وتار
ھاوپەیمانی چی کرد؟
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ھاودیدانی خۆشەویست

سوپاس بۆ پەرۆشیتان بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی بەڵام تکایە با لە بابەتی کەسی دەربچین سەیری وێنە گەورەکە بکەین کەئیمڕۆ ھاوپەیمانی بەکردار بۆ مێژوو نەخشاندی.
کۆنگرەکەتان توانی یەکەمین بزماری ھاوپەیمانی لەتابوتی فۆڕی حزبی کلاسیک و ھەژموونی باوی مەکتەب سیاسی و قۆرخکاری بدات. ئاخر ئەوە بۆ یەکمجارە لەمێژوویی حزبی کوردیدا، دەستەی دامەزرێنەران، مۆدیلی سەرکردایەتیکیردنی ھەتا ھەتایی دەگۆڕن و لە مانگە بەراییەکانی دامەزراندنی ھاوپەیمانیدا، دەستاودەستکردنی دەسەڵات، لەدەستەی دامەزرێنەرانەوە، بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دەگوازرێتەوە. 
سەرنج بدەن چۆن کۆمەڵێک ھاودیدی، گەنج لەسەرجەم دەڤەر و پێکھاتەو باکگراوندە کۆمەڵایەتی و ئاینی سیاسیە جیاوازەکانەوە، بەھۆی ھاوپەیمانیەوە، دەسەڵاتی بەڕێوەبردن وەردەگرن و بەکردەوە ئاڵوگۆڕی تەندروست، دوور لەدەستەگەری و زەقکردنەوەی جیاوازیە بچوکەکان دێتە دی کەئەمەش گۆڕانکاریەکی ھەرە جەوھەریە لەفۆڕم و ستراکچەری حزبی کوردی لەمێژووی دوور و نزیکی بزوتنەوەی کوردیدا .
ھاودیدان تکایە دڵشادبن چونکە ئەمڕۆ
ھاوپەیمانی پەیامی نوێبونەوەی بەکردار دەستپێکرد. بەکردەوەکۆمەڵێک گەنجی لە دەڤەرە جیاوازەکانەوە و بەڕەچاوکردنی جوگرافیا و پێکھاتە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردستان کرد بەسەرکردە. ھاوپەیمانیەکەتان شتێکی کرد بەھەر ۱٠ ساڵ جارێک حزبە کوردیەکان توانایان نەبوو بۆ نمایشیش بەئەنجامی بگەیەنن.
ھاوپەیمانی فۆڕمی ململانێی مێژوویەکانی توڕدا چونکە علمانی و ئیسلامی مەسیحی و موسڵمان و یەزیدی و کاکەیی و تەواوی پاشخان حزبیە جیاوازە دێرینەکانی لە فۆڕمێکی نوێی و جیاوازدا بەرجەستەکرد.
ھاودیدان بفەرموون با ڕێبەرایەتی باشور وەک ڕێبەرایەتی کوبانێ و عەفرین بەھۆی بوونی پێگەی بەھێزی سەرۆکی ھاوپەیمانی و بەرنامە نوێخوازیەکەمانەوە بگۆڕین. با مۆدیلی بەزین و ھەڵاتن و خۆبەدەستەوەدانی باشور بۆ مۆدیلی بەرگری و مانەوە و بیتاتنانەوە و بوژانەوە لەچەشنی ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕین ئەوە خەم و خواستە گەورەکەیە .
با لەبری ڕەخنەی لۆکاڵی خۆمان (ھەرچەندە ڕاست و ڕەواش بن) پێشکەمپەینمان بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی بەگەڕ بخەین. با ھەموو ھاودیدانمان بەیەکەوە دوور لەمشتوڕی ناوەخت بیر لەسەرخستنی ھاوپەیمانی بکەینەوە.
ھاوپەیمانی ھی ھەموو ھاودیدەکانیەتی و ھەر بەھی ھەموشمان دەمێنێتەوە. باشترە لەنێوان خۆماندا لەبری جیاوازی بچوک متمانەی گەورەمان لەنێواندا ھەبێت، با لەبری نیگەرانی دڵنیایی بۆ خۆمان و بۆ خەڵک دروست بکەین، بۆ ئەوەی متمانە مەزنەکەی گەل ببەینەوە ، کە دڵنیام ئەوەش ئیمان و ئیرادەی ھەموومانە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
07/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ