وتار
وەڵامێکی ناچاری و سەرپێیی ؛ کاک بەرهەم و فاوڵی یەکەم
هۆشیار عەبدوڵڵا

کاتێک کاک بەرهەم ساڵح دەلێت کاک نەوشیروان ۲٤ کورسیی هێنا چی پێکرا ؟! ئەو قسەیە بە زۆر پێوەر فاوڵە چونکە مەدح نیە هێندەی زەمکردنە ، ئەیەوێ بڵێ نەوشیروان مستەفا هیچی پێ نەکرا!

جارێ زوە لەگەڵ کاک بەرهەم و لیستەکەی بۆ ئیتیخابات بکەوینە بەرامبەریەک خوازیاری ئەوەش نیم و هیوادارم دوا فاوڵ بێت ، بەڵام ناشمەوێت هیچم بەسەردا رەت ببێت کە بۆنی کەمکردنەوەی لێبێت لە رۆڵ و هەوڵە سیاسیەکانیی کاک نەوشیروان!

پێم وایە گوزارشتی ئەوەی کاک نەوشیروان بە ۲٤ کورسی هیچی پێ نەکرا بەهەر نیەتێکەوە یا بۆ هەر ئامانجێکی تر وترابێت پاساوی ئەو راستیە نادات کە قسەیەکی نا موەفەقە و نەدەبو بگوترایە .

نامەوێ بە دورودرێژی بێمە سەر ئەوەی کە لە ۲٠٠۹ ەوە،کاک نەوشیروان و بزوتنەوە سیاسیەکەی چیی گۆڕیوە لە هاوکێشە سیاسیەکانیی عیراق و هەرێم ، و چی پێکراوە لە بەرامبەر کاست و هێزە سیاسیە تەقلیدیەکان، بەس هێندە دەڵێم ئەوەی کە ئێستا کاک بەرهەم لیستێکی جیای هەیە بۆ ئینتخابات بەرەنجامیی جوڵە سیاسیەکانی نەوشیروان مستەفایە ، ئەو و سەرپێخستنی جۆرێک لە جورئەتی سیاسیی نەبوایە مومکین نەبو ترسی (هەندێک)لە حزبەکانیان هەرگیز بشکێ !

کاک نەوشیروان بە ۲٥ کورسی بۆ یەکەمجار ئۆپۆزسێۆنی پەرلەمانیی دروستکرد لە مێژوی حکومەتی هەرێمدا ، ریگایەکیی سیاسیی روناکی جێهێشت ، پرۆژەیەکیی نیشتمانی تۆکمەی بۆ سەربەخۆیی دارشت ، بە هێزی کورسیەکانی پەرلەمانی کۆمەلێک بتی سیاسی شکاند ، نمونەیەکی تری کاری پەرلەمانی تقدیم کرد ، وینەی پەرلەمانتاری لە کائینێکی بێدەنگ و بێچارەوە گۆری بۆ بکەرێکی ئازا ، رێگری کرد لە توریثی حوکم،هۆشیاری سیاسیی کۆمەلگەی کوردستانیی زۆر بردە سەرێ ، خەلکی ئاشنا کردن بە مافەکانیی ، گەندەڵکارانیی رسواکرد، سەرەتایەکیی خستە سەر رێگا کە خەلک بە هەمو شتێک رازی نەبێت ، دەیان دەنگیی پەروەردەکرد کە جورئەتیی روبەروبونەوەی خێزان و بتە سیاسیەکانیان هەبێت ، کاک نەوشیروان سەلماندی کاتێک سەرۆکی پەرلەمان لای ئەوان بێت سی حوزەیران ناکات و دو ساڵ بە نایاسایی ناداتەوە بە بارزانیی ، سەلماندی کاتێک کوتلەیەکیی پەرلەمانیی کارای هەبێ لە عیراق داکۆکی لە گەندەڵیی ناکات ، بزوتنەوەیەکیی جیهێشت دوای خۆشی تنازلیی بۆ بارزانیی نەکرد ، کە ئێستاش هەندێک بە حەرفێک نەیانتوایی رەخنەیەکیی لێبگرن و بێ سێ و دوش بۆ ریفراندۆم پشتیوانیی بون .

ئەو هیچی نەکردبێت ، لە بری کلتوری مەرایی و ماستاو و ترس ، کلتوری ملنەدان و روبەروبونەوە و بە گژاچونەوەی ئەجێندا سیاسیە نا نیشتیمانیەکانیی جێهێشت ، ئەو مرد و ئامادە نەبو تاکە جارێک ببێتە سیاسیەکیی مجامل و دڵرازیکەر ، مرد و ئامادە نەبو تۆزقاڵێک لە قەناعەتە سیاسیەکانیی بێتە دواوە ، مرد و تاکە جارێک چاوی لەسەر پۆستێک نەبو ، هەمو شتێکی بۆ میللەتەکەیی و هیچی بۆ خۆی نەدەویست .

ئەوە ئەو بو بە خەلکی وت داوای ژیان و خۆشگوزەرانی بکەن چیتر بە شیعارات و موزایەدات مەخەڵتێن ، ئەو بو خەلکی فێر کرد دژی هەمو جۆرە فشەیەکی قەومی و ئیداری و سیاسی بوەستێتەوە و بۆ ئەوەش پرۆژەیەکی سیاسیی بۆ گۆرینی ریشەیی لە خەلکی ئاسایی وسادە سەرپێخست کە بزوتنەوەی گۆڕانە .

کاک نەوشیروان زۆریکرد و زۆری جێهێشت خۆ ئەگەر زو پشتیوانی بکرایە و سەنگەری لە دژ نەگیرایە لە لایەن ئەوانەوە کە ئێستا قسەکانیی ئەو دەکەنەوە زۆر شتی تری گەورەی کردبو و ئێستا هەرێم لەکەناری ئارامیی و خۆشگوزەرانیدا بو .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ