستە دەبێت. لە چوارچێوەی ئەم تیزەدا ئەوەی بۆ خەڵکی ماوە ئەزموونکردنی ڕێگایەکی نوآ نیە, بەڵکو ملگرتنە بە ڕێگایەکی تاقیکراوەدا، گە لە جوانی و نوێبوون و بآ کەم و کوڕیدا دەدرەوشێتەوە. ھەرچی (ھنتنگون) و تیۆرەکەشی بوو، دوای شکستی مێژوویی کۆمۆنیزم لەبەردەم سەرمایەداریدا، ھەوڵی دووبارە پێناسەکردنەوەی (کۆن و نوێ) و (جوانی و ناشرینی)یەکانی جیھانی پاش جەنگە سارد و ململانآ ئایدۆلۆژیەکەی نێوان کۆمۆنیزم و سەرمایەداریداوە.

 ئەوەی ئەو کردوویەتی درێژەدانە بە بەگەرمی ھێشتنەوەی ململانێکان بە ھەندآ دەستکاریەوە. وەک ئەوەی ململانی کلتوریەکان جێگای ململانآ ئایدۆلۆژیەکان دەگرنەوە و تا ڕادەیەکی بەرچاو یش ئیسلام ڕۆڵی خەنیم و میمڵ بۆ خۆرئاوا دەبینێت. بۆ ئەوەی خۆرئاوا و بە تایبەتیش ئەمریکا لەو ڕوانگە و بەو ڕۆڵدانە ئایدۆلۆژی و سیاسیە بە ئیسلام پاساوی سیاسەتەکانی خۆی بدات و یەکگرتوویی ناوخۆیی بپارێزێت 
گەر واز لەم بابەتە بێنین و لە چوارچێوەیدا بگەڕێینەوە بۆ چەمکی (عێراقی نوێ)، دەبینین، لە ژێر  کاریگەری ئەو قەزایەدا نێوەڕۆکی خۆی پەیداکردووە. ڕووخانی ڕژێمی ستەمکاری بەعس، وەک یەکآ لە سەخترین قەڵاکانی ناسیۆنالیزمی سەرکوتکار و ھەمەلایەنە خوازی عەرەبی، ڕووداوێکی گەورە و مێژوویی ناوچەکە بوو، عێراقیەکان بە تایبەتیش ئەوانەیان کە چەزرەبەی زۆریان بەدەست بەعسەوە چەشتبووبە جوانی ھەستیان بە جیاوازیەکانی نێوان عێراقی کۆن و نوآ دەکرد. ھەمووان بەنیاز بوون، عێراقی نوآ ببێتە چوارچێوەیەک بۆ ژیانێکی جیاواز ، فۆرمآ لە ژیانکردن و دەسەڵات و حوکمڕانی بێتە کایەوە دابرَان لەگەلڕ عێراقی کۆندا بکات، کە عێراقی دیکتاتۆریەت و بە زۆر وەک لێکردن و سەرکوت و خۆسەپاندن و نادادپەروەری و باڵادەستی شوناسی پێکھاتە و ئایدۆلۆژیا و حیزبێکی دیاریکراو بوو. عێراقی کون، بە ناو ھی ھەمووان بوو، دەنا بە کردەوە بۆ بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوان و پێکھاتەکانی ڕێپێدان و ئەشکەنجە و سزاخانە بوو. 

ئەوانەی دەستوری عێراقیشیان نوسیەوە و دواتر پەسەندکرا، لە پێشەکی دەستورەکەدا باس لەم عێراقە نوێیە دەکەن و تیایدا ھاتووە دەستمان دایە دەستی یەکتر بۆ دروستکردنی عێراقی نوآ. عێراقی داھاتوو، بەبآ کەڵکەڵەی تایەفەگەری و ڕەگەزپەرستی و گرآ ی ناوچەپەرستی و جیاکاری و دوورخستنەوەی دەستوری کۆماری عێراقی فیدڕالڕ ٢٠٠٥-٢٠١٢، ێ٧٨ لای ئەمریکیەکانیش، لانی کەم ئەوەی ڕایاندەگەیاند، عێراقی بوونی ئاماژە بوو، بۆ ھەوڵێکی سەر و مر بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی سەقامگیر و سیستمێکی دیموکراسی گەشە کردو و گەشەپێدانێکی ئابووری. بە جۆرێک عێراق ببێتە نمونە بۆ ھەموو ناوچەکە و ئەزمونێکی پێشەنگ و سەرمەشق. لە ڕاستیشدا بە گوێرەی ھەندآ خوێندنەوە، وڵاتانی نادیموکراتی ناوچەکەش، ئەم پەیامە و گۆڕانکاریەکانیان بەھەند ھەڵگرن. ھەر بۆیە کەوتنە خۆیان و نەخشەیان دانا بۆ تێکدانی دۆخەکە و تەقاندنەوەی ناکۆکیەکان و تێکەڵکردنی ئەوراقەکان. تا کار گەیشتە ئەوەی بە دەستپێکردنی شەڕی تایەفەگەری لە (٢٠٠٦) و شاڵاوەکانی ترس و تۆقاندن و ڕەشکوژی بۆ سەر یەکتر، عێراقی نوآ ڕۆڵی پێچەوانەی گێڕا، واتە بوو بەو نمونەی گەلانی تر سلڕ لە گۆڕانکاری بکەنەوە. یاخود لانی کەم ئاوات بە دۆخی عێراق نەخوازن. لای بەشآ لە خەڵکیش سایەی ڕژێمی دکتاتۆری پێشوو بە باشتر بۆ ژیان وێنا بکەن. ھەرچی پەیوەندی بە کوردەوە ھەیە، عێراقی نوآ سەبارەت بە ئەو لە ساڵی (١٩٩١) و دوای ڕاپەڕینەکەی گەلی کوردستان دەستی پێکردبوو، گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە بەشآ لە قەڵەمڕەوەکانی کوردستانی باشووری خستووە بن دەست کورد خۆیەوە و فۆرمێک لە حوکمڕانی خۆماڵیشیان بە ھەموو ھەڵکشان و داکشانیەکانیەوە، تیا دامەزراندبوو ،دوای ساڵی (٢٠٠٣)ش کە ڕژێم ھەرەسی ھێنا، کورد جارێکی تر ڕوونی کردەوە بەغدا و بەشداری لە بیناکردنەوەی عێراقی نوێدا کرد، کە دیارە وەک دواتر باسی دەکەین بەشی لە نوێبوونەکەی جگە لە ئارایشتێکی خڵەتێنەر ھیچی تر نەبوو. کورد ڕۆڵێکی چالاکی لە نوسینەوەی دەستوور و پەسەندکردنیدا گێڕا، بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردوو، دڵخۆش بوو بەو پۆستانەی وەریدەگرتن و پآ ی وابوو، لە ڕێگای ئەوەوە دەتوانێ دەستکاری ماھیەتی قەوارەی عێراق بکات و رێگری لە دووبارە بوونەوەی کارەساتەکان بگرێت. 
ئاکامێکی ڕاستەوخۆی بەشداریکردنی کوردیش لە ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا ئەوە بوو کە (بە ڕەزامەندی خۆی) ڕەوایەکی سیاسی و یاسایی بە پرۆسەی دووبارە دامەزراندنەوەی دەوڵەتێکدا  بۆ ئەوەی دوایی بچێت لە ھەمان دەوڵەت داوای مافەکانی بکات! د.بورھان یاسین عێراقی دوای سەدام و چارەنووسی باشووری کوردستان/ لا ١٨٠ لە کاتێکدا عێراقی نوآ چوارچێوەیەکی نوآ بوو بۆ پەراوێزخستنی ناسنامەی کورد لە داھاتوودا. ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا ١٦٠.
بەڵام زۆری پآ نەچوو کە عێراقی نوآ، بەشێکی بەرچاوی ھەر ناو بوو، وە ڕوونیش بووە واقیعی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەم عێراقە نوێیەدا،  بەرھەمی قۆناغی ڕابردوو دیفاکتۆیە. ھەرگیز چوارچێوەیەکیش نیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد. چونکە چارەسەری ڕیشەیی و عادیلانەی ئەم کێشەیە بەدەر لە دیاریکردنی مافی چارەنووس و قەوارەی سەربەخۆیی نیشتیمانی مەحاڵە. فیدرالیزم ئەوپەڕی دەتوانرێت بە نیمچە چارەسەرلەقەلەم بدریت.زوربەی ھیزە سوونی و شیعەکان، لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە فیدڕاڵیەت نەبوو، ئەوەی ڕوویدا و لە دەستوردا چەسپی، بە پێداگری لایەنی کوردی و بەھۆی بەشدارینەکردنی سوننە لە نوسینەوەی دەستوور و ھەل و مەرجە تایبەتیەکەوە بوو، نەک دیدگای سیاسی و قەناعەتی ئەوان. ھەر بۆیە ھەرگیز نەیانھێشت عێراق ببێت بە دەوڵەتێکی ڕاستەقینەفیدرالی و ڕێگایان لە ھەموو ئەو ھەوڵانە گرت کە بە نیازی دروستکردنی ھەرێم دران،تەکاتیکدامافیکی بآ ئەملاو ئەولای پارێزگاکان بوو، ڕآ و شوێنەکانیشی دیاریکرا بوون. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە زۆرینەی تایفی لە عێراقدا گەرچی بە ڕواڵەت بەشدرایان لە نوسینەوەی دەستوردا کردبوو، بەڵام وا بیریان دەکردەوە کە دۆخێکی دیاریکراو بەسەریدا سەپاندوون و دەخوازن لە ژێر باری دەربچن. دیارە زۆربەی نوخبەی دەسەڵاتداری سوننەش لەوان باشتر نیە. بەڵام ئەو کۆت و بەندانەی لە دەستوردا بۆ ھەموارکردنی دیاریکراوە، بە تایبەتیش نا ڕازی بوونی (٢/٣)ی سآ پارێزگا لە کاتی ھەوڵێکی لەو جۆرەدا ،ھەروەھا بەمەرجگرتنی ڕازیبوونی  پەرلەمانی ھەرێمەکان ، لەو مەسەلانەی پەیوەستن بە دەسەڵاتی ئەوانەوە، کارێکیان کردووە، کارێکی ئاسان نەبێت. 
لێرەوە لە ساڵانی ڕابردوودا، پەنایان بردۆتە بەر ھەوڵدان بۆ ملنەدان بە نەچەسپاندنی ھەندآ ماددەی دەستوور بە بیانووی جۆراوجۆر وگرتنە پێشی سیاسەتی دەستی دەستی پێکردن و فێڵکردن. مافی دامەزراندنی ھەرێم سەبارەت بە سوننەکان و تەنانەت ھەندآ لە شیعەکان و ماددەی (١٤٠) سەبارەت بە ناوچە جیناکۆکەکان سەبارەت بە کورد و گەلی کوردستان ،دوو نمونەی زەقی ئەو جۆرە مامەڵە نادروستە بوون لەگەلڕ دەستوور. لە لایەکی ترەوە لەبەر دۆخی ناوخۆ و ململانآ ی خوێناوی سوننە و شیعە و دواتر سەرھەڵدانی (داعش) و دەرکەوتەکانی، چاوپۆشیان لە ھەندآ شتی کورد و ھەرێم کرد، کە نەدەچوونە چوارچێوەی دەستورەوە ،لە وێنەی واقیعی دیفاکتو لە ناوچە جێناکۆکەکان. لە دۆخێکی لەو جۆرەشدا بەشێکی گرنگ لە پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا ھێز و ھاوکێشەی ھێز ڕێکی دەخست، نەک دەستوور و یاسا. بۆیە ئەوەی ئێستا دەیبینین ، پەنا بردنەوە یەبەر ھێزی زبر بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، کە خەسڵەتێکی بنەڕەتی پێناسەکردن و جیاکردنەوەی عێراقی کۆن بوو،ھەر وەھا مامەڵەیەکی (انتقاْ  )یانەیەلەگەلڕ دەستوور، کە زەقترین ئل ماژەی کۆتایی ھاتنی عێراقی نوێیە. ئەو عێراقەی کە بە کردەوە جگە لە ھەندآ سیما و دەرکەوتەی ھەر لە بنەڕەتەوە دروست نەبووبوو، ھێندەی لافلێدان و دروشم و بۆ ھەندێکیش ئاواتخواستن بوو، واقیعێکی بەرجەستەی دەستووریی، دام و دەزگایی و ئەخلاقی نەبوو. چونکە گەر قوڵتر بیر بکەینەوە، لە سایەی نەبوونی ناسنامەیەکی عێراقی یەکگرتوو، قوڵبوونەوەی ململانآ مەزھەبی و تایەفیەکان و چارەسەرنەکردنی کێشەی نەتەوایەتی لەمێژینە و ئامادەنەبوون بۆ جآ بەجآ کردنی ماددەی (١٤٠) وەک بەرکەوتەیەکی دەستووریی، ناتوانین باس لە حاڵی عێراق وەک بەرکەوتەیەکی ئازاد بۆ گەلێکی پێکەوەبووی ئازاد بکەین، عێراق نیشتیمان نەماوە و نیشتیمانیش نەبووە، پێکھاتەی دانیشتوانی ناوی و سروشتی بیرکردنەوە و کلتوری سیاسی نوخبە دەسەڵاتدارەکانی ناویشی بە درێژایی مێژووی نوآ و ھاوچەرخ و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، کارێکیان کردووە، کە مانەوەی عێراق ببێتە بەرھەمی مانەوەی عەقڵیەتێکی دەسەڵاتدار کە بڕوای بە بەکارھێنانی ھێز لەو پێناوەدا ھەبێت، بە واتای ئەوەی عێراق وەک قەوارە و دەوڵەت بە ئامانج بزانآ و پێکھاتەکانی ناوی و ھاوڵاتیانی ببنە ئامراز لەم پێناوەدا. 
ئەوەش وایکردووە، مانەوەی سەروەری عێراق بە یەکگرتوویی، یەکسان بێت بە لێدانی سەروەری مرۆڤ وەک تاک و ھاوڵاتی، ھەروەھا لێدانی بەشآ لە پێکھاتەکانی ناوی. کێشەی عێراق لە ئێستادا، گەڕانەوەیەکی خێرایە بۆ عێراقی کۆن، بەڵام بە سیما و ئادگارێکی نوێوە. بەکارھێنانی ھێز دژی ھەرێمی کوردستانیش بەو شێوە چاوەڕواننەکراوە، بەھێڵی جیاکەرەوەی نێوان دوو قۆناغی دادەنرێت، کە بە ڕواڵەت و لە ناچاریدا ناوی قۆناغی لێ دەنێین. قۆناغآ کە باس لە عێراقی نوآ و بەیەکەوە ژیانی ئاشتیخوازانە و ڕێز لە مافی پێکھاتەکان دەکرا، لەگەلڕ قۆناغآ کە ڕاشکاوانە بانگەشە بۆ عێراقێکی ناوندیی بەھێز دەکرآ ، لەو پێناوەشدا سلڕ لە بەکارھێنانی ھێز و پەیڕەوکردنی سیاسەتی ملکەچکردنی بە زۆر ناکرێتەوە، ئەوەی لە ئێستادا دەیبینین، ھیچ نیە جگە لە ھاتنە سەر ناوی ئەوەی لە قوڵایی و بنی گۆمێکی لیخندا بوو، ئەگەر زیاد لە پێویستیش تووشی شۆک بووین، بۆ ھەندێکمان پەیوەندی بە باوەڕبوونمان بە حیکایەتی عێراقی نوێوە ھەیە. بۆ ھەندێکی تریشمان بەرەنجامی ئەو دۆخە بوو کە ئاماژە بە دروستنەبوونی کوردستانی نوآ و خێرایی ئەو داڕمانە سەربازی و سیاسیەبووکە بینیمان.

ئامادەیی بۆ بەکارھێنانی ھێزیش بەو جۆرەی بینیمان دژ بە ھەرێمی کوردستان و تەنانەت ھەڕەشە کردن لە قەوارەی سیاسی ھەرێم ،ئاماژەیە بە ھەندآ شتی بونیادیتر، بە حوکمی ئەوەی بەکارھێنانی ھێز سەرخان و دەرکەوتە و بەرەنجامە. بەرەنجامی شێوازێکی دیاریکراو لە بیرکردنەوەیە، فەزای جەنگی داعشیش ھێندەی تر دۆخەکەی خراپتر کرد، لە ڕوویەکەوە جەنگەکە وێرانیەکی گەورە و لەبەر یەکھەڵتەکانی ناوچە سوننەنشینەکانی لێکەوتەوە، کە بۆ چەندین سالڕ دەرکەوت و ئاسەوارەکانی درێژەیان دەبێت و بارگرانیەکی گەورەشی دروست کردووە.
لە ڕوویەکی ترەوە سەرھەڵدانی داعش بووە ھۆی لاوازکردنی بەشآ لە دام و دەزگاکانی عێراقی نوآ و لەوانەش دامەزراوەی سوپا، ھێمای ئەم ھەنگاوەش دامەزراندنی حەشدی شەعبیە وەک ھێزێکی خاوەن کارنامەی ئایدیۆلۆژی و مەزھەبی و تایەفەگەری.

کەدەرگایەکە بۆ ڕزگاربوون لەو کۆت و بەندانەی کە دەستوور بەسەر چۆنیەتی مامەڵە و بەکارھێنانی سوپای عێراقدا دیاریکردووە، کە بەو جۆرە ئاسان نیە بتوانرآ بکرێتە ئامرازی ململانآ ی تایەفگەری و نەتەوەیی و ھەرێماتیەکانی ناوچەکە. ئەم ھێزە بە حوکمی ئەوەی چەترێکە بۆ ڕەوایەتی دانێکی یاسایی بە واقیعێکی قمیلیشاگەری و بوونی دەیان ملیشیای چەکدار سەر بە ھێز و ناوەندە سیاسەکان، کە وا دەکات کۆنترۆلڕ کردن و ئاڕاستەکردنی لەلایەن سەرکردەی ھێزە چەکدارەکانەوە، گەر نیازی پاک و پابەندبوون بە دەستوریشەوە لە ئارادا بێت، کارێکی ئاسان نابێت. ھەروەھا وا دەکات ئەزموونی دیموکراسی عێراق، ھێندەی تر بکەوێتە بەر مەترسیەوە. لە سۆنگەی زەمینە سازبوونی زیاتر بۆ تێکەڵبوونێکی نوآ ی سیاسەت بە توندوتیژی .لە کاتێکدا یەکآ لە ئەرکە بنەڕەتیەکانی دیموکراسی کۆتایی ھێنانە بە توندوتیژی فیزیکی لە ژیانی سیاسیدا. بە گوتەی بیرمەند و سیاسەتمەتداری تونسیش (مونیسیف مەرزوقی) مۆدێلی دیموکراسی عێراق لە جیاتی ھەڵمژین و وشککردنی سەرچاوەکانی توندوتیژی دەیانگەشێنێتەوە و بەھێزیان دەکات! انھا الپورە یا مولای ێ ١٤٩، ھەروەھا ھەر وەک ئەو لە ھەمان کتێبدا ئاماژەی پێکردووە و بە یەکآ لە سیما شێواوەکانی واقیعی عەرەبی دەستنیشانی کردووە، واقیعی عێراقی لە ئێستادا کەوتۆتە بەردەم ھاوکێشەی: یان ستەمکاری، یاخۆد دیموکراسیەکی شێواو. بە حوکمی ئەوەی لەگەلڕ بوونی ھەندآ ڕواڵەتی دیموکراسیدا، لە سۆنگەی بوونی گەندەڵی و ناعەدالەتیەکی زۆر، کەڵکەڵەی دواکەوتوانەی تۆڵەکردنەوە، بەکارھێنانی ھێز بۆ بەلاداخستنی کێشە سیاسەکان، باڵادەستی عەقڵی تایەفەگەری و نەتەوەیی، نەبوونی ناسنامەیەکی نیشتیمانی یەکگرتوو، دەستێوەردانی دەرەکی و زۆر شتی تر، ئەزموونەکە لە پاشەکشەدایە. خودی بیکردنەوە لە ھەڵتەکاندن و ھەڵوەشاندنەوەی دەستوری عێراق و سەندنەوەی مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان و ھەموارکردنی دەستوور بۆ ئەو مەبەستە، ئاماژەیەکی زەقە بەو پاشەکشەیە. کەواتە ئەگەر عێراقی نوآ ئاماژە بووبێت بە: 

– چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی و بوون بوون بە مۆدێل بۆ ناوچەکە. 
– کۆتایی ھێنان بە باڵادەستی مەزھەبی و نەتەوەیی. 
– دوورخستنەوەی ھێزە چەکدارەکان لە ململانآ ی سیاسی. 
– تەوافوقی نێوان پێکھاتەکان و ڕەتکردنەوەی زۆرینەی تایەفەگەری و نەتەوەیی. 
– بە یەکەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادانە و ئارەزوومەندانەی نێوان پێکھاتەکانو ھاوڵاتیان.
– چەسپاندنی پایەکانی فیدرالیزم و دەسەڵاتێکی ناناوەندی.
– چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقی کۆن لەوانەش کێشەی نەتەوەیی و تایەفەگەری.
– بە مەرجەع دانانی دەستور و چەسپاندنی بە شێوەیەکی عادیلانە و دوور لە لۆژیکی ھێز و مامەڵەی گوڵبژێرانە لەگەلڕ ماددەکانی.
– پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ھاوڵاتی. 
– کۆتایی ھێنان بە گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و ناعەدالەتی .
– گەشەپێدانی ئابووری و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی.
– دژایەتی توندڕەوی و گیانی تۆڵەکردنەوە و خۆسەپاندن و پاکتاوکردن و ملپێکەچکردنی بە زۆر. ئەوا بە چێوەیەکی گشتی واقیعی ئێستای عێراق لە ھەموو ئەم ئاستانەدا ئاماژەیە بە بوونی قەیران و چەقبەستوویی و پاشەکشە.  

ئەم دۆخ و واقیعەش ھەرێم و گەلی کوردستان و ھێز و دەستەبژێرە سیاسیەکانی، دەخاتە بەردەم پرسیار و ھەڵوێستەکردن و لێپرسراوێتی نوێوە. ھەل و مەرجی دوای ڕیفراندۆم، ئەوەی لە ژێر بەڕە بوو ھێنایە سەر بەڕە، ھەناوبینیەکی گرنگی بۆ سیستم و دەستەبژێری حوکمڕان و ھێزە سیاسیەکانی عێراق کرد. ئەودیوی ڕووداوەکان، واتە نیاز و مەبەستە شاراوەکان و ژێرخانە فکریەکانی تا ڕاددەیەکی زۆر خستە ڕوو. بە جۆرێک کە عێراق و ئێمەش پێویستیمان بە دووبارە پێناسەکردنەوە ھەیە. ھەروەھا پێویستمان بە پرسیار لەخۆکردنی نوێیە. لەبەردەم واقیعێکدا کە متمانە بە دەستوور و متمانەی نێوان کورد و بەشەکەی تری عێراق و دام و دەزگا ناوەندیەکان ھێزە سیاسیەکانی تا ئاستێکی زۆر لاواز بووە، ڕەنگە توندتر بوونی ململانآ ھەرێمایەتیەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزتربوونیشیان، کارآ بکەن، بیرکردنەوەی بەشآ لە ھێزە سیاسیەکانی عێراق بەرەو حوکمی زۆرینەی تایەفی و وەلانانی بنەمای تەوافوق بەرن. ئەوەش یەکسانە بە بەکارھێنانێکی ئامرازیانەی پەرلەمان لە ململانی سیاسیەکان و بآ ناوەڕۆک بوونی بەشداری کورد لە دامەزراوەکانی بەغدا. ھەروەھا ڕوونبووە کە ئاڕاستەی بیرکردنەوەی زۆرینەوەی تایەفی لە عێراق و تەنانەت زۆرینەی ھێزە عەرەبیەکان بە جیاوازی ناسنامەی تایەفیانەوە، کارکردنە بۆ زیاتر لە قاڵبدانی ھەرێم و ڕێگری لە چارەسەرێکی دادپەروەرانەی ناوچە جآ ناکۆکەکان و تەنانەت ھەوڵدان بۆ دابڕینی یەکجاریان لە کوردستان. لە ڕوویەکی ترەوە ناسیۆنالیزمی عێراقی کە لە جەوھەردا بە حوکمی مێژوو سروشت و پێکھاتەی دژە کوردە، لە بەرگێکی نوآ و لە ڕآ ی موتوربەکردنی بە ھەستی تایەفەگەری و عروبی  سەنوی سەریھەڵداوەتەوە و لەسەر حسابی کورد و بەھۆی ئەوەوە ھەوڵی گەشەپێدانی دەدرێت، سنوردارکردنی ئەم بیرکردنەوەش جگە لە یەکگرتوویی نێوماڵی کوردستان و پتەوی ڕێژەکان و بوونی ستراتیژێکی نیشتیمانی یەکگرتوو (کە تاکو ئێستا بوونی نیە)، لەسەر ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش ئەمریکا وەستاوە، ھاوکاری  وڵاتە ھەرێمایەتیەکانیش لەنێو یەکتریدا بە مەبەستی پانتاوکردنی مەسەلەی کورد و ھێزەکانی لەسەر ئاستی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕەنگدانەوەی بەسەر دۆخی باشووردا دەبێت، لێرەشدا پرسیاری جددی سەبارەت بە گەلی کورد و ڕێبەرایەتیە فکری و سیاسیەکەی ئەوەیە: لەبەردەم ھەموو ئەو شتانە و تەواقیعەی لە ئارادایە، ئێمە دەبێت چی بکەین؟ داخۆ عێراقی نوآ چەندی دروشم و وەھم بوو چەندی حەقیقەت بوو؟ ئەو بەشەی حەقیقەت بوو لە ژێر کاریگەری ڕووداوەکاندا چەندی ماوەتەوە وتا چەندیش لەبەردەم پێشھاتە چاوەڕوانکراوەکاندا خۆی ڕادەگرێت؟ ئەگەر عێراقی نوآ نەیتوانیبێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، وە لە ئێستادا ھەوڵبدرێت بە ھێز واقیعی نەخوازراو سەبارەت بە زیاتر لە سەداجلی خاکی کوردستان بچەسپێنرێت و کێشەکە لە چوارچێوەی جوگرافیای ھەرێمدا قەتیش بدرێت و لەوێشدا فشاری لە قاڵبدان و بآ ناوەڕۆککردن درێژە بکێشآ؟ ئەمە ڕەنگدانەوەی بەسەر جۆری سیاسەتکردنی ئێمە لە داھاتوودا چی دەبێت؟  لەعێراقدا کە بەرامبەرەکان بڕوایان بەشآ لەو دەسەڵات و مافانە نیە کە ئێمە تیایدا ھەمانە، ئێمەش ناجاری نەبێت بڕوامان بە مانەوە لەگەلڕ ئەواندا نەماوە و گومان لە نیاز و مەبەست و بیرکردنەوەیان دەکەین، ھەروەھا دەزانین بەغداد چی دی وەک لایەن گفتوگۆمان لەگەلڕ ناکات و گەر بیشیکات ناچاری و ڕووکەش دەبێت و داوای ملکەچی و پاشکۆیی و بآ ڕەنگبوون و سڕبوونمان لێ دەکات،لەدوخێکیلەوجورەدا دەبێت دەرفەتەکانی بەردەممان جیبن؟ ئەو تەحەدا و بەربەست و دەرفەتانەی لەم ڕووانەوە لە پێشمانن چۆن دەبێت خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردن و قۆستنەوەیان ئامادە بکەین؟ ئەمە و چەندین پرسیاری تر لەم ڕوەوە، چاوەڕآ ی وەڵام دانەوەن، چاوەڕآ ی چەندین کۆنگرە و کۆنفرانسی زانستی و ۆرک شۆپ و پانێلڕ و گفتوگۆی سیاسی و مشت و مڕی پەرلەمانی و بەشداری جەماوەرین، بۆ ئەوەی بگەینە نەخشە ڕێگایەک، بزانین لە کوێداین و  چ جۆرە ئایندەیەک چاوەڕێمانە و دەبێت چۆن خۆمان سیمای پێ ببەخشین.؟
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1