وتار
کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی کارتێکی تری سوتاو
ئه‌حمه‌د حاجی رەشید

لەسەر و بەندی پڕۆژە یاسای بودجە و جێنەکردنەوەی داخوازییەکانی کورد پەنابردن بۆ کارتی کشانەوە لە پڕۆسە سیاسی یەکێکی ترە لەو کارتە سیاسیانەی کە پێش بەکارهێنانی سوتاوە، هەر چۆن ریفراندۆم کارتێکی سیاسی بوو لە نەزانینی کات و شوێن و دەرئەنجام و هۆکاردا سوتێنراو کرا بەقوربانی پینەکردنی گەندەڵی و نوشست و پەرتەوازی هەندێک لە هێزە سیاسییەکان کە ناوزەدمان کردن بە ڕیفراندۆم چییەکان،لە ئێستەدا هەندێک لە هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت کارتێکی دیکە بەکار بهێنن کە زمینەی لەئێستەدا لەروی سیاسیەوە جگە لە زیاد کردنی گرفتێکی دیکە بۆ کوردوستانیان هیچی دیکە سەوزناکات،چونکە لەباشترین کاتدا دەبێت کشانەوە لە کاتێکدا بێت کە فاکتەری یەکەمی هەبێت کە یەکپارچەیی نێو ماڵی کوردە، دووەم فاکتەر بە بڕوای من دەبێت حکومەتی ئیتیحادی لەبارێکی لاوازدا بێت کە لە ئێستەدا هەردوو فاکتەر لە بەرژەوەندی کورد نین، یەکەم نێوخۆی ماڵی کورد لەوە شپرزه‌ تر نابێت هێزە سیاسییەکانیش هەندێکیان نێوخۆیان لە ماڵی کورد شپرز ترەو لە بەرانبەریشدا هێزە عێراقییەکان لە ئێستەدا لە دۆخێکی لاوازدا نین بەهۆی هەندێک فاکتەری زاتی و مەوزوعیەوە، بەشێکی دیکە لەو فاکتەرانەی کەدژن لە گەڵ بەکارهێنانی ئەم کارتە یان فاکتەری لاوازین بۆ ئەم کارتە ئەوەیە لەئێستەدا پشتگیری سیاسی ئەقلیمی بەهیچ شێوەیەک لەبەرژەوەندی هەرێم نین جگە لە پشتگیریە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان کە لە ئێستەدا سەرجەمیان لە بەرژەوەندی عێراقن ،ماوەتەوە بڵێن کورد لەم دۆخەدا دەبێت زۆر بەوریایەوە مامەڵە بکات و لەسەرخۆ هەنگاو هەڵبگرێت و بۆ بژاردەی تر بگەڕێت زیاتر تاکتیک بەکار بهێنیت ،تائەو کاتەی فاکتەرەکانی هێز دەستە بەر دەکات.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
04/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ