وتار
دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین
شێرزاد حسن


 لە نێو دنیای بەناو دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری دا،،کورد بێ پشتیوانترین نەتەوەیی جیهانە،کە بە درێژایی مێژوو بەردەوام لە ژێر هەرەشەی کوشتن و قاتوقڕیدا دەچەوسێنرێتەوە و بەرەو نەمان دەبرێت.چەک و سەرجەم شێوازەکانی کوشتنی لەسەر تاقی کراوەتەوە،،وەلێ وەک دڵدار دەڵێت:: کورد زیندوە...
ئەوەی دەمەوێت لێرەدا جەختی لێ بکەمەوە بۆ فریاکەوتنی خێرایی عەفرین ورێگری لەو جینوسایدەی بە بەرچاوی جیهانەوە دەکرێت،،،
جەختکردنی ئەو خۆپێشاندان و مانگرتنانەی ئازدیخوازانە لەسەرجەم وڵاتاندا و لە بەردەم قونسوڵخانەو پەرلەمانەکانی دنیادا لەسەر یەک خاڵ ئەویش دروستکردنی ناوچەی دژە فرینە لە کانتۆنی عەفرین ،،،بەمەش ئەو نابەرامبەری و هەوڵەی ئیستا هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە عەفرین کۆتایی دێت،،
لە هەرێمی کوردستان هەمان ئەزموون بە بریاری ٦۸۸ ،،،چارەکرا و سوودی گەورەیی هەبوو بۆ مانەوەی کوردستان لە دوایی کۆرەوە مەنەکەوە،،.
دەست لە دەست و هێز لە خوداو پشتیوانی بە گەلی چەوساو وزوڵم لێکراوە ،،هەمووان داواو پشتگیری لە دروست بوونی ناوچەی دژە فرین بکەن بۆ عەفرین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ