وتار
ئەردۆگان دەڵێت: (انشاللە تەسلیمی دەکەن).
کارۆخ عوسمان



ئەردۆگان ھیچ ئومێدی بەتەسلیم کردنی ساڵح موسلیم نیە بۆیە دەڵێت انشاللە.

ئەو دەستەواژە ئەوە دەگەنێ کە تورکیا ھیچ دەستەڵاتێکی بەسەر ئەنتەرپولدا نیە تا ساڵح موسلیمی پێ ڕابکێشێتە تورکیا.



ساڵح موسلیم ھەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا نیە تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوشێوەی عبداللە ئۆجەلان مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

موسلیم ھاوڵاتیەکی بەڕەگەزنامە سوریەو تورکیا بەھیچ جۆرێک ناتوانێ لەبەردەمی دادگاکانی ئەوڵاتە ڕایبگرێت.

جگە لەوەی کە موسلیم حەسانەیەکی نێودەوڵەتی ھەیەو خاوەنی پێگەیەکی دیپلۆماسیەو بەشداری یەمین بووە لەشەڕکردن دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش) و ھاوپەیمانی ھاوپەیمانان بووە لەو ئۆپەراسیۆنەدا.

ساڵح موسلیم لەجیھانی دەرەوەی تورکیادا بەھیچ جۆرێک ناوی لە قائیمەی تیرۆردا نەنوسراوە، ھەربۆیەشە بەشداری سەدان کۆنفڕانس بووە لەسەر ئاستی جیھانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.



موسلیم لەسەرەتای شەڕی داعشدا سەردانی تورکیاشی کردووە بەبێ ئەوەی تورکیا سانسۆڕ بخاتە سەر گەشت و لێدوانەکانی، کەواتە ساڵح موسلیم تەنھا لەبازنە ناسیۆنالیستیەکەی تورکدا بەتیرۆریست ناوی ھێنرا، لەدوای ڕاگەیاندنی کانتۆنە ئیداریەکانی خۆرئاوا کە خۆسەری دیموکڕاتیک تێیدا بەرجەستەکران بەدرێژایی ٧٤٥ کیلۆمەتری سنوری باشوری تورکیا.



ساڵح موسلیم لەپێناو پاراستنێکی کاتیدا ئەنتەرپول چواردەوریداوەو ڕێگەی لەچالاکیەکانی گرتووە، چونکە دەزگای مخابەراتی تورکی (میت) بەشوێنی مانەوەی ساڵح موسلیمیان زانیوەو ویستویانە تیرۆری بکەن، بەڵام پۆلیسی وڵاتی (چیک) پێشی بەو عەمەلیە گرت.



ڕۆژنامەی (حورریەتی hürriyet)ی تورکی ئەمڕۆ ٢٦ی شوببات، لێدوانێکی ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیای بڵاوکردۆتەوە، کە دەلالەت لەبێ دەستەڵاتی تورکیا و فەشەلی چالاکیەکەی دەزگای میت دەکات.

دەنوسێت: ھێزە ئەرکدارەکانی تورک شوێنی ساڵح موسلیم لە بڕاگی پێتەختی وڵاتی چیک تەسپیت دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش سەر لەمەقامی دەوڵەتی (چیک) درا بۆ گەیاندنی داخوازی دادگای باڵای (ئەنکەڕە)، کە تەسلیم کردنیەتی بەتورکیا.



بەڵام دەوڵەتی چیک بەنافەرمی ئەو داوایەی ڕەت کردەوەو پۆلیسی وڵاتەکەی بەھەمانگی ئەنتەرپول لەچواردەوری شوێنی مانەوەی ساڵح موسلیم جێگیرکرد بۆ پاراستنی خودی موسلیم لەتیرۆرکردنی.

چونکە لەڕێسای نێودەوڵەتیدا تیرۆرکردنی دیپلۆماتکارێکی ھاوپەیمان لەشەڕ دژی تیرۆردا لەناوخۆی وڵات سەنگی دەوڵەتی لێ تیرۆرکراو دادەبەزێنێت، چ جای ئەوەی تەسلیم بە وڵاتێکی نەیار بکرێت کە بەئامانجگیراو ھاوڵاتی ئەووڵاتەش نەبێت.

بۆیەوڵاتی چیک لەوە ئاگادارەو ئاگاداریش کراوەتەوە لەلایەن یەکێتی ئەوڕوپا بەتایبەت ھەردوو دەوڵەتی فەڕەنساو ئەڵمانیا.



ئێستا ساڵح موسلیم دەستبەسەرە بەڵام تورکیاش چاولەدەستە، لەبەرئەوەی تورکیا ناتوانێ تەداخولی موسلیم بکات و ناشتوانێ زەخت بکات بۆ ڕادەستکردنی.

کەیسەکەی ساڵح موسلیم جودایی زۆرە لەگەڵ عبداللە ئۆجەلان، جوداییەکە لەوەدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئۆجەلان وەک سەرۆکی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسن و لەکاتی ڕۆیشتنیشی لەسوریا ھیچ وڵاتێک مافی سەکەنی پێنەدا.

بەڵام ساڵح موسلیم نەک دەتوانێ مافی مانەوە وەربگرێت بەڵکو ڕێگەپێدراوی نێودەوڵەتیە بۆ بەستنی کۆنفڕاس و بەشداریکردن لە کۆنگرە جیھانیەکانی سەبارەت بەتیرۆر، کەواتە تورکیا ھیچ مەھانەیەکی ڕاستەقینەی نیە تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچاربکات ساڵحی تەسلیم بکەن. مافێکی لەجۆرە کە تورکیا داوای دەکات لەقانونە نێودەوڵەتیەکان جێگەی نەکراوەتەوە.

ئەوەتا دەوڵەتی سوریا تۆمەتبارە بەجینۆسایدو بەکارھێنەری چەکی قەدەغەکراو کەچی نوێنەرانی لەوڵاتان خەریکی سیاسەتکردنن.

تا ڕۆژی ڕوخانی تەواوەتی ڕژێمی بەعس نوێنەرانی دەوڵەتی عێڕاق لەوڵاتانی دونیا خەریکی دیپلۆماسیەت بوون. تەنانەت نوێنەری عێڕاق ڕۆژانە لەڕێکخراوەی (نەتەوە یەکگرتووەکان) لەوڵاتی ئەمریکا لێدوان و خیتابی سیاسی ھەبوو، بەرگریشی لەعێڕاق دەکرد.

بۆیە ھەرچەندە ساڵح موسلیم بەدوژمنی تورکیاش بناسرێت بەڵام دەتوانێ تەنھا لەوڵاتی خۆی یاخود لەسەنگەرو نێو وڵاتی سوریادا بیگرێت ئەگەر بۆی کرا.



ساڵح موسلیم ھێندە پارێزراوە کە سەرۆکی تورکیا ئومێد دەخوازێت تەسلیمی بکرێت، کەواتە تورکیا لەئێستادا جگە لەداخوازیەکی زەلیلانەو (انشاللە) گوتن ھیچیتری بەدەستەوە نیە.

دەستەواژەی (انشاللە) کە تەنھا مسوڵمانان بۆ کارێک کە سوڵتەیەکی زەعیفیان ھەبێت بەسەریدا بەکاری دەھێنن.

ئەمەش لەپێناو جارێکیتر ڕاکێشانەوەی سۆزی خەڵک و وڵاتانی ئیسلامیە بۆ ئەوەی بڕوا بەتورکیا بھێنن کە ئەم دەستدرێژیەی سەر کەرتی عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان بەشەڕی دژ بەکوفرو تیرۆر بناسن.

ھەر لەسەرەتاشەوە تورکیا بەڕیتمێکی فێڵبازانە کەلیمەی (فەتح)ی بەکارھێنا کەڕەھەندی ئیسلامیە دژ بەدوژمنانی ئاینی ئیسلام.

کەچی لەبنەڕەتدا ئەو شوێنەی ھێرشی بۆ دەھێنێت خەڵکێکی مسوڵمان لێی نێشتەجێن و مومارەسەی دینیش باشتر لەھێرشبەران ئەنجام دەدەن.

تورکیا دوای بێ ھیوابوون لە بەئەنجام گەیشتنی چالاکی تیرۆریستی دژی ساڵح موسلیم دەستەواژەی (انشاللە) بەکار دەبات، ئەگینا ھەمیشە بەنەفەسی سەردەمی سوڵتەی سێکولاریەکان دەستی بردووە بۆ ئەم جۆرە چالاکیانەو دوای
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ