وتار
تورکیا بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتیەکان
پارێزەر: لوقمان مصطفی

بەزاندنی خاکی رۆژئاوای کوردستان و ھێرش بۆ سەرھەرێمەکانی دێرک وعەفرین لکێنراو بە دەوڵەتی سوریاوە، لەلایەن سوپای دەوڵەتی تورکەوە،وێڕای ئەوەی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیەکانە،لە ھەمان کاتیشدا شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیھانی،بۆ بێدەنگ بوونیان لە ئاست ئەو ھەموو تاوانە نامرۆڤانەیەی بەرانبەر بە گەلێکی مەزڵوم دەکرێت،کە لەسەر زێدو باووباپیرانی خۆیان لەلایەن دەوڵەتی فاشی تورکەوە کوشت وبڕدەکرێن. پێشێلکردنی خاکی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن ئەرتەشی تورکەوە لەگەڵ ئەوەی دەبێت بەزمانێکی توند شەرمەزار بکرێت،دەبێت بەپەلەش داوای وەستاندی بکرێت،چونکە ئەم ھێرشە بە ھەموو پێوەدانگە سیاسی و یاسا نێودەوڵەتیەکان بە پێشێلکردن و داگیرکردنی خاکی سوریا دادەنرێت. بۆیە نابێت بەھیچ شێوەیەک لێی قەبوڵبکرێت، کە تاھەنوکەش خاوەن سەروەری خۆیەتی و لە ھەمان کاتدا ئەم تە ‌حەدایە وەکو ھەڕە ‌شەیەکە لە پەیوەندیە مێژوویەکانی نێوان گەلانی ناوچەکە بە گشتی و گەلانی تورکیا و سوریا بە تایبەتی.                                                        بۆیە ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە پێشێلکردنی  یاسای نیودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێت، چونکە ئەو یاسایەی کە  لە ساڵی   ١٩٩١ ەوە  بووە ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی ھاوپەیمانیەتی لە نێوان زیاتر لە ٣٦ وڵاتانی رۆژئاو او رۆژھەڵات لە دژی داگیرکردن و بەزاندنی سەروەری دەوڵەتی کوەیت لە لایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو. بەو پێوەرە سیاسی ویاساییە دەبێت تورکیا بەداگیر کەر ئاژمار بکرێت لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا، لەبەر ئەوەی حکومەتی تورکیا بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان  تەنھا بۆی ھەیە سنوری خۆی بپارێزێ، بۆی نیە سنوری ووڵاتێکیتر ببەزێنێ،تورکیا ٩١٠ کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا سنوری ھاوبەشیان ھەیە،بۆیە ئەگەر سیاسەتی دووفاقی نەبێت  ئەوا بە پێی ئەو یاسایە ھەرداگیر کاریەک دەبێت ھەمان چارەنووسی ڕژێمەکەی ێدامی گۆڕبەگۆڕی ببێت.                                                  بە شار ئەسد و بەرپرسانی ووڵاتەکەی لە بەرانبەر ئەم دەست درێژیەی تورکیا ھیچ ھەڵوێستێکی کردارەکیان نەبووە، تەنھا وەک ھەر ووڵاتێکی بێ لایەن ئیدانەیان کردووە.! ئەم ھەڵوێستە پڕشەرمەزاریەی  بەرپرسانی دەوڵەتی سوریا ئەوە دەگەیەنێت کە ھەرێمەکانی دێرک وعەفرین بە بەشێک لە خاکی ووڵاتەکەیان نازانن،بۆیە دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا دەستی داوە بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان،بەڵام وەک دەبینرێت نە بەرپرسانی سوری بە کردارەکی ھیچیان نەکردووە، ھەروەھا ووڵاتانی دوونیاش چاوی خۆیان لە ئاست تاوانێکی ئاوا گەورە دەنوقێنن و بە داخەوە لە بەر بەرژەوەندی تەسکی خۆیان زلھێزەکانیش ھیچ شتێک ناکەن و بێدەنگن!.                                                         ئەوەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەیکات بە ئاشکرا داگیر کردنی ڕۆژئاوای کوردستانی لکێنراو بە سوریاوەیە و بۆ دژایەتی کوردە، وە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتێک و نەتەوەیەکە کە نابێت کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لێی قەبوڵبکات. لەشکرکێشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان نیشانەی عەقڵیەتی بەرتەسک و  نامرۆڤایەتی دەوڵەتی تورکیا و ھەموو داگیرکەرانی کوردستانە کە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە داگیرکاری و لە کوشتار و ئیھانەکردنی کورد و ھەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان و تاوانکاری ئەنجامدەدەن، بەڵام بە خۆڕاگری و فیداکاری کورد ھەموو ئەم ھەوڵانەی داگیرکەران شکستیان ھێناوە.ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان تایبەت (کانتۆنی عەفرین)  ،لە گەڵ ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە لەھەمان کاتدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە.ڕای گشتی جیھانیشی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.
لەبەر ئەوەی ڕۆژئاوای  کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لە ڕووی یاسایی یەوە سەر بە دەوڵەتی سوریایە، کەواتە دەبێت دەوڵەتی سوریا بە ئەرکی خۆی ھەستێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی و نوێنەرەکەی لە نەتەوە یەکگرتوەکان ناڕەزایەتی خۆی بگەیەنێتە ناوەندی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاسایش.بەڵام ئەگەر بەم ئەرکە ھەڵنەستا وبێ دەنگ بوو کە سەروەری ووڵاتەکەی پێشێلی دەکرێت، ئەوە لە ئایندەدا کە ڕۆلەکانی عەفرین سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکیا و ووڵاتەکەیان پاراست کەواتە بۆیان ھەیە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئایندەی خۆیان بدەن وسوریاش دەبێت بەو( دیفاکتۆی )ە ئەمری واقعە ڕازی بێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ