وتار
دۆخی مانەوە و تێپەڕاندنی سیاسیی
ئارام بامۆکی

لە دۆخی مانەوەدا تێپەڕاندن و جوڵە ئەوەستێ؛ سیاسەتکردنیش لەم دۆخەدا ھەمیشە لە دۆڕان و شکستەوە نزیکە؛ جگە لەوەش لە دۆخی مانەوەی سیاسیدا چەقبەستێکی کوشندە و سەرکێشکان بۆ تاکڕەوی و کوشتنی ھەموو بەھاکان قووڵتر دەبێتەوە.

بەڵام لە دۆخی تپێەڕاندن و جوڵە و بازدانی سیاسییدا ھەمیشە دەلاقە و گۆڕانی گەورە و سەرکەوتن و کرانەوەی زیاتری ھەناسەدان نزیکە؛ ئەمە جگە لەوەش لە دۆخی تێپەڕاندندا ھەمیشە دەسکەوت و سەرکەوتن فەراھەمە بێ دوودڵی و ماندووبوونی زۆر.

ئەم دۆخەی ئێستای عێراقی ھەڵوەشاوەی ئیحتیلالی داردەستی وڵاتانی بەرژەوەندیدار لەوە خراپتر و چەقبەستووتر و چەوسێنەرتر نابێت لەبەرامبەر ھاوڵاتیانی خۆیدا...

ئیدی جێگەی سەرسوڕمان و یەقینی تەواومانە کە بەشدارانی کورد لە پرۆسە سیاسییەکەیدا تا ئێستا ماونەتەوە و مودارایەکی زەلیلانە لەگەڵ دەسەڵاتەکەیدا دەکەن و خۆشیان بە بەشدار دەزانن؛ با بەشێک نەبن لە خولقاندنی ئەو دۆخە ستەمکارییەی کە دەرھەق بە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

چونکە موداراکردن بەم دۆخەوە واتە قەبوڵکردن و ڕازی بوون بە ھەر زوڵم و ستەمێکی کوشندەتر و قورستر بۆ سەر کورد و خاکەی و بەمەش ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا بەشداریی دەکات لەو ستەمەی کە دەرحەق بە گەلی کورد دەکرێت..

بۆیە پێویستە کورد ھەر زوو بە زوو لەو دۆخی مانەوەیەدا بێتە دەرێ و بکشێتەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا؛ تا ھێندەی تر نەبینەوە بە قوربانی سیاسەتی ھەڵە و بەرژەوەندی تاکلایەنەی چەند لایەن و گروپێکی سیاسیی...

ئەگەر کورد لەم قۆناغەدا بکشێتەوە بێگومان زۆر لە دەسەکەوتەکانی وەدی دێن و باڵانسی سیاسیی دەڕواتەوە جێگەی جارانی پێش ڕیفراندۆم و کارەساتیی ١٦ی ئۆکتۆبەر..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
11/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ