وتار
گەنجان و حیزب
ھۆشیار جەمال


گەنجان چینی دیاری ناوکۆمەڵگان،کەبەچاڵاکترین وپر وزەترین چین ئەژماردەکرێن،دەتوانن کە ڕۆڵ بگێرن لە خزمەت کردن لەسەرجەم بوارەکانی ژیان وبەڕێوەبردنی ئیدارەی حیزبی وحکومرانی لەھەرێمی کورستان
بەڵام بەداخەوە ئەم چینە چالاکە پر وزەیە لە چینێکی چالاکەوە کراوەتە چینێکی ناچالاکی گوێرایەڵی پەراوێزخراو،ئەگەر سەیرێکی شیوازی بەڕێوەبەردنی حیزەبە کوردیەکان بکەین،بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی جومگە ھەستیارودیارەکانی ناوحیزبەکان کە شوینی بڕیاردانن،بەدەستی کۆمەڵە کەسانێکەوەن کە لە شاخە وە ھاتوونەتە شارەکان وماوەی زیاترلە چارەکە سەدەیەکە حکومڕانیەکی شکت خواردیان لەم ھەرێمە   داکردوە،کە بە شیکی زۆریان خاوەنی بڕوانامەی نزمن یاخودھەر ھیچ   بڕوانامەیەکی ئەکادیمیان نیە،کە لە کۆمەڵیک سیاسی بیرکورت بە ولاوە ھیچی ترنین 
ئەم کۆمەڵە کەسەی کە بە ناوی شۆرشەو ئەزموونەوە نەک ھەرگەنجانیان پەراوێز خستووە ،وانیوشیانە وە سەرکەوتووش بوون لە وەی ھەرکات بیانەوێت گەنجانە بەکاربھێنن بۆمەبەستی سیاسی خۆیان.
ھەردەم سەرانی حیزبەکان لەکاتی دروستبوونی تەنگەژەی ناوخۆوسازدانی خۆپیشاندان کە ھەندێک جارگرژی و قوربانیشی لەکەوتۆتەوە،گەنجانی خۆیان ناردۆتە سەرشەقامەکان، دواتریش ئەگەر بە سودی حیزبە کە خۆی تەواوبووبێت ئەوا خێرا سەرکەووتنە کانیان وەک دەسکەوتی سیاسی بۆخۆیان بردوە، لەکاتی شکستیشداخۆیان بێ بەری کردوە وگەنجانیش بە تاوان بارناساندوە.
ھەربۆیە پێوستە گەنجانی ناوحیزبە کان چ سیکۆلارو چ ئیسلامیەکان بەئاگا بێتەوە.وەبە بیری خۆیانی بھێنەوە،کە ئەوە ئەوانن دەبێت حکومڕان بنن وبڕیاربەدەستی حیزبی وحکومی بن،وە ڕۆڵیان ھەبێت لەبوونیاتنان و بەرەوپێشچوونی ھەرێمەکەیان،نەک کۆمەڵی کەسی بەناوسیاسی بۆمەبەستی سیاسی وشەخسی ومەرامی تایبەت بە کاریان بھینێن.
کەبەشیکی زۆری ئەم سیاسیانە تێوگلاون لە گەندەڵی وخراپ ئیدارەدانی حیزبی وحکومی ورڕۆڵی دیاریان ھەبووە لە شکس ھێنانی ئیدارەدانی کوردستانەوە
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ