وتار
بزووتنەوەی گۆڕان
هونەر لەتیف

لە چی؟ ناترسێت و بۆ چی؟
لە چی؟ دەترسێت و بۆ چی؟
 بزووتنەوەی گۆڕان، ھێزێکی مۆدێرنی کراوەی نێو جوگرافیایەکی ھەرێمی، پڕ لە مۆدێلی حیزبی داخراوی دەرەبەگیی و بنەماڵەییی و کەسیی کوردستانە. بە درووستبوونی و ھاتنەمەیدانی سیاسیی، فەزایەکی کۆمەڵایەتیی سیاسیی جوداواز کە پێش خۆی، درووست کرد، کە تێیدا کاری لە سەر ھۆشیاریی سیاسیی تاکی کوردیی بە بەرزکردنەوە و فراوانکردنی کرد. کە سێنتراڵیزەکردنی ھاوڵاتیی، بە بنەما و پرەنسیپ گرتووە، بە جۆرێک سیاسەت، لە پێناوی خەڵک، نەک بۆ خەڵک، دەکات.            
بزووتنەوەی گۆڕان، لە چی؟ ناترسێت! بۆ چی؟ 
بزووتنەوەی گۆڕان، لە دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتی، ئابووریی ھەرێمی و ناوچەییدا، لە لەبەردەرگەبوونی ژمارەیەک ھەڵبژازدندایە.
ڕۆژ بووە بە ڕۆژی ھێزی ناسیاسیی و بەناوسیاسیی موزەیەف و نووسەر و ڕۆشنبیری ڕانتخۆر(بەکرێگیراو) کە گوومان و خۆفی کەمبوونەوەی نفوز(کاریگەری) ی، بزووتنەوەی گۆڕان، لە ھەڵبژاردنەکان و داھاتووی سیاسیی ھەرێمی و ناوچەیی، کە ھەموو کاریان بڵاوکردنەوەی ئەم ترس و خەوفە، بێبنەما و درۆیینەییە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان، لەبەرئەوەی ھێزێکی نوێی خاوەنگوتاری نوێبوونەوە و گۆڕانکارییە ترسی لە ھەڵبژاردنەکان و داھاتووی سیاسیی نییە، کە وەکوو ئەو ھەڵمەتەی لە دژی بەرپای کردووە، ئەمەش لە دوو ڕەھەندەوە...
یەکەم: ترسی نییە، چونکە لە سەر بنەمامانەوەی خۆی و کاری سیاسیی لە رابردوودا، نییە!
دووەم: ترسی نییە، ئەگەر گووتاری ئەو ھەڵمەتەی دژی بەرپاکراوە، بە ڕاستیش بگەڕێ، چونکە ئەو بە ھۆشیاریی سیاسیی پێناسە دەکات، کە بە بەرھەمی کاری سیاسیی و ئەو گۆڕانکارییەی لە پێناویڕا دامەزراوە، دەزانێت... تەنانەت ئەگەر بەرکەوتەی یەکەمینیشی خۆی، ببێت!
بزووتنەوەی گۆڕان، لە چی؟ دەترسێت و بۆ چی؟
بزووتنەوەی گۆڕان، ترسێک کە ھەیەتیی و ھەڵمەتی موزەیەف و ڕانتخۆری دژی، بە پێچەوانەوە، دەیگوانەوە لەو ڕەھەندەوەیە کە ھاوڵاتیی و تاکی کوردیی، بکەونە ژێر کاریگەریی ئەو ھەڵمەتەسیاسییەدرۆیینەیەی، ھێزی ناسیاسیی و بەناوسیاسیی موزەیەف، نووسەر و ڕۆشنبیریی ڕانتخۆر، بە وەکالەت و بریکاریی دەستەڵاتێکی فاشیل و بە کەڵکی سیاسەتنەماو لە ھەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتیی دەکەن.
 دواجار: بزووتنەوەی گۆڕان، لە قورساییی و کاریگەریی دڵنیایە و ئەگەر لۆژیک بکرێتە بنەمای بیرکردنەوە و بڕیاری سیاسیی، ئەوا باشتر تێدەگەین کە ئەم ھەڵمەتەگەورەیە، نەزۆکە و لەو دڵنیایییەی بزووتنەوەی گۆڕان، بە قورساییی و نفوزەی پشتبەست بە حەقیقەتێکی واقیعیی سەرچاوە و ھۆی، بەدەوامێتیی کاتیی وەرگرتووە!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ