وتار
ئایا گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات تەنها ئامانجه‌ ؟!
کۆچەر محمد عارف

 ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دید و تێڕوانی‌ ئیسلامدا گشتگیر و ڕا هاوه‌ر و ڕاهه‌ڵگره‌ ، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها به‌چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك بابه‌ته‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌ . چونكه‌ له‌مڕوَدا زۆركات  ئه‌م پرسه‌  ئێمه‌ی‌ موسڵمان پێی ده‌كه‌وینه‌ هه‌ڵه‌وه‌  ، وه‌ زۆرێك له‌ پرنسیپه‌كانی‌ وه‌لی‌ ئه‌مر و كاری‌ پێكه‌وه‌ی‌ و جه‌ماعی‌ و پێكه‌وه‌بوونی‌ كاری‌ موسڵمانان له‌ ناو گروپ و ڕێكخراوێكی‌ باگراوه‌ند ئیسلامی‌ هه‌وڵی‌ چڕی‌ بۆ ده‌درێت كه‌ بایه‌خی‌ و حسابی‌ ته‌نك و تروسك بكرێته‌وه‌ . وه‌ ته‌واوی‌ ئه‌م  چه‌مكانه‌ ده‌خرێته‌ جێی پرسیار ، ته‌نها بۆ خاتری‌ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات.!
 ئه‌گه‌ر بێن و سه‌ردانێكی‌ سه‌ره‌تای‌ ژیانی‌ سه‌روه‌رمان (صلی‌ الله علیه وسلم )بكه‌ین ، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام  ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین و بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌م ژینگه‌ی‌ ئێستادا بدوێن .
 كاتێك سه‌روه‌رمان (صلی‌ الله علیه وسلم ) بانگه‌واز ئاشكرا ده‌كات و سه‌رانی‌ قوریش ده‌زانن ، كه‌ تازه‌ ڕێیان به‌و بانگه‌وازه‌ ناگیرێت . دێن و تموحی‌ سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست ،  ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی به‌ بانگه‌واز بهێنێت . كاتێك عوتبه‌ی‌ كوڕی‌ ره‌ِبیعه‌ ده‌ڕوات و تموحه‌ دونیاوییه‌كان ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ، سه‌روه‌رمان ( صلی‌ الله علیه وسلم )  به‌وپڕی‌ خاوه‌ندارێتی‌ په‌یام وه‌ڵامی‌ ده‌داته‌وه‌ ، كه‌ دواتر عوتبه‌ ده‌ڕواته‌وه‌ بۆ لای‌ سه‌رانی‌ قوریش ، ده‌ڵێت :  ئه‌وه‌ی‌ به‌ خه‌یاڵتاندابێت پێم ووتووه‌ . ئه‌وه‌ی‌  ده‌یڵێت له‌ ساحر و شێت .هتد ناكات ، به‌ڵكو وازی‌ لێ بهێنن ، چونكه‌ سود و قازانجی‌ ده‌بێت بۆتان و ئه‌و ڕاست ده‌كات . ( د.محمد سه‌ڵابی‌ ده‌ڵێت : ته‌ماحی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و ئافره‌تیان خستۆته‌ به‌رده‌ستی‌ ، به‌ڵام هه‌موویی‌ ڕه‌دكردۆته‌وه‌ ). هه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ چه‌ندین قوناغی‌ دانوستاندن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ، تاكار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌فدێكی‌ دیكه‌ ، كه‌ پێك دێت له‌ ( ئه‌سوه‌دی‌ كوڕی‌ عه‌بدول موته‌لیب و، وه‌لیدی‌ كوری‌ موغه‌یره‌ و ، عاصی‌ كوری‌ وائیل ) وتیان : ئه‌ی‌ محمد وه‌ره‌ ئێمه‌ په‌رستراوی‌ تۆ ده‌په‌رستین و تۆش په‌رستراوی‌ ئێمه‌ بپرسته‌ ..هتد كه‌ ئه‌مه‌شیان  بۆ سه‌رناگرێت ، وه‌فدێكی‌ دیكه‌ ده‌نێرن , ده‌ڵێن : چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانه‌كه‌تدا لابه‌ره‌ ، كه‌ به‌ خراپ باسی‌ خواكانمان ده‌كات ..!  به‌ڵام سه‌روه‌مان (صلی‌ الله علیه وسلم )هه‌مووی‌ ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌ . 
 هه‌روه‌ها كاتێك سه‌روه‌رمان (صلی‌ الله علیه وسلم) به‌و په‌ڕی كاری‌ نامرۆڤانه‌ له‌ تائیف عه‌زێتی‌ ده‌درێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌ككه‌. گه‌ڕانه‌وه‌كه‌شی‌ پێویستی‌ به‌ په‌نادان ده‌كات  ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رانی‌ قوریش گرفت و كێشه‌ی‌ بۆ دروست نه‌كه‌ن . هه‌ر بۆیه‌ كۆتا جار داوا له‌ موتعه‌می‌ كوڕی‌ عه‌دی‌ ده‌كات په‌نایی بدات . ئه‌وه‌یش په‌نای‌ ده‌دات . بۆیه‌ گرنگه‌ به‌چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بدوێن و ڕاوه‌ستین : 
 1ـ پێغه‌مبه‌ر ( صلی‌ الله علیه وسلم ) له‌كۆیی ئه‌و داواو دانوستاندانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی‌ ده‌كرا ، ته‌نزولی‌ بیروباوه‌ری‌ نه‌ده‌كرد . به‌ڵكو له‌ بانگه‌واز هه‌ر به‌رده‌وام بوو .
 2ـ ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ئامانج بوویایه‌ ، ئه‌وه‌ سه‌روه‌رمان (صلی‌ الله علیه وسلم) جۆرێك له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان ده‌سازا..!( كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ سه‌ریح هه‌یه‌ ، گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ئامانج نیه‌ ).
 3ـ له‌گه‌ڵ ته‌واوی‌ به‌رنگارییه‌كان ، پێغه‌مبه‌رمان (صلی‌ الله علیه وسلم ) له‌ قوناغی‌ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندن و جێگركردنی‌ بیروباوه‌ڕی‌ هاوه‌ڵانی‌  به‌رده‌وام بوو . چونكه‌ پێشه‌وایه‌تی‌ و ده‌وڵه‌تداری‌ پێویستی‌ به‌ پاكی‌ ده‌رون و، جوانی‌ سلوك و ، مه‌عریفه‌ی‌ ده‌ربرین و ،  دروستی‌ بیروباوه‌ڕ و  شاره‌زایی و جورئه‌تی‌ حكومڕانی‌ هه‌یه‌ .!
 4ـ قبوڵی‌ په‌ناگه‌ی‌ موتعه‌می‌ كوڕی‌ عه‌دی‌ كرد ، به‌ڵام قبوڵی‌ قسه‌نه‌كردنی‌ به‌رامبه‌ر خواكانیان و بیروباوه‌ڕیانی‌ نه‌كرد . وه‌ قبوڵی‌ وه‌رگرتنی‌ سه‌روه‌ت و سامان و كورسیانی‌ نه‌كرد .
 پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم ) ، هاوه‌ڵانی‌ بۆ ئه‌و ئایه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كرد (الذین ان مكناهم فی الارض أقاموا الصلاة وآ‌توا الزكاة‌ ) ، الحج :41 واته‌ : خوا یارمه‌تی‌ ئه‌وانه‌ده‌دات كه‌ ده‌فه‌رمووێ : ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا جێگه‌یان پێ بده‌ین و ، دایان بمه‌زرێنین و ، قودره‌ت و ده‌سه‌ڵات بخه‌ینه‌ ده‌ستی‌ ئه‌وان ، ئیقامی‌ نوێژ ده‌كه‌ن ، به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ شایسته‌یه‌ كه‌ نوێژده‌كه‌ن ، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خودا پته‌و ده‌كه‌ن ، خوایان بیرناچێته‌وه‌ .( مامۆستا ناسری‌ سوبحانی‌ ده‌رباره‌ی‌ زه‌كاتدان ، ده‌لًَێت : زه‌كات له‌ ماڵ و سامان و ئاكاری‌ جوانی‌ و ماددی‌ و معنه‌وی‌ ده‌بێت .!)
 كه‌ بۆ ئه‌م زه‌كاتدانه‌ش ، ده‌بێت قوناغی‌ په‌روه‌رده‌بوون و پێگه‌یاندن و متمانه‌ به‌ خۆیی تێپه‌ڕاندبێت . بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ پێی ده‌سپێردرێت ، به‌ ئامانه‌ت و ئاكاری‌ به‌رز و به‌ معریفه‌ی‌ بكات ( واته‌ بێته‌ ناسنامه‌ی‌ ) .
 گه‌ر بێت و ده‌رنجامه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ به‌ ئامانج گرتنی‌ ده‌سه‌ڵات تاوتوێ كه‌ین ، ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ لاڕێكان ده‌ست نیشان ده‌كرێت : 
 1ـ كاتێك گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ئامانج بێت ، ئه‌وه‌ پێوه‌ری‌ مروڤ بوون تێدا لاسه‌نگه‌ . چونكه‌ خودی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ خزمه‌تی‌ مروَڤه‌ ، وه‌لێ كه‌ ئه‌و ته‌عریفه‌ هه‌ڵه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ ده‌رهاویشته‌كانیشی‌ هه‌ر هه‌ڵه‌ ده‌بێت  .
 2ـ هیچ پێشه‌نگه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌ و سلوك ئه‌خلاقیاتی‌ سیاسی‌ ناكرێت ، چونكه‌ هه‌مووی‌ ده‌كرێته‌ قورباتی‌ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات . 
 3ـ ده‌خه‌ڵی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و كوشتن ، وه‌ به‌هاباڵاكانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هیچ قه‌در و تقدیرێكی‌ نامێنێت ، چونكه‌ خودی‌ ده‌سه‌ڵات كراوه‌ته‌ مه‌نزڵگه‌ .
 4ـ مبادئ و پرنسیبی‌ پێكه‌وه‌ی‌ و په‌یوه‌ست بوونی‌ موسڵمانان ، وه‌ك بابه‌تێكی‌ جوزئی‌ و لاوه‌كی‌  بۆیی ده‌ڕوانرێت ، چونكه‌ هاوه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ركه‌س بێت ، ئاسایی بۆیی ده‌ڕوانرێت و ده‌كرێته‌ ڕه‌فیقی‌ ڕێ ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگاته‌ ده‌سه‌ڵات !
 ده‌كرێت ئه‌م پرسیاره‌ زۆرمكوڕیانه‌ له‌ خۆمانی‌ بكه‌ین ، كه‌ ئایا ئه‌وه‌ چی یه‌ ، كه‌ ده‌سه‌ڵاتمان لێ ده‌كات به‌ ئامانج ؟! له‌ كاتێكدا خودی‌ ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه‌ له‌و فاكته‌رانه‌ی‌ خزمه‌تی‌ مرۆڤایه‌تی‌ پێ ده‌كرێت ، كه‌   ئه‌رك هه‌ڵگرانی‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ش ، هه‌مان سیاسه‌ت و میكانزمی‌ سه‌روه‌رمان ( صلی‌ الله علیه وسلم )ی‌  ده‌وێت له‌ په‌روه‌ده‌و پێگه‌یاندنی‌ هاوه‌ڵان . بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ركات و هه‌رسات گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵات به‌ ئه‌مانه‌تی‌ سه‌رشیان سه‌یركه‌ن ، وه‌ چاوه‌ڕیی حساب و كتابی‌ قیامه‌ت بكه‌ن ، وه‌ ده‌م و ده‌ست پاك و شاره‌زاو خاوه‌ن هیمه‌ت و جورئه‌ت و دادگه‌ر بن . دادگه‌ربوون به‌رامبه‌ر به‌ خۆت و خانه‌واده‌ و خه‌ڵك و خۆشه‌ویسترین كه‌ست بێت ..! 
 بابێنه‌وه‌ سه‌ر خودی‌ ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی‌ ئه‌م پرسیاره‌(كه‌ ئه‌وه‌چی‌ یه‌ ده‌سه‌ڵاتمان لێ ده‌كات به‌ ئامانج):
 1ـ دووری‌ ئه‌م ڕێگایه‌ و سه‌ختی‌ و تاقی‌ كردنه‌وه‌كانی‌ .
 2ـ كاتێك ده‌عوه‌و بانگه‌واز كاریگه‌ری‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ به‌رهه‌میش كه‌م و بێ گه‌شه‌ ده‌بێت .
 3ـ فشاری‌ ده‌ره‌كی‌ و هه‌رێمی‌ ، كه‌ بیر له‌ خۆگونجاندن ده‌كرێته‌وه‌ ، به‌و شكڵه‌ی‌ كه‌ ئه‌و گه‌ره‌كێتی‌ .
 ( ئه‌گه‌ر خۆگۆرین و خۆنوێ كردنه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ له‌ عقیده‌ و فیكری‌ شوێنكه‌وتوانی‌ نه‌كاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌كرێت ، بڵێن زۆر ئاساییه‌ و نوڕماڵه‌ ).
 4ـ بوونی‌ تمووحی‌ زیاتر ، پاشان رێگری‌ هاوسه‌فه‌ران ، یا خۆسه‌ری‌ كه‌سی‌ و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕای‌ زۆرینه‌ . كه‌ ئه‌مه‌ش بیر له‌ ده‌روازه‌ی‌ دیكه‌ ده‌كرێته‌وه‌ . كه‌ ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی‌ سلبیه‌ ، به‌ڵێ له‌ روودا ئه‌رێنی‌ یه‌ ، به‌ڵام ئه‌م بیركردنه‌وه‌ تاك بیرییه‌ ، بازنه‌ی‌ موسڵمان زیاد ده‌كات ، نه‌ك بازنه‌كه‌ فراوان بكات
 5ـ نه‌بوونی‌ ئارامی‌ له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی‌ پێی ده‌درێت ، یا گریمانه‌ی‌ قوربانی‌ لێ كه‌وتنی‌ لێ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر بێن و وێنه‌و دیمه‌نێك له‌ ژیانی‌ سعیدنورسی‌ ( خودا گوڕی‌ پڕنوربكات ) باس بكه‌ین و خۆیی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ . ده‌ڵێت : پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕێگری‌ زۆرم لێ ده‌كرا ، كه‌ بانگه‌واز نه‌كه‌م . وه‌ شوێنێك زۆر گرنگ بوو ، كه‌ سه‌فه‌ری‌ بۆ بكه‌م به‌مه‌به‌ستی‌ بانگه‌وازكردن . بۆیه‌ عه‌رزی‌ ( عبدالمجیدی‌ برامم كرد ، كه‌ ماڵ باركه‌ین و بڕۆین بۆ ئه‌و جێگایه‌ * . براكه‌شم ووتی‌ : ئه‌وێ زۆرناڕه‌حه‌ته‌و توشی‌ گرتن و عه‌زێت ده‌بینه‌وه‌ ، مه‌ڕۆ باشتره‌ . نورسی‌ ده‌ڵێت : به‌ڵام من قه‌ناعه‌تم به‌ كاره‌كه‌م هه‌بوو ووتم ده‌ڕۆم و ڕۆشتم . به‌ڵام پاش من ئه‌وه‌ی‌ براكه‌م لێی ده‌ترسا ، ده‌سه‌ڵاتی‌ توركیا پێنج سه‌د كیلومه‌تر دوورتر له‌ شاری‌ ( وان ) نه‌فیان كرد و دووریان خسته‌وه‌.!
 سا ترس له‌ جۆری‌ كاركردن و نائارامی‌ و كه‌می‌ متمانه‌ به‌و ڕێگایه‌ ، مرۆڤ توشی‌ دودڵی‌ و ئازاری‌ زیاتریش ده‌كات ،  له‌و كاره‌ی‌ كه‌ پێشتر خۆیی لێ پاراستووه‌ ..!
 6ـ یاخود ، نه‌یارانی‌ ئیسلام به‌ ده‌مامكه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی‌ تازه‌گه‌ری‌ و جوانی‌ بۆ ده‌كێشن ، یاخۆ دێن ئه‌و ڕێگایانه‌ نمایش ده‌كه‌ن ، كه‌پێ ده‌چێت ئاسانتر پێی بگه‌ینه‌ ده‌سه‌ڵات . ئه‌مه‌ش بۆ خۆلادان له‌و بنچه‌و ئه‌سه‌ڵه‌ی‌ كه‌ تاكی‌ موسڵمان بۆ بیروباوه‌ڕ و په‌روه‌رده‌ و سلوكی‌ ده‌یخوازێت . ( كه‌لادانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ خه‌سڵه‌تی‌ پیاوی‌ موسڵمانی‌ ده‌وڵه‌تدار ، كه‌ مامۆستا ناسری‌ سوبحانی‌ ـ به‌رحمه‌ت بێت ـ له‌ سیسته‌می‌  نیزامی‌ سیاسی‌ ـ باسی‌ لێوه‌ ده‌كات ). 
 كه‌ ئه‌م خاڵه‌ زۆرنزیكه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدا كه‌ له‌ ڕاپۆرتی‌ ( ریتشارد ب .میشیل )ی‌ گه‌وره‌كارمه‌ندی‌ بواری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بۆ چاودێری‌ كردنی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ ، نوسێوێتی‌ .!*
 له‌گه‌ڵ ته‌واوی‌ ئه‌م كورته‌ ووتاره‌دا ، هێشتا ده‌بێت زۆر به‌ ئاگایانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵێك بكه‌ین ، كه‌ له‌م جۆره‌ هه‌ڵوێست و تێڕوانینه‌یان هه‌بێت . كاتێك بمانه‌وێت یه‌كتر بدوێنین ، ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ بازنه‌ی‌ ئیجتیهادایه‌ . نه‌ك تێپه‌ڕاندن و ده‌رچوواندن له‌ دین .! به‌ڵكو قسه‌یه‌ له‌سه‌ر فیكری‌ بابه‌ته‌كه‌ و كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی‌ میكانزمی‌ مه‌كائین و مه‌كانه‌كه‌ . كه‌ ئه‌وه‌ش كاتێك ئه‌م لێكه‌وته‌خراپانه‌ی‌ ده‌بێت كه‌ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ست به‌ ئامانج بكرێت ..!
 7ـ2ـ2018
 * شوێنی‌ ڕۆشتنی‌ نورسی (ڕه‌حمه‌تی‌ خودایی لێ بێت ) م له‌ بیرنه‌مابوو ، بۆیه‌ شاره‌كه‌م نه‌نوسیوه‌.
 * ژیینامه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی‌ الله علیه‌ وسلم ) به‌رگی‌ یه‌كه‌م . نوسینی‌ د.محمد صلابی‌ . وه‌رگێڕانی‌ احسان برهان الدین .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ