وتار
پارتی ترسی لەچییە؟!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

گومانەکانی پارتی، لەھەمبەر ڕێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان ترسە لەشتێک، کەئەو حزبە ناتوانێت ڕاستەوخۆ ناوی بھێنێت و ناشتوانێت لەدڵی خۆیدا بیھێڵێتەوە!

گرفتی پارتی لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنە، پەیوەندیی بەخودی ڕێککەوتنەکەوە نییە. بەڵکو پەیوەندی بەپاشھات و دەرھاویشتەکانی ئەو ڕێکەوتنەوە ھەیە. پەیوەندی بەشتەگەلێکەوە ھەیە، کەپارتی بەھۆی چاندنی بێباکانەی تۆوی ھەندێک لەسیاسەتە خراپەکانی خۆیەوە، ناچارە  لەئێستادا، ڕسکان و سەوزبوونیان، بەچاوی خۆی ببینێت.

ڕاستە ترس لەشەڕ ماڵوێرانی و دوو زۆنبوونەوەی ھەرێم، ترسێکی ڕەوایە، بەڵام خۆئەوە چەندە لەدەست یەکێتی و گۆڕانە، ئەوەندەش لەدەست پارتی خۆیدایەتی!

بەھەرحاڵ، ئێستا دوو کەرتە سێوەکەی سلێمانی، یەکیان گرتۆتەوە و پارتی نەدەتوانێت بەیەکەوە بیانخوات ونەدەشتوانێت بەیەکەوە فڕێیان بداتە دەرەوە. کەواتە پارتی لەبری ئەم ھەموو ھەڵچون و داچونە، باشترە بیر لەپراگماتیکبونەی خۆی بکاتەوە، بۆئەوەی ڕاشکاوانەتر پێمان بڵێت، کەئەو ترسی لەچییە! 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/05/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ