وتار
ئێمە خەریکی چین ؟
هۆشیار عەبدوڵڵا
                                       
ئەوانەی ئەیانەوێ هێشتا ئەو میللەتە لەناو قوڕی فکرێکی قەومیی شکستخواردودا بهێڵنەوە و درێژە بە شکستەکانیی رابردو بدەن نایانەوێ لە دیدی نیشتیمانیانەی ئێمە کە رێبازە سیاسیەکەی نەوشیروان مستەفایە بۆ سیاسەتێکی راست و دروستی واقیعی تێبگەن.

ئەوانەشیی دەیانەوێت وەک فکرە قەومیەکە هەرێم و خەلکەکەی توشیی شەڕێکی مەزهەبیی بکەن لەگەڵ شیعە و لە پێناوی تێرکردنیی هەستیی سونەگەرایی ئایدۆلۆژیانەی خۆیان علاقەی کورد و شیعە تێک بدەن دێن و قسەی پوچ لە سەر دیدی ئێمە بۆ خۆ بەدورگرتن لە شەری مەزهەبیی دەکەن ، بەڵێ ئەوانەی قسەیەکیان لەسەر داعش نەکرد و بە رەدفعلی حوکمیی خراپی شیعەیان زانیی بەڵام ناویان لە حەشدی شەعبیی نا حەشدی وەحشیی ، ئەوانەی کە بە گوفتار و بەکردار دەڵین داعش باشترە لە حشد ، وەک ئەوەی کورد لە سەد ساڵی رابردودا تێری خواردبێت لە قەومەچیەت ئێستا نۆبەتی شەری مەزهەبی بێت.

شەرمە کەسێک حەرفێکی دژی داعش نەوتبێت کە بە هەزاران رۆلەی کوردستانیی بە وەحشیانەترین شێوە شەهید کرد ئێستا روی بێت دژایەتی خۆی بۆ حشدی شەعبیی شیعی ناو بنێ داکۆکی لە کورد.

هەڵبەتە ئەوە داکۆکیی نیە لە حشد، کە بەو پێکهاتەیەی ئێستای بە قسەی بەشێک لە هێزە شیعیەکان خۆیان مەترسیە لەسەر مستقبلیی عراق، بەلام ترس لە گروپێکی میلیشیا جا هی هەر پێکهاتەیەکی عیراقیی بێت شیعە یا سوننە یا کورد لە گۆشە نیگایەکیی نیشتیمانی جیایە لە کەڵکەلەی طائیفی و مەزهەبیی.

ئێمە هەڵگری فکرێکی نوێی نیشتیمانین بۆ جۆری مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراق کە واقعی بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دولایەنە بێت نەک بریتی بێت لە جێەجێکردنی ئەجێندای خێزانی لە ژێر عەبای قەومیەت و ئەجێندای مەزهەبی بەناوی داکۆکی لە مافەکانیی گەلیی کوردستان .

ئێمە دەمانەوێ کۆتایی بەو مەهزەلەیە بهێنین کە سەردارەکانیی کوردایەتیی هەمو دونیایان لێکردوین بە دوژمن کەچی هیچ دوژمنێک هێندەی ئەوان خەون و هیوا و ئێستا و ئایندەی نەتەوەکەی هەلا هەلا نەکرد ، کۆتایی بێت بەوەی هەمو دونیایان لێکردوین بە مەترسیی و کەچی خۆیان مەترسیە گەورەکەی سەر هەرێمن.

ئێمە نە نزیکی عبادیی و نە نزیکی حشد و نە نزیکی هیچ لایەن و کەسێکین ، ئەسڵەن دیدی ئێمە بۆ پەیوەندی سیاسیی لەسەر بنەمای پەیوەندیی نیشتیمانیی و دامەزراوەیی رۆنراوە نەک علاقەی حزبی و کەسیی و خێزانی ، بەلام کە بە ئەوپەری جورئەتەوە ، بێمنەتین لە تەخوین و تۆمەتەکانتان و بەردەوامین لە خستنەروی جیهانبینی و بۆچونمان بۆ رێکخستنەوەی علاقە لەگەڵ بەغداد لە راستیدا خەریکی شتێکی تایبەتی خۆمان نین بەلکو خەریکی ئەوەین ئەوەی ئێوە بە ریفراندۆم و سوتاندنیی ئەو کارتە نیشتیمانیە گرنگە تێکتاندا و لەدەستاندا هێندەی بتوانین راستی بکەینەوە و بیخەینە سەر سکەیەکیی نوێ و راست .

هەرێمی دوای شکستەکانیی ئێوە ، پێویستیی بە گوتار و تێگەیشتنێکی نوێی سیاسیە ، ئێمە خەریکی بونیادی ئەو گوتارە نوێیە واقعیەین و ئێوەش بەردەوام بن لە هێرش و جنێو و تۆمەتەکانتان.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ