وتار
ترس لە رێبازەکەی گەورەترە تا خۆی..
هۆشیار عەبدوڵڵا

پارتی، لە هەولێریش و لە بەغدادیش گۆڕان 
وەک رکابەری سەرەکیی خۆیی سەیر دەکات و لە رابردوشدا و لە هەردو پایتەختەکە ، گۆڕان بەربەستیی بەردەم ئەجێداکانیی پارتی بوە بە فیعلی ، هەر بۆیە زیاد لە سینارێۆ و پلان و پیلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگر بێت لە گەورەتر بونیی گۆڕان وەک هێزێک کە تێگەیشتوە نە لە ئۆپۆزسێۆن و نە لە دەسەڵاتدا ملنادات بۆ داوا و خواستەکانیی پارتی ..

لە کوردستان دو ئاراستەی سیاسیی هەیە ، ئاراستەیەکیی گۆرانخوازی بە ئیرادە تاقییبوەوەکەی گۆڕان ، ئاراستەیەکیش کە هی پارتیی و ئەوانەیە کە ئەجێنداکانی پارتیی جێکەوت دەکەن یا لە فەلەک و بەرژەوەندی ئەودا دەخولێنەوە.

ترسیی پارتی لە رابردودا لە نەوشیروان مستەفابوو ئێستا پارتی ترسیی لە مەدرەسە سیاسیەکەی گەورەترە !

ئەوەی کە بە فعلی پارتی ترسیی لە مەدرەسەکەی نەوشیروان مستەفا گەورەترە تا ئەوەی کە خۆی لە ژیاندا بو ، ئایا هەر قسەیەکە فڕێی بدەم یاقولاییەکی فکری و سیاسیی و سایکۆلۆژی هەیە ، بەهیوام لە وتارێکا یا بە قسە ئەوە رونبکەمەوە .

لەو ترسەوەیە پارتی رەنجی فەرهاد دەدات بۆ پەرتکردن و کەمکردنەوەی دەنگەکانیی گۆڕان .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/02/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ