وتار
سیاسی ساختە ڕابون مەعروف، زیاتر لە ڕوویەک
عەلی حمە ساڵح

کاک ڕابون و ھەر کاکێکی دیکە ئازادن گۆڕان جێدەھێڵن و دەچنە ھەر حیزبێکی دیکە، بەڵام...
کاتێک ئێمە لە ململانێداین لەگەڵ پارتی و شوێنکەوتووەکانی، سەرقاڵی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسین بۆ گۆڕانکاری لەم واقیعە خراپەدا، گروپێکی دروستکراو دێت لە دواوە قاچمان دەگرێت.. ناچارین پێیان بڵێین ئێوە کێن! 
ئەم کاکە دەڵێت: حیزبەکانی دیکە(مەبەستی گۆڕانە) توانای گۆڕانی ئەم باردۆخەیان نیە بۆیە بە شەریکایەتی سیاسی پارتی و یەکێتی ڕازین... 
خۆشیان وەک بزوتنەوەیەکی ئازا پێناسە دەکات. 
کاک ڕابون، یەک کەم ویژدانی ھەبوایە نەیدەوت بە شەریکاتی سیاسی ڕازین، ئەوە کێ بوو دۆسیەی سەرۆکایەتی ھەرێمی جوڵاندو لە پێناو باوەڕیدا ئامادەی قوربانیدان بوو! . 
ئەرێ کاک ڕابون، کەس بەقەد ھاوڕێکانی تۆ لەم سیستمە فاشیلەی حوکمڕانی سودمەند و دەوڵەمەند بووە؟ ( زۆر زۆرمان ھەیە بۆ وتن).. 
کاک ڕابون، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کارنەکات ڕۆشتە لیژنەی کاروباری ژنان و لەوێش بەدواداچونی بۆ یەک کەیس نەکردووە.

ئەو کاتەی ئێمە لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم پەلاماردەدراین، تۆ دەڕۆشتی لەبەردەم کامێرا ماچماچێنت لەگەڵ دەکردن و بە ئۆتۆبیلی ئەوان دەڕۆشتیت بۆ کەناڵی ڕوداو. 
کەواتە کێ شەریکە؟ 
کاک ڕابون، لەماوەی کاری پەرلەمانیدا ئێمە بەدواداچونمان بۆ سەدان فایل و ژمارە و دۆسیەی گەندەڵی کردووەو ڕێوشوێنی یاساییمان گرتووەتە بەر و ئێستاش سەرقاڵی دەیان دۆسیەو کار لەسەر کردنیان، بەڵام یەک فایل بڵێ لە ماوەی چوار ساڵی کاری پەرلەمانیدا کارت لەسەر کردبێت! یەک دۆسیە بڵێ؛ بە دوایدا چوبیت. کەواتە: کێ شەریکی پارتی و یەکێتیە! 
کاک ڕابون، تۆ ئێستا بە نایاسایی سەرۆکایەتی پەرلەمان( پارتی و یەکێتی ) لە دەرەوەی پێڕەو مۆڵەتتدەدەن نەیەیت بۆ پەرلەمان و ئێمەش خەریکی شەڕی داھاتی نەوت و وەرگرتنی سەرانەو بەرگریکردنین لە عەفرین. کەواتە کێ شەریکی پارتی و یەکێتیە! 
ئەگەر دەوامناکەیت، بۆ دەستلەکارناکێشیتەوە! 
بۆ سێڵڤی گرتن دێنە ھەولێر، بەڵام ئامادەنین بێن و کاری پەرلەمانیتان بکەن! 
ئەگەر بەردەوامبن لە دروستکردنی قسەی ناڕاست و ھەوڵدان بۆ خزمەتکردنی بەرەی ستەمکاری، ناچار دەبین ئاوڕێکی جدیتان لێبدەینەوە. ھەموومان یەکتر باش دەناسین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ