وتار
ڕووداوەکانی دوێَنی ... و ... وانەکانی ئەمڕۆ !
شاخەوان سەنگاوی

لە خۆ پیشاندانەکانی حەڤدەی شوباتی ٢٠١١ ھیچ دروشمێک لە دروشمەکانی خوپیشاندەران داوای رۆیشتنی دەسەلاتدارانی ئەم ھەرێمەیان نەدەکرد بەلکو چەمکی سەرەکی و لە پێشینەی داواکاریەکانی ئەو دەمەی خۆپیشاندەران  کە بە رەو و رووی دەسەلاتدارانی دوێنێکەیان دەکردەوە چاکسازی بوو لە سەرجەم سێکتەرەکان چونکە دنیا بینی نوخبەی ڕۆشنبیران و سەرانی خۆپیشاندەران بۆ رووداوەکانی رۆژ ، زۆر لە پێش دنیا بینی سەرکردە سیاسیەکانەوەبوو بۆ دەرئەنجامی رووداوەکان ،  ئەمیش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سروشتەی کە نوخبەی ڕۆشنبیرو و ھاولاتیەکان دەیانگوزەراند لەم ھەرێمەدا بە بێ میکاجکردن و رووپۆش کردنی رووداوەکان .  وەکو خۆی دەرئەنجامەکان کە ھەیە دەبینرا ھەربۆیە درێژترین ماوەی خۆپیشاندانی تۆمار کرد لە کوردستاندا ، کە بەشێوەیەکی تەواو مەدەنیانە لە ماوەی زیاتر لە شەست رۆژ داواکانیان لە سەراکان ئازادیەوە لە شار و شارۆچکەکان بە  بە گوێی دەسەلاتدارانی ئەم ھەرێمدا دەدا ، بەلام لە بەرامبەردا دەسەلاتداران لە جیاتی پیاداچونووە بە جۆری و شێوازی پیڕەوکردنی داسەلاتەکانیان ھاتن بە زەبری ھێز و لە ژێر رووناکی بلاجیکتۆرەکانی تاریکە شەوەکاندا خێمەی خۆپیشاندارانیان سوتان وە کەلتوریی سوتانی بارگە و بنەی نەیارەکانیان خستە نێوھەگبەی مێژووی باشوری کوردستانەوە ھەر بۆیە لە ماوەی بیست و شەش ساڵ لە پرۆسەی حکومڕانی لەم ھەرێمەدا بە تایبەتی تر لە دوای رووداوەکانی ١٧ی  شوباتەوە کوردستان ھەمیشە لە بەردەم ئەگەری ڕوودانی شەپۆلەکانی نارازی ھاولاتیاندایە چونکە دەسەلاتی کوردی وەک ئەوەی ( نەبای دیبێت نە بۆران ) گوێ بە خواست و داواکاریەکانی شەقام نادات ھەر بۆیە دەبینین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی تری خۆپیشاندان زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی گرتەوە بەڵام بە شێوەیەکی تونتر خەلکی رژانە سەر شەقامەکان وە دروشمی ( ڕرحل ) یان بە ڕووی دەسەلاتی کوردیدا بەرزکردەوە وە بە ئەندازەیەکیش بوو لە ھەندێ ناوچەدا بارەگای حزبی و حکومی لە یەک کوانودا دەسوتێنران بەڵام لە بەرامبەردا دەسەلاتی کوردی لە جیاتی ئەوەی  بیرکاتەوە  وانەیەک لە رووداوەکانی ڕابردوو وەربگرێت و بە شێوەیەکی ئاقل مەندانە ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی سەرچاوەی ڕووداوەکان ھەڵبھێنێ ، ھەر وەکو ھەموو جارەکانی تر دەستی دایە شێوە تەقلیدیەکەو بە زەبری ھێز کڵکۆی خۆپیشاندەرەکانی کپ کردەوە . ئایە ئێمە دەپرسین  دەسەلاتی کوردی لە بەرامبەر توڕەیەکانی خەڵکیدا کەی ھەنگاوەکانی چاکسازی بە شێوەیەکی کرداری دەنێت ؟ یان ئەمجارەش مەست دەبیت بەدەرئەنجامی ئەم جۆرە لە کپ کردنەوە کاتیەی تورەیەکانی شەقام ، یان سەرانی ئەم دەسلاتە بیست و شەش ساڵیە بێ ئاگان لەوەی دەرئەنجامی ئەو جۆرە لە حکومەتڕانیەیان  کە لە ئێستادا بە دەردەکەوێت ھەموو بنەماکانی حکومڕانیان ئیدی چ لە ڕووی سەربازیەوە یان ئابووری و کارگیری وسیاسی و کۆمەلایەتی  .... ھتد .  
لە بازنەی داتەپیندایە  ، وە ھیچ سەنگ و بەھا و متمانەیەکیان لەلای تاکی کوردی بۆ نەماوەتەوە ، ئیدی دەسەلاتێک تاکەکانی خواستی مانەوەیان نەبێت ! چۆن دەتوانێت درێژە بە مانەوەی دەسەلاتی خۆی بدا بۆ ماوەیەکی درێژتر ...
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ