وتار
ملکەچبوونی زیاتر لە سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ ئێران
یاسین نادر ڕەحمان

کورد ھەرچییەک بێت ھەڵوێستەکانی وڵاتانیی دەوروبەر و دراوسێی لە پێش ڕیفراندۆمی ٢٥/٩/ ٢٠١٧دا نابێت بیر بچێت کە وەک سترێسێکی سیاسیی ھەڕەشەی ھەنگاوی کردەکییان لە بەرانبەر کوردستانی باشووردا دەکرد و بیانووی جۆراوجۆر و قسەی ھەڕەشەئامێز و تانەو تەشەری زۆریان باری خەڵکەکەی دەکرد. لە کاتێکدا مێژوویەکی دوورو درێژە ھەموان و خۆشیان دەزانن چ ھەنگاوێکی چەوسانەوەییان لە پێناو ئەواندا گرتووەتە بەر.
 بەھەر حاڵ پاش ڕیفراندۆمیش بینیمان کە ئەم سترێسە سیاسییە وەک شوکێکی گەورە چ ئاکامێکی کردەکیی بە دوادا ھات کە لە درێژەی وتارەکەمدا بە شرۆڤەی سەردانی ئەمداویەی وەفدی ھەرێم ھەندێک لایەنیتری باس دەکەم.
بەھەرحاڵ پاش ئەم قۆناغەی چوارمانگییە لە مێژووی ھەرێم لە پاش ڕیفراندۆمەکەی، ئاوا بە لاوازی و ملکەچبوونەوە سەرانی ھەرێم لە سەردانیان بۆ وڵاتان نەھاتوونەتە بەرچاو کە نەتوانن بەرگری لە زۆر قیەمی کوردانەمان بکەن.
 سەردانی وەفدی ھەرێم لەماوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ لای سەرۆک کۆمار و گەورە بەرپرسان و نوێنەری ئەم وڵاتە لە بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەم وڵاتە ئەوەی دەرخست کە ئەوەندە سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ دۆخی ناوخۆیی ئێران بووەو ترس لە ئاسایشی ئەم وڵاتە لە زۆر ڕووداوی نەخوازراو بووە کە بە کردەیی تیرۆری لەنێو خاکەیدا دەیناسێنێت بە مەبەستی ھاوکاری بۆ گفتگۆی جیددی ھەرێم لەگەڵ بەغدادا نەبووە کە وەک پێش مەرجییەکی ئەوان بۆ ھاوکاری کردن بە دروستی دەتوانین لێی بڕوانین، چوونکە پێشووتریش لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئێران، وشداری ڕاستەوخۆی ئەم وڵاتە بە ھەرێمی کوردستان درا کە خۆپیشاندانەکان لە لایەن ھەولێرەوە کە مەبەستی ھەرێمی کوردستانە ئاراستە کراون.
  لە پێش بڕیاردانی ڕیفراندۆمی کوردستانیش ئەوەیان ھەموان لەزاری ئەم بەرپرسانەی ئێران لە ئەنجوومنی ئاسایشی ئەم وڵاتەوە بیست ئێمە ھەرێم چیتر پاش ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی بە جێ دەھێڵین و کونسوڵگەرێکانمان بوونی مانای نامێنێت و دایدەخەین و سنوورەکانمان چیتر بە ڕوویاندا کراوە نابێت، کە لە پاش ئەوەش بینیمان کە بەداخستنی سنوورەکانیشیان نەوەستان و مانۆڕی سەربازی جۆراوجۆریان لە سنوورەکاندا ئەنجام دەدا کە بەڵَێ ئێوە ئیتر "خاکتان جیاو ماڵتان بەڵا".
 لە ئێستادا ئەوەی مانشێتی سەرەکی ڕاگەیەندانە فەرمییەکانی ئێران لەبارەی ئەم سەردانەی وەفدی ھەرێم جێی باسە، وشداری جیددی بە بەرپرسانی ھەرێم دراوە کە ئێوە چیتر ناچاری ملکەچی ھەندێک شتی ئێمە بن و ھەر کاتێک لە سنووری ئێوەوە کردەیی نەخوازراوی سەربازی ڕووبدات تەداخولی ڕاستەوخۆ لە داھاتوودا دەکەین لە کاتێکدا وەفدی کوردی لاموایە ھەر بیریان چووە بە قەد چەند کەسێکی کوژراوی ئەم وڵاتە لە بەر ھەر جۆرە ئاڵوزییەک بێت و ناوی لێ دەنرێت، خەڵکی بێ تاوانی لادێ و گووندەکانی سنووری ئێمە بەر تۆپبارانی ئەوان کەوتوون و شەھیدبوون و تازە لە کونفڕانسی ڕۆژنامەونی نیچیروان بەرزانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ناکرێت کەسان و گروپێک لە ھەرێمەوە بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران بخەنە مەترسییەوەو بەرەو ناو ھەرێم ھەڵبێنەوە کە ئەمەش شتێکی ئامۆژگاریکراوی ڕاستەخۆی ئێران بۆ وەفدی ھەرێم و چالاکییە حیزبە کوردیەکانی ڕۆژھەڵات بوو کە بنکەو بارەگایان لە باشووردایەو وەک گووتم ئەوان ئەمە وەک پێشمەرجی ھاوکاری بۆ گفتگۆی نێوان بەغداو ھەولێریش ئاماژەیان پێداوە. 
لەکاتێکدا تاکە پەیام کە تیایدا لەم سەردانەدا بینرا و ملکەچبوونی بەڵی قوربانی بەرپرسانی ھەرێم بووە کە ھیچ ئاماژەیەکیان بە سەروەری ھەرێم نەکردووە کە تۆپباران و لەنێوبردنی خەڵکی ئەم وڵاتەی بەدواوە بووە لە کاتێکدا ئەوان لە وەفدی ھەرێم  و سەرۆک وەزیرانی پێشوازی دەکەن لە کاتێکدا دانیش بە ھەرێم و سەروەریەکەیدا نانین و باسی یەکپارچەیی عێراق لە ژێر سەیتەرەی شیعەدا بە کوردستانیشەوە دەکەن.
ئەوەی بە نسبەت کوردەوە دەبێت گرنگ بێت وەک ھەڵویستی نەگۆڕی خۆی لەم سەردانانەدا دەبێت لێی بڕوانێت ئەوەیە کە لەم سەردانانەدا پەیامی ملکەچبوونی نابێت لەمە زیاتر لە ئاستی پێگەی لەم دۆخەی ئێستادا بە نسبەت وڵاتانیی دەوروبەرەوە بێت، چوونکە ئەم وڵاتانە چیتر سەروەری ھەرێمیان ناوێت و بە ناوی یەکپارچییەوە چیتر بە ڕاشکاوی ھەرکاتێک بیانەوێت تەداخولاتی سەربازی تیادا دەکەن کە نابێت وەفدی ھەرێم ھەر لە پرێس کۆنفرانسی گەڕانەوەیدا باسی ئەم جۆرە ملکەچییانەیان بۆ ئەوان بکردایە، چوونکە دواجار ھاوشێوە دۆخی عەفرین بەھۆی تورکیاوە ئاوا ھەنگاوێکیش ھەمدیسانەوە لە باشووریش ڕەنگە بەم بڕو بیانووانە بنێن و دۆخی باشووریش وەک ڕوژئاوای ئێستا لێ بکەن .    
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
24/01/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ