وتار
یەکگرتوو و بزووتنەوە
موسڵیح باڵه‌ك

ئەم دوو حزبە ،ئەگەر بەیەک لیست بەشداری ھەلبژاردن بکەن، ئەکەونە گەورەترین ھەلە لە مێژووی 
خۆیاندا.

* ئیسلامیەکان ھەمیشە دوای لە دەست چونی دەرفەت ھەنگاو دەنێن ، ئەم کارەی ئەم دووحزبە ئێستا دەیانەوێت بیکەن ،چەند سالێکە ماوەکەی تێپەریوە، وەکو دەرمانی دوای نەخۆشی وایە

* ئیسلامیەکان لەبەرئەوەی ھەنگاوەکانیان یان عاتفین یان لەناچارین بۆیە کەمترین دەرفەت 
ھەیە بۆ ئەوەی عەقلانی بن

* ئەم دوو ھێزە جیاوازە ، کە تەنھا خوایان یەکەو تائێستا جگە لە خوا لەسەر ھەموو شتەکانی تر لێکدانەوەی جیاوازیان ھەبوە ، بە قورئانیشەوە ،باشترین کاری ئەوان بۆ رزگاربون لە پوکانەوە ، ئەوەیە خۆیان بەتەواوی ساغ بکەنەوە بەلای یەکێک لەم دووبەرەیەی کە ھەیە ، چونکە تەوژمی سێیەم و ناوەراست ھەمیشە دۆراو بوە لە کوردستان وەبەپێی کارکردی ئەم دوو ھێزە لەرابردوو دا بەرەی پارتی زیاتر رزگاریان ئەکات نەک بەرەی بەرامبەر

* ئەم دوو ھێزە ئەگەر بەعاتیفەی ئیسلامی تێکەوتبن زۆر بەھەلەداچوون چونکە خەلک باشتر لە جاران دەزنێ چۆن دەنگ بدات ، وە بۆ دەنگ ئەدات ، خەلک ئێستا بۆ دنیا و خۆشگوزەرانی دەنگ ئەدات و بۆ قیامەتیش نوێژ ئەکات ، ئەگەر مەبەستیشیان پارستنی دەنگەکانیان بێت ناتوانن ،چونکە ھەمیشە لە ھاوپەیمانی دوو ھێزی یەک ئایدۆلۆجیا ھەردوو لا کەمتەرخەم ئەبن و بەیەکەوە ئەبن بە ھاوبەشی شکست

* ئەم دوو ھێزە لە دوای ھەلبژاردن بەرادەیەک ئەبن بەرکابەرو نەیاری یەکتر کە خۆزگە بە پێش ھەلبژاردن ئەخوازن چونکە ئامانجەکەیان بەدی نایەت و ئەوکاتە بەناچاری بەدوا ھێزی گەورەتردا ئەگەرێن بۆ خۆ پارستن و پێککردن .
* لەبەر ئەوەی بارودۆخی سیاسی بزووتنەوە باشترە لە یەکگرتوو وە حەجمی یەکگرتوو بەکەلەش گەورەترە ئەوە ئەبێتە ماکی کێشەکانیان لە داھاتوو بۆیە واباشە ھەول بدەن سادەترین ھاوکاری ھەبێت لە نێوانیان نەک ھاوپەیمانی 
بۆ ئەوەی لێی پەشیمان نەبنەوە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ