وتار
کام بایکۆت و پاش چیی ؟!
هۆشیار عەبدوڵڵا

پێش زیاتر لە سێ مانگ لەمەبەر هەر لەگەڵ ناردنیی رەشنوسی موازنەی ۲٠۱۸ یەکەم کەس کە باسیی بە کارهێنانیی کارتی کشانەوەیکرد لە بەغا من بوم، ئەوکات پرۆسەی سیاسیی کێشەی زۆری هەبو دیارترینیان مەسەلەی دیارکردنیی وادەی ئیتیخابات بو کە لای هێزە شیعیەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پرسێکی هەستیار بو پێیان وابو نەبونی هەڵبژاردن دەرگای جەهەنەم بەروی عیراقدا دەکاتەوە ، ئەگەر هەرێم ئەوسا بە جدی بیری لێ بکردایەتەوە کارتێک بو بە دەستیەوە ، کەس گوێی لێ نەگرتین و پاش ئەوەی کاتی هەڵبژاردن دیاریکرا و ئاسایی بونەوەیەک بە پرۆسەی سیاسیەوە دیاریدا و هێزە سوننیەکان رازیکران بە موازەنە و پاش تێپەربونیی موازنەکە یەڵڵا تازە بە تازە کۆمەڵێک موزایەدە چیی دێن باسیی کشانەوە دەکەن !

رێک کورد گوتەنیی دوا شکانیی گۆزەکە !

ئەوکاتە و ئێستاش من هەر فشارێک بکرێ بە ئاراستەی چارەسەری کێشەی موچە لەگەڵیدام بەڵام با رون بێ ، سالانیی رابردو لە ۲٠۱٥ ەوە تا ۲٠۱۷ نسبەتی هەرێم هەروەک پێشو بوە و ئیتیفایش هەبوە و موازەنەکەش بە دلیی ئێمە بو ، موچەش چارەسەر نەبو چونکە حکومەتی هەرێم ئامادە نەبو نەوت و داهات رادەست بکات .

ئێستاش رادەستیی ناکات و نسبەتەکە بکرایە بە لە سەدا بیستیش هەر رادەستیی نەدەکرد و ئەوان وا ئاسان دەست لە فرۆشتنیی نەوت هەڵناگرن .

کەس ئێستا هێندەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دڵخۆش نین کە موازەنە بەو خراپیە تێپەریوە ، بۆ ئەوەی هێندەی تر پاکانە بۆ خۆیان بکەن .

حکومەتیی هەرێم هەتا ئەم لەحزەیە بەس بە قسە دەڵی ئیلتیزام دەکەم و بە فعل هیچ ئیلتیزامێکی نیە ، دۆخێکی دروست کردوە کە ئەواتا عەبادیش راستی نەکرد بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بردنیی نەوت .

سیاسەت لەگەڵ بەغداد دوای ریفراندۆم نوکتەی خۆشیی تێکەوتوە کە پڕن لە موزایەدە ؛ بۆ نمونە پارتیی پردەکەی پردێی تەقاندۆتەوە گوایە موقاطەعەی کەرکوک و حکومەتی عیراقیی کردوە بەڵام ئاسایی مەسئول و پرلەمانتارەکانیی لە بەغداد دەوام دەکەن ، سەرۆکیی فراکسیۆنێک بە عەبادی دەڵێت لە بازرگانیی نەوت دەچێ زیاتر ، لە کاتێکا هەمو کەس دەزانێ عیراق چەند نەوت دەفرۆشێ ، پارەکەی دەچیتە کوێ ، عیراق موچە دەدات ، ئیدارەی پانزە پارێزگای پێ دەکات ، یەعنیی هەتا ئەگەر بازرگانیش بێت دیارە بۆ کێی دەکات ؟! بەڵام کەسێک نەهات پێمان بڵێ بازرگانیەکەی سەرۆکی حکومەتیی هەرێم بە نەوتەوە چەندە؟ بۆ کێیە؟ چیی لێدیت؟

ئەوە داکۆکیی نیە لە عەبادی ، ئێمە دەمێکە رایخۆمان لەسەر دەربریوە ، تەنانەت پێش ریفراندۆمەکە ئەوکاتەی لە کۆبونەوەکان لەگەڵیدا لەسەر موچەی فەرمانبەران دەمانکردە دەنگە دەنگ ئەو لە باشترین دۆخیدا بو لەگەڵ پارتیی و بە بۆنەی ئازادکردنیی موسلەوە لەگەڵ بارزانیی مو بە نێوانیانەوە نە دەچو.

کە وتمان ریفراندۆم دەبێتە کارەسات باوەرتان نەکرد ، دەی ئێستا باوەر بەوە بکەن کە ئاسان ناتوانین لە هیچ شتیکا وەک پێش ریفراندۆم لێبخوڕین بۆیە یەک تۆز واقعیانە دور لە شیعارات سیاسەت بکەن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
04/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ