وتار
لێپرسینەوە لەسەر نیەت ، كاری خودایە نەك بەندە ..!
کۆچەر محمد عارف

بەندەكانی خودا پێویستە بزانن كامە كاری خۆیانە و كامە كاری خودایە . بۆیە ناكرێت لێپرسینەوە لەگەڵ بەرامبەرەكەت بكەیت لە سەر نیەتی ، كاتێك نیەت نازانرێت تا نەوترێت ، كە دەربڕێنراو ووترا ، تا نەبێتە كردار هەر نیەتە . ئەوكات تەنها لێپرسینەوە لە سەرنیەت كاری خودایە .!
بۆیە گرنگە تاكی كۆمەڵگەی كوردەواری و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و شیكاری سیاسی و كەس و چالاكی سیاسی و زاناو ، حیزب و حكومەتبەدەست و پەلەرمانتار ..هتد هەمووان بیر لەو ساتە نەكەنەوە كە رووداو حەدەسەكە روودەدات و بێن و بێ شەن و كەوكردنی ئەوەی نەفسیان دەیخوازێت ، بووترێت بە كەس و لایەنی بەرامبەر ، كە ئەوكاتە دەبێتە نەریتێكی خراپ (وەك زۆرجار بووە ) ، كە دواتریش هەر یەقەی خۆیان دەگرێتەوە ، ئەگەر بۆساتێكیش بێت ( كە بینیومانە واش دەرچووە ) . 
گەلێک نموونەى دیکەن ، بەڵام بۆ زیاتر تێگەیشتنمان لەم بابەتە ، كاتی دەنگدانی پرۆژەیاسایی خانەنیشینی حكومەتی هەرێم بە نموونە دەهێنەوە ، كە لەم چەند رۆژەدا گەورەترین باس و خواسی هێنایە شوێن خۆیی و تەواوی میدیا و سوشیال میدیا و بازار و مزگەوت و تەواوی مەیدانەكانی هێنایە جۆش .! كە ئەوەش حەقی خۆیی بوو ، وە پێویست بوو زیاتری لەسەر بووترێت و بكرێت . چونكە بەراوردێكی زۆر نائەخلاقی و نایاسایی و نائاسایی لەم كاتە قەیرانەدا ، لە نێوان خانەنیشینی پەرلەمانتار و كەسێكی ئاسایی كراوە ، كە بەواتایی ووشە ستەم و زوڵمە . بەڵام ئێمە كاتێك دێنە دەنگ دەكرێت هەركەس لە پێی توانایی خۆیی كەسی توانبار تۆمەتبار بكەین ، نە كەمتر و نەزیاتر ، ئەمەش بە ئەهلی ئیمان و ئەهلی ئینساف زۆر سانا و ئاسانە ئەمەش خەسڵەتی كەسی ئیماندارە ، قال تعالی (واذا قلتم فاعدلوا ولو كان ذا قربی .......) هەركات قسەتان كرد دادگەربن بەرامبەر كەسەكان ، ئەگەر كەسە خزم و نزیكەكانیشتان بن ..! 
له كاتێكدا سی و هەشت پەرلەمانتار لە فراكسێونی كۆمەڵ و پەرلەمانتارانی یەكگرتوو و گۆڕان دەڵێن ئەوپەڕی داكۆكیمان كردوە ، بگرە پرۆژەكانیش پرۆژەی ئەو لایەنانە بوو ، كە باڵانسی خانەنیشنی مووچەی كەم بەرزكەنەوەو ، مووچەی باڵًاش نزم كەنەوە ، بەڵام فراكسیونی یەكێتی و پارتی پێچەوانەی ویستی ئەوان و هاوڵاتیانی كوردستان بوون ، ئیتر ناكرێت بە یەك چاو سەیرییان بكەین ، بۆیە ئەگەر لەم چەند خاڵەدا كورتی كەینەوەو ، ڕاو گازندەكان شەن و كەو كەین :
1ـ رێژەیەك لە جەماوەر متمانەیان بەو ژمارە پەرلەمانتارە هەیە ، كە داكۆكیان كردووە ، بەڵام پێیان دەوترێت با بهاتنایەتە دەرەوە و بۆ ڕایی گشتی بیاسەلماندایە كە ئەوانیان لەگەڵ نیە . ئەوكاتیش بۆ خۆیان باشتر بوو . ئەم ڕایە ڕاستە ، بەڵام جگە لە ئەستۆپاكی هیچ كاریگەری لە سەر پرۆژەكە نەدەبوو ، چونكە ئەوان بە زۆرینە تێیاندەپەڕاند . كەواتە گلیی و گازەندەكە لە میكانزمەكەیە ، كە ڕاست دەفەرموون ، بەڵام ئەمە نابێت وەك ئەوان تەماش بكرێن .!
2ـ ڕایەكی تر دەوترێت نەخێر ئەو پەرلەمانتارانە نیەت و حەزیان كردووە ، كە ئەمەش دەكرێت نییەتیان وابووبێت ، بەڵام ئەمە حكوم و بڕیارە ، كە كاری خودایە كەكەس ناتوانێت دڵی كەس لەت بكات و بزانێت وابووە ، بەڵام بڕیار بە پێی كردار دەبێت ، كە كرداریان پێچەوانەی ئەو قسەیە ..!
3ـ كەسانێكی دیكەش هەر دەزانن وانەبووە ، بەڵام گەرەكیانە هەموویی وەك یەك توانبار بكرێت و بە یەك چاو تەماشا بكرێن ، ئەمانیش خەڵكی فراكسیونەكانی دیكەی یەكێتی و پارتی و ڕێژەییەك لە حیزبە نوێكان و كەسانێكی دیكەش كە هەر زۆر بێزار بووە ، حەوسەڵەی ووردكردنەوەی نەماوە ، لە تاو تاوانی دەسەڵات بەدەستانی هەرێم و ناچار هەمووی وەك یەك تەماشا بكات . كە بۆچوونی ئەم جۆرە بەڕێزانە ، كە ڕاستە زۆر بێزارن ، بەڵام دەبێت بزانین بیزارییان بە هۆیی گەندەڵی بیست و حەوت ساڵی ڕابردوویی حكومڕانی ئەم دوو فراكسێونەیە ، وە لە بەرژوەندی فراكسیونەكانی ناو دەسەڵاتە ، كە هەڵەیە بێ حەوسەڵەبن ..!
4ـ فراكسیونەكانی دەسەڵات ، ڕاستەوخۆ كار لەسەر ئەم تێگەیشتنە دەكەن و بگرە پیلانی پێش وەختەشیان بووە ، كە جێی گازەندەیە لایەنی موعارزە تائێستا لەم جۆرە سیاسەتە بێ ئاگابن ، بۆیە گرنگە هاوڵاتیان هۆشیار بن ، بۆ ئەوەی لە هیچ كات و ساتێك چاك و خراپ و بەغیرت و بێ غیرەت و چاكساز و گەندەڵ و ڕاستگۆ و درۆزن ..هتد تێكەڵ نەكرێن ، چونكە بەمە پرۆسەی بەرخودان و هەوڵدان و لە پێناو خەڵك و خەبات كردن لاواز دەبێت ..!
5ـ بۆ فراكسیونەكانی ناڕازیش نابێت بەم هەنگاوە كۆتایی پێ بهێنن ، چونكە بەردەوام خەڵكی مووچەخۆر و بێ مووچە ستەمیان لە ژێرپەردەی یاسا لێ دەكرێت .! بەڵكو هەر ڕێگایەكی یاسایی لە دادگایی فیدڕاڵی بۆ تانەدان لە چەند برگەیەكی پرۆژەكە بگرنەڕێ . هەروەها دەكرێت پارە زیادەكە ، لە ڕیێ ئوسوڵی خۆیی بریار بدەن بیدەنە دەستی كورت و نەدار و ..هتد هەر وەك زۆربەری پەرلەمانتارانی كۆمەڵی ئیسلامی كە لە ساڵی 2005 بەم شكڵە بەخشیویانە و زۆرێك لە ئیمتیازەكانیان دراوەتەوە بە خزمەتی جۆراو جۆر ، وە بەو واتا نییە ئیتر بووترێت تەواو . دیسان گرنگە بیری خۆمانی خەینەوە لێپرسینەوە نیەت كاری خودایە نەك بەندەكان ..!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ