وتار
سەرنجێک.. لە وشەی (جێندەر)
شۆرش کەمال

ووشەو زاراوەی (جێندەر) گەرچی بەمانای (جۆر) دێت و وشەیەکی ناجێگیرە تا ئێستا نەتوانراوە پێناسێکی ورد بۆ ماناکردنی دیاریبکرێت بەلام بۆ(ئافرەت) و جۆرەکانی (ناباو) شاز بەکاردێت، ئەم وشەیە (٢٣٣)جار لە وەسیقەی (کۆنگرەی ژنان لەپەکین) بۆ ساڵی ١٩٩٥ بەکار ھاتووە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی جیاکاریەکی لە نێوان ھەردوو زاراوەی (جنس، جێندەر) کردوە بە دوو شێوەی جیاواز:
یەکەم: ئاماژەی بە بنەما (بایلۆجی) یەکانی (پیاو) و دیاریکردنی پیاو کێیە.
دووەم: دیاریکردنی (ژن) بەو مانایەی کە ژن کێیە و رۆڵەکانی چین، چالاکییەکانی کامانەن، وە ئەو تایبەتمەندیانە چین کە کۆمەڵگە ھەریەکە لە (ژن و پیاو) ی تێدا دەبینێتەوە.
لە گۆشەیەکی تریشەوە (نێر، مێ) ھەیە و تایبەتە بە جیاکردنەوەی جۆری(جنس) رەگەز کە ئەمدابەشکردنە (نێرینە و مێینە) لیکجیا دەکاتەوە و تایبەتە بە(جۆر) و جیاوازی لە رواڵەتی (جنس) ناکریت ،لە نێوکومەڵکا جیاوازەکاندا ئەوەی کە دەبێتە جیاوازی خودی تێروانینی کۆمەڵگاکانن بۆ رواڵەتی(جۆر) تێروانین و تیگەیشتنی جیاواز لە نێو کۆمەلگەکان کراوە بۆ وشەی (جنس)
جێندەروە ھاتوە. (Gender) وشەیەکی ئینگلیزیەو لە بنەرەتدا لە وشەی (Genus)
لەلایەکیتر باسکردن لە جێندەر بەپێی رۆڵی پیاو ژن دەبینرێت لە نیو گۆمەڵگەو رۆڵی نێو کۆمەڵگەو بنەماکانی رۆشنبیری و پێوانەو ئامادەکارییەکانی بۆ ئازادی تاک لە رۆڵبینینی جێندەردا نەوەک ناوەرۆک و کاریگەری (بایلۆجی) بە پێی ئەم پێناسەیەدەکرێت لە رۆشنبیری و شارستانیەتێکەوە بۆ شارستانیەتێکی تر گۆرانکاری و گەشەسەندن بەخۆوە ببینێت.
گەر سەرنج بدرێت بەپێی پێناسەکەی رێکخراوی (تەندروستی جیھانی) ئەم زاراوەیە سودمەندە بۆ ئەو تایبەتمەندیانەی کە ھەریەکێک لە پیاو ژن ھەڵیبگرن وەک (رەگەزێکی تێکەڵی کۆمەڵایەتی) و ھیچ پەیوەندیەکی بەجیاوازی ئەندامەکانی لەشەوە نییەو ئەوە تەنھا ھەستی مرۆڤەکانە کە خۆی بە ( نێر یان مێ) دەزانێت.
Gender ldentity
کە موسوعە یەکی بەریتانی بۆ ناسنامەی جێندەریە دەڵێت: ناسنامەی جێندەر پەیوەست نییە بە کاتی لەدایکبوون بە دیاریکردنی (نێر و مێ) بەڵکو ئەوە تایبەتە بەکاریگەریە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ دروستبون و ئارەزووی جێندەری ئەم حاڵەتەش فراوان دەبێت و گۆرانکاری بەسەردادیت بەفشارو کاریگەری کۆمەڵایەتی لەگەڵ گەشەی منداڵ.
مەترسی پێناسەکانی جێندەر لە تێروانینی (نیرو مێ) بەمانای (ئەندامی) جیاوازە لە پێکھاتەی دەرونی و رۆڵگێران لە نێو تاکو کۆمەڵگە، چونکە ئەو نمایشو رۆڵبینینانە لەبنە رەتدا تێگەیشتن و دەستکەوتی کۆمەڵگەن و ھیچ پەیوەندیەکیان بەسروشتی ئەندامی و فسیۆلۆجی ئەو دوو رەگەزەوە نییە،بەلای ئەوانەوە ئەوە پەروەردەی کۆمەڵایەتیە رۆڵەکان دیاریدەکات دواتریش ھەریەکە لە (کۆمەڵگەو پەروەردە) دەبنە ئامرازی یەکلاکردنەوەو تەواوکاری دەرونی نیرو مێ بەبی تێروانین لە پێکھاتەی سروشتی، بۆیە پێناسەی جەندەری بەپێی پێناسەکەی ئەوان لەدایکبوون نییە بەڵکو لایەنەکانی تری دەرونی و کۆمەڵایەتین پێناسی جێندەری دەکەن لەگەڵ گەشەکردنی منداڵدا.
بەومانایەی تاکیکی کوڕ گەر لەگەشەکردنو گەورەبوونیدا ئارەزویکرد و گاریگەری (رەگەزباز)ی لەسەردروست بوو بۆ ئارەزوکردن لەکوڕ و دورکەوتنەوەی لە خێزان و مێ ئەمە لەسەر بنەمای ئەندامی فسیۆلۆجی دەبێت یان لەسەر بنەمای گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و خولو خولیای جنسی کۆمەڵایەتی، بو رەگەزی مێینەش بەھامان شێوە ئارەزووەکانیان دەبن، ئەوان وادەبینن دەکرێت ناسنامەی جێندەری ھەڵبپەسترێت بۆ دواتر و قۆناغێکی گەشە سەندو بەنمونە رەگەزی سێیەم، تا زیاتر بنەماکانی ئەم پێناسەی جێندەریە گەشەبکات و ھەڵبکشێت دەستکەوتو نمونەی ھەڵسوکەوتی رەگەزی زیاترلە داھتوودا سەرھەڵدەدەن ودێنەنێو ژیانەوە چی لە نێوان دوو رەگەزی جیا یان لە نێوان ھاورەگەزەکاندا یاخود شێوازی تر.
Gender – Sex
ئەوەی لەبەڵگەنامەکانی ئەرشیفی (کۆنگرەی رۆما)دا لە ساڵی ١٩٨٨ ھاتووە دروستکردنی (دادگایەکی تاوانی دەوڵەتییە) و دەڵێت: ھەر جیاخوازیەک یان سزایەک لەسەر بنەمای جێندەر تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی. ئەمەمانای وایە ھەر کەسێک لەوان کاری ھاورەگەزی جنسی ئەنجامدا و لەسەر ئەوکارەی سزابدرێت بەپێی شەرعو یاسا نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتانە ئەوا قازی وەک تاوانبارێکی دژ بە مرۆڤایەتی دەناسرێت، دوای ئەوەی وڵاتانی عەرەبی و عالەمی ئیسلامی ھاتنەدەنگ و رەخنەیان لەم بنەمایانەگرت و لەبەر دڵی ئەوان لە کۆپیە عەرەبییەکەیدا گۆرانکاریان لەم دەقەداکرد بە گۆرینی وشەی (جێندەر) بە (سێکس) بەڵام لە بەڵگەنامە ئینگلیزیەکەیدا بەھەمان شێوەی ئەسڵیەکەی وشەی (جێندەر) مایەوەو ھیچ گۆرانکاریەکی تێدا نەکراوە.
لە دیارترینی باسو خواسەکانی بەرنامەی (جێندەر)ی بانگەوازی بۆدەکات،دابینکردنی ھەلی کارە بۆ (ژن و پیاو) بەیەکسانی بەو مانایەی پیاو سالاری بەسەر ژنەوەباڵیکێشاوەو پیاوان ھێزی
کۆمەڵایەتی و سیاسیان پیادەدەکەن وپێویستە ھەلیش بدرێتە ژنان لەکایە سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان ھێزی خۆیانیان ھەبێت وەک پیاوان و بە یەکسانی وبێ جیاوازی وەک دوو ھاوبەش کاربکەن لەتەواوی ئاستەکان تەنانەت لە ئاستی خێزانیش، بەبێ رەچاو کردنی جیاوازیە (بایلۆجی)یەقورسەکانی نێوان (پیاو ژن)، بەتایبەتیش لە نێو کۆمەڵگە ئیسلامییەکان رەخنە لەدەقو یاسا ئاینییەکان دەگیرێت بەرامبەر ژن و پیاوو نایەکسانیان لە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاساکانی (میرات)و نەجوونە دەرەوەی ژن بۆ کارکردن جاکاری قورس بێت یان گران ئەوان زیاتر دەیانەوێت جەخت لەسەر دەستکەوتەکان بۆ ژنان بکەنەوە بەبێ گوێدانە ئەرکەکان و سروشتی ژیان و پەروەردەی درسوست و ئەو مەترسیانەی کە لە چەمکە نادروستەکانی جێندەرەوە سەرھەڵدەدەن و دەبنەمایەی زیادەرۆیی و کەمتەرخەمی، بانگخوازانی جێندەر ھەوڵدەدەن لە رێگەی بەرنامەی گەشەپێدان کار بۆ گۆرینی بەھای بونیاد گەرایی لە نێو کۆمەڵگە بکەن تا ئەرکی لە ئەستۆگرتنی دایکایەتیش بەناوی نەھێشتنی جیاوازی جێندەری لەکۆڵخۆیان بکەنەوە، (ئۆکلی) ژنە زانای کۆمەڵناسی دەڵێت: دایکایەتی خورافاتە، ھیچ حەزێک بۆئارەزوی دایکایەتی نییە،ئەوە رۆشنبیری کۆمەڵگەیە ئەو ئارەزووە دروستدەکات،بۆیە دەبینین دایکایەتی بووەتە پیشەی کۆمەڵگە، ئەگەر ئەمە قسەی زانایەک بێت ئەی ئەبێت قسەی نەزانەکان چۆنبێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ