وتار
تێزی بیرکردنەوە لەکۆمەڵگای کوردیدا
زیدان تەها

مرۆڤ گەورەترین جوانترین بونەوەری سەرزەویە و ڕوون و ئاشکرایە مرۆڤ لەسەرەتای دروست بوونیەوە نیشانەی جیاکەرەوی لەگەڵ بونەوەرەکانی دیکەی سەرزەوی ، هزر و بیرکردنەوەیەتی وە بەدرێژایی مێژوو گۆڕانکاری بەسەر هزر و عەقڵی مرۆڤدا هاتووە وە بەدرێژایی سەدەکانی مێژوو مرۆڤ لەگەڵ عەقڵدا جەنگاوە و فەیلەسووفانیش هەر لەهەوڵی ئاشتکردنەوەی عەقڵ و مرۆڤدا بوون ، بۆیە فەلسەفە کاریگەری زۆر بە پێزی لەسەر بیرکردنەوە و گەشتن بە حەقیقەت و کارامەییەکانی ژیانی پێ بەخشین کە ئەرکی سەرەکی پرسیارکردن بووە لەو شتانەی لە چواردەورمان ڕوودەدەن بۆ ئەوەی بگەین بە ڕاستی پشتی ڕووداوەکان .
ئێمە لێرە تاکی کورد وەک ئاژەڵێکی قسەکەر وێنا دەکەین چونکە نیشانەی جیاکەرەوی ئاژەڵ و مرۆڤ تەنها هزرە ، بەڵام تاکی کورد هیچ هەستێکی بیرکردنەوە لەلای گەڵاڵە نەبووە و هەرگیز لەو ڕووداو و پێشهاتانەی کەڕوودەدەن لە ژیانی ڕۆژانەیدا و کارلێکی لەگەڵ دەکات تێڕامانی لەلا دروست نابێت کەئەمەش کێشەی فیکری بەدوای خۆیدا ڕەدەکێشێ و کۆمەڵگە بەرەو داڕووخان و ماڵوێرانی دەبات ، پرسیار کردن دەمان گەیەنێتە لوتکەی حەقیقەت چ جۆرە حەقیقەتێک ؟ جا حەقیقەتێکی تاڵ بێت یان شیرین بەڵام پرسیار کردن لە کۆمەڵگەی کوردی بەرجەستە نەبووە و زۆرێک لەو شتانەی شمولیەتی پرسیارکردن لە بارەیەوە گرنگە بەڵام لەکۆمەڵگەی ئێمە هێڵی سوورە تەنانەت بیرکردنەوە لێشی بەتاوان دادەنرێ کەمەش وادەکات هزر هیچ گەشەکردنێک بەخۆیەوە نەبینێت و بیرکردنەوەیەکی دۆگمایی باڵادەست بێت بەسەر کۆمەڵگەدا بۆیە پێویستە تاکی کورد ئەو بەربەست و سنوورانە تێپەڕێنێ و بۆ ئەوەی بگەین بە کامڵ بوونی تەواو .
وەهۆکاری ئەم دیاردەیەش بۆ پیاوانی ئاین دەگەڕێنمەوە بە تایبەت کەڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەگەشەکردنی کۆمەڵگەدا هەمیشە له دژی عەقڵ لە سنگەردا بوون بەناو دەمڕاستی ئاینەوە هەر خەریکی گەوجاندنی کۆمەڵگە بوون لە دواکەوتن و بەلاڕێدا بردنی کۆمەڵگە زیاتر چیتان کردوە بۆ کۆمەڵگە لە ژێر پاساوی جۆر بەجۆردا دەڵێن ئەیانەوێ کولتوری وەڵاتەکەمان تێکبدەن لێرەشدا خۆیان کردووە بە خاوەنی کولتوور ، کولتوور شتێک نیە تایبەت بێ بەوڵاتەوە تاوەکو ئێوە خۆتان بکەن بەخاوەنی کولتوور لەناوچەیەکەوە بۆناوچەیەکی تر وەلەشارێکەوە بۆ شارێکی تر وە لەکەسێکەوە بۆکەسێکی تر جیاوازە بۆیە خۆتان مەکەن پاڵەوانی نێو داستانەکان ، ئێوە ماڵوێرانی گەورەتان بەسەر ئەقڵیەتی تاکی کوردا هێنا و ئایدۆلۆژیایەکی چەوت و چەپەڵتان بڵاوکردەوە بەناو کۆمەڵگەدا و دەستان گرت بەسەر ئەقڵیەتی کۆمەڵگەدا کاتی ئەوەیە هەمووتاکێکی کورد لەو ڕاستیە تاڵانە تێبگات هەموو ئەو هێڵە سوورانە تێپەڕێنێ و هەموو شتێک جێگەی پرسیارە بۆئەوەی کەس خۆی نەکات بەدەمڕاستی کۆمەڵگە بۆ سەپاندنی ئایدۆلۆژیای خۆیی و قبوڵ نەکردنی بیری بەرانبەر ، پێویستە یەکمان قبوڵ بێت ڕێز لە بیری هەموو لایەک بگرین هەموو کەسێک خاوەن سەروەری بیرکردنەوەیه.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ