وتار
چیم دەربارەی بارزانی وت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی

لێرە و لەوێو ناو بەناو لە سۆشیاڵ میدیادا شتێ بە ناوی منەوە دەوترێت گوایە وتوومە: شوێن بارزانی بکەون گەر قازانج نەکەن زیان ناکەن، بۆ ئاگاداری ھەموو لایەک ئەم ڕستە ھی من نیە و ھەڵبەستراوە، فەرموون ئەگەر گرتەی ڤیدیۆییتان لایە بڵاوی بکەنەوە بەدەرلەوە لەوەزیاترباھە ندێ نەبنە بەریدی ناراستی . ئەوەی لە چەند مانگیێکدا کە باس و خواسی ڕیفراندۆم لەئارادابوو دەربارەی بارزانی وتوومەولێپرسراوێتی ھەمووشیان دەگرمە ئەستۆ ئەمانەی خوارەوە بوون:
١/ وڵاتان مامەڵە لەگەڵ بارزانی دەکەن لەبەر ئەوەی سە رە داوی ھێزی سەربازی و پەیوەندییەکان و ئابووری بەدەست ئەوەوەیە. ھەر کەسێکیش ھەمان دەسەڵاتی ھەبێت ھەمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. 
٢/ سروشتی مەسەلە نەتەوەییەکان وایە کە ھەموو تەوژم و بیر و باوەڕەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە بەشداری تێدا دەکەن. لەو چوارچێوەشدا بوونی بارزانی لە مەسەلەی ڕیفراندۆمدا لێکدەدرێتەوە.
٣/ کەسێک ڕیفراندۆمی لە مێشکدا بێت ناکرێت گوێ بە کۆدەنگی ھێزە سیاسیەکانی وڵاتەکەی نەدات و پەرلەمانیش بەوجۆرە لێ بکات. بەڵام ڕیفراندۆمە ھەر دەکرێت بۆیە وا چاکە ھەموومان لێپرسراوێتی لە ئەستۆ بگرین چونکە دەرەنجامەکانی ھەرچی بێت بەسەر ھەمووماندا دەشکێتەوە (ڕۆژنامەی ئاوێنە).
٤/ بە شکستی ھەوڵی سەربەخۆبوون جگە لە تەواوبوونی ویلایەتی یاساییی وەزیفەتان لە پێگەی سەرۆکی ھەرێمدا تەواو بووە و دەست لە کار بکێشنەوە. 
٥/ ڕاست نیە ھەندێ کەس دژایەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بکەن تەنھا لەو سۆنگەوە کە بارزانی وەک دروشم بەرزی کردوونەوە چونکە ئەو پرسە لە خودی خۆیاندا ڕەوان و پەیوەندییان بە چارەنووسی میلەتێکەوە ھەیە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ