وتار
بە ( ھەڵە ) مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازییەکان..!
کۆچەر محمد عارف

 خودا باوە ئادەمی ( علیە السلام ) خەلق کرد و کردیە خەلیفەی زەوی ، لە پاش لە دایک بوونیان قابیل و ھابیل جیاوازی لە نێوانیان  دروست بوو ، بەڵێ جیاوازی نێوانیان حەق و باتل بوو ، بەڵام ھەبووە و دەبێ .
 ھەر بەم سەرەتاییە ڕۆشنایەک بە مرۆڤایەتی درا کە مرۆڤەکان خۆیان قائیل و قابیل بکەن بۆ ڕاجودایی و تقبولی ڕای یەکتر ، تا ئەو ڕادەی خودا قبولی بێت ..!
 ڕاجیاوازیی و  سیراع لە نێوان  ئیمان و کوفر ، لە نێوان موسڵمان و کافر ، وە فرە ڕایی  لە نێوان  موسڵمان و موسڵمان ، لە نێوان بێ بڕواو بێ بڕوا ، لە نێوان پیودانگی زانستی و نا زانستی ، لە نێوان تەواوی رووح لە جەستەکان  واریدە و سونەتی کەونە . ھەر ئەم ھەموو جوداخوازییە ، بەربەرەکانی و کێ بڕکێی دروست کردووە ، سا  بە ئەنجام گەیشتبن ، یا بێ ئەنجام مابن . ئەوە بووەتە ڕاو ، داکوکی و ناکۆکی لێ بەرھەم ھاتووە . 
 بۆ ئەم ھەموو دەستەواژانە ، ئەگەر بێن و بە دەق تەفسیری بکەین و لێی بێنە دەنگ . ئەوا بە تەواوی تەفسیرەکان ، ھەر ئەو دەرنجامەمان  پێ دەڵێت ( بە چاکترین و جوانترین شێوە و بە حیکمەت و بە پێوەری حەق لەگەڵ یەک بدوێن و گفتۆگۆ بکەن ، وەنەفس و ئارەزوو وەلانێن ، وە حورمەت و جیاوازی ڕای یەکتر بگرن ). 
 ئەگەر لە دەرەوەی دەقی قورئانی و فەرمودەی رسول اللە ( ێلی اللە علیە وسلم )  لەو چەمک و ئەخلاقیاتە مرۆڤانە  ، کە بەھای ئینسانین ، بدوێن ، ھەر کاراکتەرەکانیان پێیان  پەسەندە .  
 تا ئەوکاتەی کەپەیوەست و پەیوەندین بە رووحی ئیسلام و فیترەتی پاکی مرۆڤایەتی ، ئەوە زۆر دروست و تەندروست ھەنگاو دەنێن و ڕێدەبرین ، بەڵام کە ترازایین ، ئیدی سەروخوار شۆڕدەبینەوە ، بێ لاکردنەوە بە لای ڕاست و چەپی خۆماندا . 
  گەر بێت و بۆ ھەمان مەبەست و دلائیل  سەرێک لە ژیانی ئیمامی ئەبوبکر و ئیمامی عومەر ، یا ئیمامی ئەحمد و ئیمامی شافیعی ( خودایان لێ ڕازی بێت ). ئەوە ھێندە ، ڕای جیاواز و تەقبول و تەبایی دەبینین ، ئەمڕۆ شەرمەزار دەکەن .! ئەو زووییرییانەی کە لە دەرەوەی حەقن و لێ ناگەین و خۆمانی لێ زوویردەکەین . تێڕوانینی نەفس و شەیتان و خۆپەرستی و خۆویستی و ، خۆ بەپاشازانی و ئەوانی دی ، بە گەدا ڕوانینە . ھەر ئەم ھەڵەبینییە کە زۆرێک لە سیاسەتوان و ڕۆشنییری و خوێنەر و خاون دەرگا و دەرگاوانی نێوکۆمەڵگەکەمان ، بوونتە بارو بێ بارن لە رووی یەکتر..!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
30/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ