وتار
جەنگ وکەڵکەڵەی ستەم لای مرۆڤ
طیب عبدالرحمن
جەنگ وکەڵکەڵەی ستەم لای مرۆڤ



بەدرێژای مێژوی  شارستانیەتی مرۆڤایەتی جەنگ یەکێک بوە لەھەرە ئاکارە سەرەکیەکانی بۆ زاڵ بون و داگیرکردن  پاکتاویرکابەرە لاوازەکان .
ئەگەر تەماشای نوسراوو پەیکەری دوو رەھەندی سەر دیوار وتاشەبەردەکانی شارستانیە کۆنەکان بکەین لێوان لێوە لە باسکردنی ئەفسانەی سەرکەوتنی ئەو شارستانیانە بەسەر نەیارەکانیان ولەزۆربەی کارە تاشرو نوسراو وێنە کێشراوەکان کەلەی سەری نەیارەکان وەک ھێمایەک بۆ سەرکەوتن بەسەریاندا بەدەستی پاشاو گەورە سەربازەکانیانەوەیە.
تەواوی شارستانیەکان زۆربەی کارەکانیان باس لە سەرکەوتن وجەنگ و کۆیلە دەکات .
ئەمەش ئەو راستیە دەگەیەنێ  لەدێر زەمانەوە وھەمیشە زمانی جەنگ زمانی یەک لاکەرەوە بوە جگە لەوەش دەشێ بڵێین کەڵکەڵەی ستەم لە روح ودەرونی سەرجەم مرۆڤەکاندا ھەیە بەئاستی جیاواز .وئەوەی وای کردوە کەھەموان وەک یەک  ستەمکار وشەرنگێز نەبن کەش وژینگەی پەروەردەی و کۆمەڵایەتی و ھەندێک جار کەم دەسەڵاتی .
ئەم باس وخواستە رێژەیە و رەھا نیە چونکە ھەندێک جار لەمێژو روی داوە فەرمان رەوا دەسەڵات داریش بوە بەڵام دادپەروەرو لاشەر بوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زمانی شەر و کوشتن وپاکتاو لە نەریتە بنچینەیەکانی مرۆڤە .
زۆرێک لە شارستانیەکان و رەگەز ونەژادەکان بەھۆی دۆران لەبەرامبەر نەیارە بەھێزەکان تواونەوە یاخود کەمینەیەکیان لێ ماوەتەوە نمونە ئاشوریەکان کە ئیستا ژمارەیان لەچەند سەد ھەزار کەسێک تێپەرناکات بەھۆی ئەو گورزە کوشندە بەردەوامەی کەبەریان کەوت چ لەگەڵ فارس و چ لەگەڵ ئەسکەندەری مەزن و دواتر ھاتنی ئیسلام بەیەکجاری کاریگەری وئاسەوار سڕینەوە.
ئەگەر باس لە ھەزار سێ سەد  ساڵی رابوردوش بکەین ئەوا مرۆڤەکان بەچڕی پاکتاوی یەکتریان کردوە بەپاساوی بەخش و بڵاوکردنەوەی ئاینەکانیان ھێرشیان کردۆتە سەر یەک تر و بەناوی ئاسمانەوە جینۆسایدو تاڵان وبەکۆیلەکردن بنچینە وبەھانەی حازربەدەستی بەھێزەکان بوە و بەسەدان ملیۆن مرۆڤی بێ دەسەڵات بوەن بەسوتەمەنی بەھێزکردنی ھەژمونی خاوەندارانی  ئاین وئاینزاکان .
تاکو ئەمرۆو تاکۆتایی تەمەنی رەگەزی مرۆڤایەتی ئەم حاڵەتە بەردەوام دەبێ .
کەواتە ئەوەی ئیستا لەجیھان دەگوزەرێ جیناتی بۆماوەیە لە ناو مرۆڤەکاندا .
کوشتن وگەمارۆدانی لاوازەکان وەک ئەوەی دەرھەق بە ئەرمەنەکان کرا لەپاکتاو لەرابوردو  وھەوڵدراوە چەندین جار بەکورد بکرێ لەژێر چەندین ناو وناونیشانی ئاینی ونەتەوەی کە تاکو ئیستا بەردەوامی ھەیە وئەوەی کوردی ھێشتۆتەوە جوگرافیای شاخاوی جەنگاوەری ئازا بوە لەکۆن ولەئیستا .ھەر بۆیە دەشێت بڵێین روخساری ناوەوەی مرۆڤ  جگە لەدرندەیەکی نامۆ ھیچی ترنیە یاسای جەنگەڵ پەردە پۆشکراو بە درۆی گەورەی  مافی مرۆڤ ویاسای نێودەوڵەتی کەلەراستیدا ھەمو یاساو رێساکان بەبەرگی بەھێزەکاندا دووراون .
بەبروای من ھیچ دەرچەیەک نیە بۆ مرۆڤە لاوازەکان جگە لە خۆگونجان لەگەڵ دۆخەکە و بەرەنگاربونەوەو مقاوەمەت  ھەروەک چۆن بەدرێژایی مێژو مرۆڤ بەرنگاری ستەم بۆتەوە وخۆی گونجاندوە لەگەڵ ھەمو روداوو دەرھاویشتەکانی..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ