وتار
یەعقوبە درۆزن ...بەنمونە
ئیبراهیم هه‌ورامانی

من نامەوێت لێرەدا باس لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی ڕۆمانوس (یۆرک بێکەر )  یەعقوبە درۆزن بکەم  .کە بەم دواییانە(‌کەریم پەڕەنگ )بە سەلیقەیەکی ماندونەناسانەوە لە ئەڵەمانییەوە وەریگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی و  ناوەندی غەزەلنوس چاپ و بلاوی کردەوە .ئەم ڕۆمانە دەکرێت بەیەکێک لەو ڕۆمانە بەناوبانگانە ئەژمار بکرێت کە دیمەن و ڕوداوەکانی ھۆلۆکۆستمان بۆ دەخاتە ڕوو .
ڕەنگە (یۆرک بێکەر ) بەم ڕۆمانە مەزنەی توانیبێتی کارێکی جدی بکات بۆ ناساندنی کەیسی ھۆلۆکۆست کە دواجار بۆ سودی جولەکەکان کۆتایی دێت .
لێرەوە دەمەوێت بپرسم ،ئایا ئێمە وەک نەتەوەی کورد بەدرێژایی مێژوی بزووتنەوەی گەلەکەمان ڕوبەڕووی جینۆساید و قات و قڕی نەبوینەتەوە ؟ ئایا ئێمە خاوەنی ئەنفالی ھەشت ھەزار بەرزانی نین ؟ ئایا ئێمە خاوەنی ڕاگواستن و خاپورکردنی زیاتر لە ٤٥٠٠ گوند و شارۆچکە نین ؟ ئایا ئێمە خاوەنی ئەنفال نین ؟ئایا ئێمە خاوەنی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە و زیاتر لە ١٠٠ شوێنی دیکە نین ؟ ئایا ئێمە خاوەنی خاکێکی بەسوتماک نین ؟ ئەگەر ئێمە وەک نەتەوەیەک لەپێناو بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەکەماندا خاوەنی ئەم ھەموو قوربانی دان وماندوبن و تێکۆشانە ین ،ئایا خاوەنی چەند (یۆرک بێکەر ) و ڕۆمانی وەک (یەعقوبە درۆزن ) ین ؟ 
لێرە نامەوێت ئەو ناھەقیە بکەم و بڵێم ، ئێمە خاوەنی چەند ھەوڵێک نین کە ویستومانە لەڕێ ی ئەدەبیاتەوە کار لەسەر ناساندنی دۆسییەکانی ئەنفال و قەتلوعام و کیمیابارانی نەتەوەکەمان بکەین  .بەڵام پێویستە زۆر ڕاستگۆیانە و بەبێ ھیچ جۆرە شەرمکردنێک دەبێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین کە بەداخەوە ،ئێمە کە بەدرێژایی مێژووی شۆڕشەکانی گەلەکەمان بوینەتە خاوەنی چەندین دۆسییەی جینۆساید بەلام نەمانتوانیوە بەجدی لەڕێ ی ئەدەبیاتەوە کار بۆ ناساندنی تەواوی ئەم دۆسیانە بکەین . بۆیە لێرەوە نایشارمەوە ئێمە وەک کورد پێویستمان بەچەندین نوسەری جدی وەک (یۆرک بێکەر ) و ڕۆمانی یەعقوبە درۆزن ھەیە تا بتوانین لەتەواوی دونیا ئێمەش بڵێین بەڵێ ئێمەی کورد بەدرێژایی مێژووی ڕابردووی گەلەکەمان لەپێناو بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان دا ڕوبەڕووی جینۆساید و قەتڵوعام بوینەتەوە  .
ئەگەر نا دەبێت ھەمیشە لەپاش خوێندنەوەی ڕۆمانی (یەعقوبە درۆزن ) بڵێن خۆزگە ئێمەش وەک جولەکەکان دەبوینە خاوەنی یەک (یۆرک بێکەر ) و ڕۆمانەکەی بۆئەوەی بمانتوانیبا لەڕێ ی ئەدەبیاتەوە بمانتوانیبا بەدونیامان بوتبایە :بەڵێ ئێمەش گەلێکین دوچاری جینۆساید بوینەتەوە  . ‌  

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ