وتار
سەرکردەکانی کورد و درۆ
ھۆشیار جەمال
کەم رۆژ ھەیە گوێبیستی ئەم وتەیە نەبیت، کەدەڵێت سیاسەت ھەمووی درۆیە،یاخود سیاسیەکان زۆربەیان درۆدەکەن، پرۆفیسۆرجۆن جەی میرشەمیر لە کتێبی بۆچی سەرکردەکان درۆدەکەن،دەڵێت"سیاسەتمەدارەکان درۆناکەن بەڵام لەوتنی ڕاستیدا ڕەزیلی دەکەن.

کتێبەکەی پرۆفیسۆرجۆندا درۆی سەرکردەکانی جیھان ڕوون دەکاتەوە،کەبەشیکیان لە پێناو بەرژەوەندی ھاونیشیمانیانی وڵایەکەیاندا درۆیان کردوە،کەلەکاتەجیاوازەکاندا،ئەگەرچی درۆ کردەیەکی بێزراوە لەھەموو ئاین و ئایدۆلۆجیاداو کۆمەڵگاو کلتورێکدا.

بەڵام ئەوەی بۆمن گرنگە درۆی سەرکردەکانی وکوردە لە قۆناغی شاخ وشاریشدا کەتەنھا حکومڕانی شاریان زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە.

سەرکردە سیاسیەکانی کورد کەلەشاغ بوون بە لێدانی دەھۆڵی ڕۆشنبیری وخەبات کردن لە پێناو ئازادی ودادپەروەریدا گوێی ھەمووانیان کەڕکردبوو،ھەتا لە شاخ بوون لە چاوی قەڵەم بە دەستانەوە وەک بناغەدانەری یۆنانی کۆن،شارەزای قوتابخانە فەلسەفیەکان دەبینران، 

بەڵام کە ھاتنە شاخەو بوون بە دەسەڵاتدار یەکەم چینی کۆمەلگا کە کەوتە تیرۆکردنو ئیھانە کردنی ڕۆشنبیران وشاعیران کورد بوون کە دەبوویان وەک حیزب بیربکەنەوە یان شوێنێک نامێنێ بۆ ژیان کردن بۆیان. دوای ئەوایش درۆیەکی تریان کە شفبوو کەئازادی بوو بۆتاکەکان کە ھەرھاوڵاتیەک ئینتمای بۆحیزب نە بووبێت بە چەندین شیوە بێبەش دەکرێ لە داھاتی ئەم ھەرێمە، لەدوای ئەوانیش درۆی  دادپەروەری دێت سەرکردایەتی کورد نەک نەیتوانی دادپەروەبێت بە ڵکو لەگەڵ گەیشت بەشاردەم و دەزگا حکومیەکانی تاڵان کرد و ئاودیوی سنورەکانیان کرد.

یەکێکی تر لە درۆکانی سەرکردەکانی کورد دروستکردنی دوژمنی وەھمی بووە کە زۆر بێشەرمانە ئیشیان لەسەر ئەم درۆیە کردوە،بەتایبەت لەکاتێکدا کە دەنگی ناڕازی بەرزۆتەوە لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان،خێراچەندین درۆی گەورەیان کردوە،و دەیان دوژمنی ناوخۆ ودەرەکیان دروست کردوە.

ھەروەھا لەڕێگای درۆکردنەوە ھەردەم ئیشیان لە سەردروستکردنی ترس کردوە لە دڵ ودەرونی ھاونیشتمانیدا،کە خۆیان واوێناکردوە ئەوان نەبن ئەزموونەکەمان لەدەست دەچێت و ھەموو گەلی کورد لەناودەچێت.

 سەرکردەکانی کورد لەکاتی ڕوودانی جەنگیشدا ھەردەم درۆکانیان ئامادەبووە،ئەو ھێزانەی لەبەردەستیان دابووە وەک ھێزێکی تۆکمە لە ڕووی چەک وپێداویستی جەنگی و مادە ولایەنی مەعنەوەی وێناکردوە ،بەڵام لە سەر ئەرزی واقع پێچەوانەکەی ڕاستبووە،ئەزمووی شەری داعش ئەم ئەفسانەیەی پوچەڵ کردەوە کاتێک کە ئەگەر ئەمریکاو زلێزەکان نە بوونایە،لە چەند سەعاتیکدا ھەموو کوردستان بەدوای یەکدادەکەوت.

سەرکردە شۆرشگێرەکانی دوێنی و مشەخۆرەکانی ئەمرۆی سەرجەستەی تاک بەتاکی کورد لە ڕیگای سەدان دەزگای ڕاگەیاندەوە و بەھاوکاری بە شێکی زۆری ڕۆشنبیر وڕوناکبیران ،پیاوانی ئاینی و ڕۆژنامەنوسان،وە ھەردەم پاکانە بۆدرۆی سەرکردەکانی کورد دەکەن،و ھۆکارێکی سەرەکین بۆ مانەوەی ئەم چەند کەسە لە حکومڕانیدا.

گەرسەرکردەکانی جیھان بە شێک لە درۆکانیان لە پێناوگەلەکەیاندابێت،ئەوا ھەمووفەرھەنگی سیاسی و ڕاگەیاندنی کوردی بگەرێت،درۆیەک نادۆزیتەوە لە بەرژەوەندی خەڵکدا کردبێتیان،بە ڵکو ھەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خێڵ و حیزبەکانیاندا بووە، بۆیە ئەو وتەیەی کەدەڵێت"پێوستە لە تەنیشت ھەرسیاسیەکەوە دارێک بنێژرێت بۆ سیاسی وسەرکردەکانی کورد زۆر گونجاوە.

دواجار سەرکردایەی کورد بە درۆکانیان ئاسمان و زەوی کوردستانیان فرۆشت و سەرجەم ئەوداھاتانەی کە لەسەر زەوی و ژێرزەوی کوردستان ھەیە فرۆشیان و کارەسات ئەوەیە لە پاش ئەو ھەموو درۆیە و ئەو کارەسات وفرۆشتنی ھەمووکوردستان،کەسانێک ھەبن بەرگریان لێبکەن و شەڕیان لە پێناودا بکەن!؟

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ