وتار
ترەمپ ناووچە دژە فرین بۆ کووردانی رۆژ ئاوا دروست دەکات
قاسم ئەمین

             یەکێک لەو کارانەی  کە کۆشکی سپی  دەیەوێت  رێگا چارەیەک  بدۆزیتەوە بۆ ئەو ناوجانەی  کە لە دوای سەری داعش  ھیزەکانی  سووریای دیموکرات  کونترۆڵیان کردوە چی بکەن ،  وە ھیزەکانی ئاسمانی  ئەمریکی ئەم ناوجانە دەپارێزن لە ھەرەشەکانی  رژێمی بەشار ئەسەد و ھێزەکانی تر  ، ھەروەکو چۆن لەسەردەمی جۆرج بۆش و کلنتۆن باکوری عێراقیان پاراست  و خەتی سیوشەشیان دروست کرد وە نەتەوەیەکگرتوەکان دانییان نا بەو خەتەو بەقەراری نەتەوەیەکگرتوکان  بەو ھۆیەش ھیچ ھێزێک نەیتووانی ئەم خەتە ببەزێنێت تا ئێستاش  کە ھەرێمی کوردستانە ، وە ئەمریکا بەشدار دەبێت لەسەر پاراستنی کوردانی رۆژ ئاوا لە ھەموو ھەرەشەیەکی دەرەوەو ناوەوە بە تایبەتی رژیمی بەشار ئەسەد  تا ئەو کاتەی کوردانی رۆژ ئاوا ھەموو دام و دەزگا ئەمنی و مەدەنیەکانیان ئەکتیڤ دەکەنەوەو لەسەر قاچی خۆیان را دەوەستێن ،  ھەروەکو ھەرێمی کوردستان   کە مافی فیدراڵی بەدەست ھێنا  ئەگەر بیتوو مسعود بارزانی ریفراندۆمی ئەنجام نەدابا بۆی ھەبوو ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی تر چوو بایە پێش  کۆنفیدرالی بەدەست ھێنابا ، دیارە ئەمریکا پێش ھەموو شتێک دەیەوێت بەرژەوەندی خۆی بپارێزێت لە ناوچەکە  بە دروست کردنی ئەم ناوچە دژە فرینە دەبێتە بەربەستیک بۆ دروست بوونی ئەو ھیلالە شیعەیەی کە دەیەوێت پردێکی ووشکانی دروست بکات تاران و بەغداو دیمەشق ببەستێتەوە لەوێشەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست  بەھۆی ئەوەی ئێران ئەژموونی لە ناوچەکەدا ھەیە  لەرێگای نزیکی لە بەشار ئەسەدو حزبو ڵای لووبنانی  کە بەئاشکرا جماعەتی حزبەڵا دەجەنگن لە سووریا لە دژی ھێزە ئازادی خوازەکان  ئەمەش بوەتە رێگر لە نەخشانەی ئەمریکا لەسوریاو بەرامبەر ھێزە ئازادیخوازەکان بە کوردەکانیشەوە  وە لەولاشەوە  رووسیا ھاوپەیمانی لە گەڵ ھێزەکانی سەر بە ئێرانن  ھەردولا و لە گەڵیشیان رژێمی سوریا  دەیانەوێت بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن لە ناچەکە بە تایبەتیش ناوچە کووردییەکان و ئەو ناوچانەی کە نەوت و شوێنی ستراتیجین  ، بەڵام لە گەڵ ئەوەش ئەمریکا  تووانویەتی بەرژەوەندی خۆی بپارێزێت و رێگری لە نە یارانی بکات  ئەو ناوچە دژە فرینە بۆ کوردەکانی رۆژئاوا دروست بکات
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ