وتار
ھەنگاونانی ھاودیدەکان بەرەو کوێمان دەبەن؟
ئیبراهیم هه‌ورامانی
بەرلەھەنگاونان 

بیست و شەش ساڵە ھەردوو حیزبی دەسەڵاتدار (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) و (پارتی دیموکراتی کوردستان) پێکەوە و ھەندێکجاریش حزب و لایەنی سیاسی دیکەیان ھێناوەتە ڕیزی خۆیانەوە و دەسەڵاتی ئیداری و ئابوری و سیاسی ئەم ھەرێمی کوردستانەیان بەڕێوەبردوە. بەچەشنێک بەپێ ئەزموونی ئەم بیست و شەش ساڵە ھێندەی کارەکانیان بۆ خڕکردنەوەی بەرژەوەندییە تایبەتی و حیزبیانەیان بووە، زۆر کەمتر لەبەرژەوەندی گشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بەرنامە و کارەکانیان ئەنجام داوە.

کارکردنی ئەم حیزبە دەسەڵات و دەستڕۆشتوانەی نێو حکومدارێتی ھەرێمی کوردستان بەشکڵێک ئەنجامگیری گرت، کەبویە مایەی سەرھەڵدان و دروستبوونی چەندین قەیرانی جۆراو جۆر کە لەکۆتاییدا چەندین قۆناغ دۆزی ڕەوای گەلەکەمانی بەرەو دواوە بردووە.


(٢)

ھەنگاونان

دوابەدوای دەرگەوتنی ئاماژە ڕوون و ئاشکراکانی خەتەری ساسەتە ھەڵەکانی دەسەڵاتدارانی دەستڕۆشتووی ئەم حکومدارێتیەی ھەرێم  و بەمەبەستی ڕزگاربوون لەدۆخێکی چەقبەستووی لێوان لێو لەقەیران و کێشە و گرفتە سیاسییەکان. ھاودیدەکان لە چواردەوری قەوارەیەکی سیاسی بەنێو (ھاوپەیمانێتی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) کۆبونەتەوە کە قەوارەیەکی سیاسی نوێگەرییە و دوور لەکارە کلاسیکیەکانی حیزبی کوردی ھەوڵی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستوەی نێو ژینگەی سیاسی ھەریمی کوردستان دەدەات بۆ ئەوەی بتوانێت لەنێو گۆڕەپان و مەیدانی ڕوبەڕووبونەوەی شۆڕشی پەڕلەمانیدا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت تا بتوانێت لەبەرژەوەندی گشتیدا چارەسەری سەرجەم کێشەو گرفت و قەیرانە ئابوری وسیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بکات و ھەوڵی ھێنانە کایەی مۆدیلێکی سیاسی نوێ بھێنێتە کایەوە تا تاکی کوردی بتوانێت لەسەر ھەوڵ و تواناکانی خۆی برەو بە کار و چالاکیەکانی بدات و بەشکڵی کاری دەستەجەمعی نمونەیەکی جوان پێشکەش بکات.


 بەئەنجام 

تادێت ڕۆژی کردنەوەی سندوقەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا نزیکتر دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ فەراھەمکردنی ژینگەیەکی تەندروستی سیاسیانە لەم ھەرێمی کوردستانە دا ھاودیدەکان لەھەموو لایەنێکی دیکە ئامادەسازبن تابتوانن ڕووبەڕووی ئەو شۆڕشە پەرلەمانیە ببنەوە کە دەکرێت بڵێین دەرئەنجامی ھەلبژاردنەکە دەتوانێت ببێتە مایەی دیاریکردنی پاشەڕۆژ وئاسۆیەکی ڕوون بۆ ئایندەی ھەرێمی کوردستان . لێرەوە دەتوانین ئەوەبڵێین لەئێستا کۆمەڵانی خەلکی کوردستان زیاتر لەھەمموان چاوییان لە ھاودیدەکانە بۆ ئەوەی بتوانن ببنە مژدە بەخش بۆ ژیانێکی باشتر و دونیایەکی ئارام . 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ