وتار
سعیدی نوورسی بۆچی وازی لە سیاسەت ھێنا
نه‌وزاد سه‌عيد محه‌مه‌د

ئەگەربڕیاربێت سیاسەت کردن یانی بەڕیوبردنی ووڵا ت بە مونافسە و پێش بڕکێ شەریفانە بۆ پێشکە ش کردنی خزمەت گوزاری وئاوە دان کردنەوەی ووڵات ویاسا سەروەری و ڕاوەستا نی ھە مومان لە بەردە م  دادگا  وەک  یەک وجیا کردنەوە ی سێکتەرە کانی حکومەت و بە دامەزاروە کردنی  جومگە کانی حکومەتداری .و دانانی کە سی شیاو بۆ شوێنی گونجاوی خۆی وچە سپاندنی دادگەری .
ھە موان بە م جۆرە لە سیاسەت کردنە دڵخۆش و ڕازین وبەڵکو پشتیوانیشی  دەکەین چونکە دەزانین لە کۆتایدا خزمەت بە کۆی کۆمەڵگە دە کات
بەڵام نە ک ئەو جۆرە ی کە لە عێراق و کوردستان وناوچە کە ھە یە و ناویشیان ناوە سیاسەت کردن لە پاڵیشیدا خەریکی کاول کردنی ووڵات  وقڕکردن و کوشتن وبە کافرکردن ودروست کردنی دەیان  قە یرانی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی بە س لە بەر مانەوەی  خۆیان لە دەسەلات و کورسی حکومەتداری وبەکار ھێنانی بە رپرسیارتیان . لە پێناو مانە وە خۆی وخزم کە س وکارە نزیکەکانی و حیزبە کەی .
وەھە ڵوشین وبە ھە دەردانی سامانی وولات و ئەودیوکردنی بۆبانکە کانی ووڵاتان یان بۆ بە کارھێنان و لە ناوبردنی خەڵکی ووڵاتە کەی خۆی 
 ئێستا کاتی ئەوە یە بزانین مامۆستا سە عیدی نوورسی بۆچی و لە بەرچی ئەم دە ستەواژەی بە کار ھێنا( اعوژبااللە من شیگان والسیاسە ) وە لە کوێدا بە کاری ھێنا لە کاتێدا مامۆستا سەعید چەندین ساڵ پاڵ پشتی کاری سیاسی  و سەرقاڵی  جێھاد و جەنگان بوویە بەرامبەر داگیرکەرانی ووڵاتە کەی  ڕووبە ڕووی سیاسیە ھە ڵپەرستەکانی ووڵاتەکەی خۆی بووتەوە لەو پێناوەشدا توشی دە یان گرفتی ناخۆش بویە وە ھە رلە برینداربون وشەھیدبوونی ھاوڕێ زۆرنزیکە کانی وگرتنی  لە لایەن روسیا و بردنی بۆ ڕووسیا زیندانی کردنی .پاشان ھە ڵ ھات لە زیندان وگە ڕایەوەی بۆ وولات وکەوتنی خەلافەتی  موسڵمانان و.بەریەک کەوتنی لەگەل مێتە فا کەمال ئە تاتورک. . گەڕانەوەی بۆ کوردستان  لە م ھە مو چەرمە سەریانەی کە بە سەرھات ماندوی نەکرد ھە تا رۆژێکیان  پیاوێکی دی سەروسیمای لە زانایان دە چوو . لە وکاتدا ناوی زانایەکی بە ڕێزی بە خراپ دە برد  بەڕادەیەک کە گەیاندییە  ئەوەی بە کافر لە قەڵەمی بدات وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان وعێراق و ھە رێمایەتیدا ھە یە  ئەمەش تەنھا لە بەر ئەوەی کە لە چەندبابەتێکی سیاسیدا ڕاو بۆچونیان جیاوازبوو ھەر لە ھەمان کاتدا مەدحی یەکێکی تری مونافیقی کرد کە لە بیروڕای سیاسدا ھاوبیری بوو ... کەرە ساتەکە لێرەدایە ئەگەر وەک تۆبیربکاتەوە لە سیاسەتدا نەک ئاین ئەوە پیاوی چاک و باشە بەلام خوانە خوستە وەک ئەوبیری نەکردوە یان لە گە ڵ حیزب ئەو نە بوو ئیتر شەلم کویرم دەکە ونە تۆمەت بە خشینەوە وزەم کردن وناوزراندن وسەدان بووھتانی ناڕە وای  بۆدەکەن ھە تا  دەگاتە کافرکردنیشی وە ک ئەوەی بیستمان  وبینمان لە کوردستان و عیراقدا چۆن لە بەر ڕای جیاواز لە سیاسەت کردندا بڕیاری کوشتن و کافرکردن بۆخەڵک دەردە چێت  بۆ یە مامۆستا سەعیدی نوورسی  وازی لەم سیاسەتە چە پە ڵ وبۆگەنە ھێنا نەک سیاسەتی دروست وڕاست کە  خزمەت کردن بە کۆی کۆمەڵگە یە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ