وتار
کورد لە داعشەوە بۆ ڕیفراندۆم و ھەڵبژاردن
ھۆشیار جەمال

لەسەرەتای ھاتنی داعشەوە بۆ خاکی عێراق و دروست بوونی مەترسی لە سەر ھەرێمی کوردستان ودەست پێکردنی ھێرش بۆ سەرخاکی ھەرێم، کوردخاوەنی یەک ھەڵوەێستی نەبوو، ھەتا کارەساتی جینۆسایدی یەزیدیەکانی شەنگال ڕوویدا،ومەترسی کەوتە سەر شاری ھەولێر بە تایبەتی کوردستان بە گشتی، بەڵام دواتر توانرا نەک ھەر یەکریزی ناولایەنەکانی ھەرێم پتەوە بکرێت، لایەنەکانی تری پارچەکانی تری کوردستانیش ھاتنە مەیدان و پاڵپشتی ھەرێم بوون، ئەمەش وای کرد کەم ڕۆژ ھەبێت وەفدی وڵاتانی ھاوپەیمانی دژ بە داعش سەردانی ھەرێمی کوردستان نەکەن.
کورد توانی بەشیکی زۆری خاکی ناوچە دابڕاوەکان بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆیەوە، چەکێکی زۆریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین کرا،وناوی پێشمەرگە سەرجەم سنورە سیاسیەکانی جیھانی بڕی.
بەڵام لە ڕیفراندۆمێکی شوومدا کە بچووکترین دیراسەی ئەکادیمی بۆ نەکرابوو سەرجەم ئەوەی ھەبوو کورد لە دەستیداوھیچ زلھێزێک ئامادەنیە بۆچەند چرکەیەکیش گوێ لە کورد بگرێ و گەڕایەنەوە ئەو شوێنەی دەستمان پێ کردبوو.
لە ئیستاش دا سەرجەم حزبەکان بێباک لەوەی لە شاری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ڕوودەدات،وسەرەتای تەعریب دەستی پێ کردۆتەوە ، ھەنگاو بەرەو ھەڵبژاردنەکانی عێراق  دەنەن وئەوی ھەیە بە شێوەیەکی ئاشکرا تەنھا بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی دیموکراسی ودادپەروەری لیستێکیان بۆ ئەوناوچانە پێک ‌ھێناوە بەناوی نیشتمان.
لەڕاستی دا ئەم ‌ھێزنانە دوانیان خاوەنی پێگەی جەماوەری نەبوون لە شاری کەرکوک و ھیچ کورسیەکان نەبووە،دەیانەوێ بەھەردوکیان ئەگەر کورسیەکیش بێت بۆخۆیان مسۆگەری کەن.
 ھەرچی ھاوپەیمانی دیموکراسیە کە لە لایەن د.بەرھەمەوە سەرۆکایەتی دەکرێ، یەکەم ئەزموونی بە ژداری کردنێتی ھەموو گرەوی خۆی لەسەر ئەوە کردوە بتوانێ بە ھۆی  ڕووداوەکانی ١٦ ئوکتۆبەرەوە ئەودەنگانەی لە یەکێتی توڕەن، وەکۆمەڵیک دەنگی کەمیش کە لە سیاسەتی پارتی نارازین بە ھۆی ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بۆخۆی بەرێ.
پارتی و یەکێتیش جۆریک لە بێدەنگیان ھەڵبژاردوە چونکە توشی جۆریک لە ئیحراجی بوون بەرامبەر خەڵکی ئەوناوچەیە.
بەڵام کارەسات ئەوەیە ئەم فرە لیستیە بە دڵنیاوە پەرتەوازی و دۆڕان وئاشبەتالێکی تری بەدواوەیە کە ھەموو حزبەکان لێی بەرپرسن.
مخابن ئەودەمەش ھەموو حیزبەکان لە ڕیگای بەشیک لە کادیرە بێ شەرمەکانیانەوە شاشەی ھەموو کەناڵە ئاسمانیەکان داگیردەکەن و تۆمەتی خیانەت بەلایەنەکانی تر دەفرۆشنەوە.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ