وتار
بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن !!!!
شێرزاد حسن


وەک ئاشکرایە زۆرینەی خەڵکی کوردستان باوەریان بە دەنگدان وسندوقی هەڵبژاردن نەماوە بۆ دەرچوون لەم دۆخە ناهەموارە ولە پێناو رزگاری نیشتیمانی و گیڕانەوەی شکۆی کوردستان لە دوای ریفراندۆمی ۲٠۱۷ ،،باشترین چارەسەری سیاسی بۆ ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە،،بەشداری نەکردنە لەم هەڵبژاردنەدا،،،لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە؛
۱_تۆ کە راپرسیت ئەنجام داو بەهێز وەڵامی داواکاریەکەت درایەوە ،،،بە  چ پێوەرێکی سیاسی دەتەوێت لە حکومەت ودەوڵەتێکدا بەشداربیت ،،کە پێشتر سەرۆک کۆمار ووەزیر و ئەندام پەرلەمانەکانت نەک نەیانتوانی رێگر بن لە هێز و بۆ سەر خاکی کوردستان بەڵکو نەتونرا لێدوانێکی توند یان هەر شێوازێک بەرپەرچ بدەنەوە..
۲_یان لە بنچینەدا هەرێمی کوردستان باوەری بەراپرسی و سەربەخۆی نەبووە گەمەی بەخۆی میللەتەکەی کردوە یاخود دەبێت بەشدار نەبێت لە دروست بوونی حکومەتێک کە یاری بە چارەنووسی میللەتەکەت دەکات.
۳_مەوقفی سیاسی هەرێم بەهێز دەکات و پێویستە هێزە سونیەکانیش رازی بکەین بە بەشداری نەکەن و بایکۆتی بکەن ،،بەمەش گۆرەپانی سیاسی عێراق تاکە لایەن و لاسەنگ دەبێت،،کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیش بەم هەنگاوە عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە،،،
٤_قووتی خەڵکی کوردستان و بژێوی خەڵک لەو زیاتر موزایدەی پێوە ناکرێت و ناچاردەکرێن کە بەپەلە وبە زووی هەنگاوی دەربازبوون بهاوین.
لێرەوە بۆدۆست و دوژمنانی دەسلەمێنین کە ئیمە خاوەن مافێکی رەواین ئیمەین بەردی هاوسەنگی بەردەوامی یەکپارچەی عێراق ئەگەر نا عێراقی یەکگرتوو هیچ مانایاکی نامێنێت ..
سەرئەنجام دۆست وکۆمەڵگایی نێو دەوڵەتی دێنە ناو کایەی سیاسیەوە بۆ رێگری وپێدانی ماف و گێراەوە شکۆ بۆخەڵکی کوردستان.
ئەم بۆچوونەی من یەک دەنگی و یەک هەڵویستی خەڵک و لایەنە سیاسی یەکانی گەرەکە لە نەوەی نوێ و هاوپەیمانی و یەکێتی وگۆران و یەکگرتوو و کۆمەڵ و پارتی  ،،..
راستگۆی دەوێت 
متمانەی دەوێت
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ