وتار
حکومەتی ھەرێم یا کارەساتیی ھەرێم ؟!
هۆشیار عەبدوڵڵا
با خەڵک باج نەدات 

دەربارەی زیادکردنیی باج و رسومات بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێم لە لایەن ئەم کابینەیەی حکومەتەوە ، چوار داواکاری دەخەینە ڕو :

یەک / پێویستە کۆمەڵگەی ئێمە فێر بێ ، کەس نەتوانێ لە دەرەوەی یاسا شتی بەسەردا بسەپێنێ ، بۆیە بە ئاشکرا داوا دەکەین خەڵک، ئەوانەی ئەو باج و رسوماتە دەیانگرێتەوە پابەند نەبن و ڕێگای دادگای ئیداری بگرنە بەر، لەبەر ئەوەی ئەو باجانە بە بڕیار سەپاون و یاسایان نیە و پێشێلکاریەکی ڕونیی دەستوریە بە ئاسانیی سکاڵاکان لە بەرژەوەندی خەڵک یەکلادەبنەوە.

دو / داواکاری گشتیی دەبێ لەو پێشێلکاریە یاساییە ، لەو سیاسەتیی سەپاندنیی باجە بێ یاسا بێدەنگ نەبێ ، گرنگە دادوەرەکان ڕۆڵیان ھەبێت ، پارێزەران پێویستە ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەبێت لەوەی زۆر سکاڵا بۆ بەرقەرارکردنیی قانون و پاراستنیی ژیان و گوزەرانیی ھاوڵاتیان بە خۆڕایی ببینن تا ئەوەی ھەموان ھاوکاربین لە ڕەتکردنەوەی سەپاندنی باج لەدەرەوەی یاسا .

سێ / پێویستە ڕێکخراوەکانیی کۆمەڵگەی مەدەنیی ، میدیا ، ڕۆشنبیران ، دوکاندار و کەسەبە و ئەھلی بازاڕ و شۆفێر و ھەمو ئەوانە ڕەتکردنەوەی پابەند بون بەو باجە نایاساییانە وەک ئەرکێکی نیشتیمانیی لە پێناوی یاسا سەروەریا ببینن و لە مافیی خۆیان بێدەنگ نەبن.

چوار / داواکاری کۆتایمان لە حکومەتیی ھەرێمە کە بەزویی دەستھتڵبگرێ لەو قەرارە و لە بری ئەوەی لە میدیاکانیاندا ئێمە تۆمەتبار بکەن بەوەی دژییانین ئەتوانن باج لەڕێگەی یاسا و پەرلەمانەوە ڕێک بخەنەوە یا ئەو بریارانە ڕابگرن .

لە ھەمو دونیادا باج کاتێک زیاد دەکرێ یا ڕێکدەخرێ کە داھاتیی تاکە کەس زیادی کردبێ یا بوژانەوەی ئابوری سەریھەڵدابێ ، نەک لە کاتێکا بۆ،چەندین ساڵ خەڵک نیو موچە و چارەگە موچە و بێ موچەیی یەخەی گرتبێت .

ڕاستیەکەی ئێمە وەک پەرلەمانتار دژی سیاسەتەکانیی ئەو کابینەیەین ، دژی ئەو سیاسەتیی چەتەگەریەین ، دژی حکومەتی ھەرێم نین وەک قەوارەیەکی دەستوری ، بەڵام دژی ئەو مۆدێلی حوکمڕانیەین کە بۆ خزمەتیی خەڵک دروستنەکراوە بەڵکو بۆ خزمەتیی ئەحزاب و ئەشخاێ دروستکراوە .

بۆ ئەوەی لەھەرێم حکومەت لە خزمەتی خەڵکدا بێ ، نەک خەڵک بکاتە خزمەتکار پێویستە باش تێبگەین ئەوەی تا ئێستا وەک مۆدێلی حوکمڕانیی بۆ ژیانی خەڵک ناومان ناوە (حکومەتی ھەرێم) ، (کارەساتیی ھەرێم) بوە و پێویستە لە بنچینەوە، جۆری وەزارەت و فەلسەفەی ئیداری و تێگەیشتمان بۆ ئەرکەکانیی بگۆڕین بە مۆدێلێکی تەواو جیا.

گرنگترین گۆڕین ئەوەیە لە حکومەتێکی قەبەوە کەبۆ خزمەت و مانەوەی دو حزبە تەقلیدیەکە دروستبوە ، بگۆڕین بە حکومەتێکی رەشیقی خزمەتگوزار کە ئامانجیی خزمەتی خەڵک بێ نەک یەکێتی وپارتی و حزبەکانیی تر .

گۆڕین ھەرگیز نایەتە دی تا ھەمومان ئەرکە نیشتیمانییەکانی سەرشانمان وەک تاکێکی ھۆشیار ھەستپێنەکەین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ