وتار
دروشمەکانی دکتۆر بەرھەم بۆ ھاودیدو ھاوئاوازەکانیی
یاسین نادر ڕەحمان
          

ئەوەی تێبینی کراوەو جێی سەرنجە دروشمەکانی سەردەمی کابینەی ٢٠٠٩ ھەتاکوو ٢٠١١ی دوکتۆر بەرھەم لە حکومەتی ھەرێمیشدا لە کاتی بیر نەکردنەوە لە دروستکردنی ھاوپەیمانییەک کە ھاودیدە گۆڕانکار و گۆڕانخوازە ڕەسەنەکانی تیادا کۆ بکاتەوە، چاککردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان و پشتبەستن بە نۆرم و پەیامە نەتەوەییەکان بووە، تا ئەوە لە دیدەی ھەمواندا چەکەرە پێبدات بە بێ ھەنگاوەکانی ئاراستەکراو لەم ڕێڕەوەدا کەشتیی ئارامی و خوشگوزەرانی ھەرگیز ناتوانێت ڕۆڵەی کورد بە کەناری ئارامی و خوشگوزەرانی بگەیەنێت.
 زۆرجار پرسیار لەوە دەکرێت ھەنگاوی درێژمەودای ئاوا لە ھەرێمێک کە بەدەست ھەنگاوە ژێر بە ژێرە سیاسییەکان و بڕیاڕە ھەڵە سیاسییەکان دەناڵێنێت ئایا کە سانێک کە ھاودیدەی پەیام و پۆزەڵێکی جوانی چاکسازی و پێشکەوتووخوازین، چۆن و چ کاتێک دەتوانن بەم ئامانجە ستراتیجییە خۆنەویستەیان دەگەن؟ ئایا بەتەنیا لە دەریای پان وبەرینیی سیاسیدا لەم پێناوەدا مەلەکردن ھەنگاو دروستی بۆ ئەو بە دواوە دەبێت؟ یان نا ئاوا کەسانێک دیدەو ڕوانگەی خۆیان لە کەسانێکی نێشتیمانپەروەر و دڵسۆز و وەفادار بۆ خاک و ئاودا دەبیننەوە.
ھەموو ئەمانەش گەر تێپەڕێنین و فەوزای عێراقیی سیاسیی کەمێک لە ژینگەی کوردستانی خۆمان باشتر لی بڕوانین، پاش ئەو ھەموو شەڕو شوڕو ئاژاوەی کە ئەویشی بە قووڵتر ھاوتای کوردستان داگیر کردووە دەیەوێت بەرەو چ دۆخێکی نەخوازراوی تری شەڕی تایفی و سیاسیی و ئابووری ھەنگاو بنێت، کە سەرچاوەی ژینگەی ھاوڵاتییانی  لە داھاتی نەوتی خۆیدا دەیەوێت گەشەدار بکات و ھەلی باشی ژیان بۆ تاکەکانی بەناوی ئابوورییەکی یەکپارچەوە بۆ خزمەتی ھاوڵاتیانی بڕەخسێنێت، عێراقێک کە لە ئێستادا تۆرانێکی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزرایی بە ھۆی دۆخ و شەڕو ئاڵۆزییەکانییەوە تەنگی پێ ھەڵچنیوەو چیتر ئەوانیش لە دۆخی سەرمایەدانان لە وڵاتێکی نەخۆش و ئیفلیجی سیاسیی و مەزھەبی بێزاربوون و نایانەوێت سەرمایەکانیان تیایدا وەگەڕ بخەن و سیاسیی وغەیرە سیاسییەکانی دەیانەوێت پلانەکانی داھاتوویان چۆن تیایدا وەگەڕ بخەن.
بەڕاست ئایا ئەوان چ پێویستییان بە کورد و قەوارەیەکیی ھاوشێوەی قەوارەکەی دکتۆر بەرھەم کە ناوی (ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری)یە و  لەم قۆناغەیدا کە دروشمی(عەدالەتخوازی وعەدالەتخواھی) بەرزرکردووەتەوە بەم پلانە درێژخایەنە ئابووری و سیاسییانەی دەبێت؟ کە لە ئێستادا دروشمێک زیاتر نییە!!!
 یان نا دەیانەوێت ھاتنە پێشەوەی ئەم قەوارەیەو ھاوشێوەکانیی ھەنگاوی قورسی دوور ھاوێژ بۆ ئەدای سیاسیی عێراقێکی یەکگرتووی داھاتوو  لێ بڕوانن.
چاک ھەموان ئەوەیان ڕەنگە لەبیر بێت لە سەردەمی جێگری سەرۆک وەزیرانی دکتۆر لە کابینەکانی عێراقدا کە ئەوکات سەرۆکی لیژنەی ئابووری عێراقی بوو، ئەوەی بەڕوونی بۆ ھەموان لە ئەجیندای کارەکانی حکوومەت ئاماژە پێکرد، ئابووری عێراق بەھۆی دیاردەی گەندەڵی و و گەمارۆ ئابوورییەکانی لەوکاتەدا کە ھەندێکیان تا ئێستاکەش لە سەری ھەر ماون دەناڵێنێت، ھەرچەندە پڕەنسیڤەکانی کاری لەم پۆستەدا ھەمیشە بەرزکردنەوەی داھاتی تاکەکەس و پشت بە خۆبەستن و کەمکردنەوەی خەرجییە جۆراوجۆرەکانیش بوو و ھەر ئەوکاتیش عێراق و بەریتانیاو تا ڕادەیەک چەند وڵاتێکیتر یادداشتی لێکتێگەیشتنی ھاریکاری یەکتر لە بواری ئەمنی و سەربازی و وەبەرھێنان و ڕوشنبیری و پەروەردەیی بەھاوکاری کۆمپانیە جۆراوجۆر و ھاوبەشە ئەوروپییەکان و زۆر بواریتر واژوو کرد. کە ئەمەش دروشمێکی کرداری ئەوی تاڕادەیەک بەرجەستە کرد و پاش ماوەی کوتاییھاتنی بەرپرسیارێتی ئەو لەو پۆستەدا، ئەم ھەنگاوانە بە ھۆی دۆخە نەخوازراوەکان وەک خۆیی و بگرە خراپتریشی لێھات کە لە ئامانجی ئەو دروشمانەی کە سەرەتا بەرزی کردبوونەوە، نەبوون. 
ھەر کە ئەم کوورتە مێژوو  و کارو ھەنگاوانە لە کەسایەتییەک دەبینرێت کە ھەم لەو کات و لە ئێستاشدا دەیەوێت بەشێوەیەکی بەرفراوانتر خۆی بۆ ساحەی خزمەتی سیاسیی بۆ گەل و ئاین و ئاینزاکانی ئامادە دەکات، بەوە دەگەیت کە ئەو دەیەوێت بە قەبارەو ھێزێکی ترەوە ھەنگاوە نەکردەکییەکان کردەکیی بکات و دروشمی "کردار شەرتە"ی ئەوساو ئێستای درۆشمی قەوارەکەی لە بوژانەوەو خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراقدا بەرجەستە بکات.
 لە فەزای سیاسیشدا تمۆحی باڵادەستی و بەرپرسیارێتی گەورەتر وەرگرتن ھەمیشە ھەر بووەو ئەمەش شتێکی حاشاھەڵنەگرە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە گەیشتن بە خواستی ھەر ھاوپەیمانیی حیزب و قەوارەیەک، دروشمگەلێک کە ھاودیدەکانی ھەڵگری ئەو نوتق و پەیامەن و پێی ڕازین و شانازی پێوە دەکەن لە پۆستە سیاسییە جۆراوجۆرەکانی خۆی و ھاودیدەکانی کردەکیی بکات.
زۆر جار بیستراوە فەزایی سیاسیی کوردستان و عێراق لە فرەحیزبیی و قەوارەییدا بە ئەنجام ناگات بەڵام ھەمیشە ھاوپەیامی و ھاودیدی کۆمەڵێک قەوارەو وھاوپەیمانی با لە ئەجیندای سیاسیی جیاوازی ئاینی و مەزھەبیش بن "کە ئەمەش لە ھەموو وڵاتانیی خاوەن پێشکەوتنیشدا بەدی دەکرێت"دەتوانێت ھیچ نەبێت بە قورساییەکی باشتر لە پاش ھەڵبژاردنە پاک و بێگەردەکان بە گرنتیدارکردنی ھەنگاو و دروشمەکانیان بە ئامانجە خواستراوەکان بگەن کە ھەموان لە چاوەڕوانیداین. کە ئەمەش بە زامنکردنی متمانە پێکردنی ھاوفیکرەکانی، مسوگەری لە ھەنگاوی درێژمەودای سیاسیدا بەدواوە دەبێت. 
 ھەروەک گووتم ھەنگاوی ئەوان گەر لە دروشمی خزمەتکردنی تاک و ھاوڵاتی بەھەر شێوازێک بێت خۆی ببینێتەوە فرەییەکی بەرھەمدار و ئامانجداری لێ دەردەچێت و ھەنگاو بەرەو چارەسەری کێشە جۆراوجۆرەکانی ساحەی سیاسی و نیشتیماندارێتی بەدواوە دەبێت. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ