وتار
پلانی ئەندازیارەکە چی بەسەرهات
عەدنان عوسمان

لە یەکێک لە مەجلیسەکانی کاک نەوشیروان مستەفا، کەسێک لێی پرسی جەنابت کە ئەندازیاری راپەڕین بوی و جۆرێک لە ئیجماعت لەسەر بو، بۆ نەبوی بە سەرۆک وەزیران دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان؟؟ دیارە ئاگاداری ئەوە بوم زۆر جار ئەو پرسیار و گلەییە ئاراستەی کاک نەوشیروان ئەکرا، بۆیە ئەمجارە بە وردی وەڵامی دایەوە،،وتی:
دوای راپەڕین و هەوڵی تەشکیل کردنی دامەزراوەکان بە تایبەت لە ۱۹۹۲، بەنیاز بوم حکومەتێک لە کەسایەتی ئیداری و تەکنۆکرات دروست بکەین و ئێمەی پێشمەرگە هەم پشت و پەنایان بین و هەمیش پارێزەر،، بۆ ئەو مەبەستە داوانامەم بۆ چەند کەسایەتیەک نارد کە بێن و رۆلیان لەیەکەم تەشکیلەی حکومەت و پەرلەمان هەبێ ( ناوی د کەمال مەزهەر و مستەفا زەڵمی و حلمی شەریف برد وەک نمونە) بەڵام هەریەکەیان بە بیانویەکەوە نەهاتن بەدەممانەوە، ئیتر حەزی بەرپرسەکانی حزبەکان بۆ دانانی کەس و دەست پێوەندیان هەوڵەکەی تێکشکاند. دواتر لە هەوڵی ئەوەدا بوم رێگە نەدەین لەدەرەوەی دامەزراوەکان مەرجەعی تر هەبێت، بۆیە کارمان بۆ ئەوە کرد سەرکردەی هەردوو حزب و بەرپرسە باڵاکانیان لە پۆستە باڵاکانی حکومەت و پەرلەماندا جێگیر بن و رێگەنەدرێت موئەسەسەیەکی تری دەرەوەی حکومەت هەبێت.. دیارە ئەمەش شکستی هێنا، حکومەت و پەرلەمان بون بە دامەزراوەیەکی لاواز لەبەردەم دامەزراوەی حزبدا، ئیتر بۆم دەرکەوت وڵات بە چ ئاراستەیەکی خراپدا ئەڕوات و خەونی راپەرین و ئامانجەکانی لە دەوڵەتی هاوڵاتی ، بەرەو سەرنگونی ئەڕوات، بۆیە نەمتوانی بەرپرسیارێتی لە نێو عەقڵییەتێکی وادا وەربگرم....
ئەو ئەندازیارە هەر لەسەرەتاوە پلانی بنیاتنانی دەوڵەتی هاوڵاتی و خۆشگوزەرانی و دامەزراوەیی بوو،، دوای ۲۷ ساڵ، کۆمەڵگای ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بۆ ئەو مەبەستە هەنگاو ئەنێت...
روحی ئەو ئەندزیارە لەگەڵ هەنگاوەکانە 
ئامانجەکانی راپەڕین پێویستیان بە بەردەوامی راپەڕین هەیە
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
06/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ