وتار
ئەردۆغان دادگایی دەکرێت
شێرزاد حسن

مێژووی مرۆڤاتی پڕە لە دیکتاتۆر و خۆێنرێژ،،لە هەر سەردەمێکدا جۆرێک و شێوازێک لە خوێنرێژی دەبینرێت،بۆ گەلی کوردستان لەم جۆرە ئەژدەهاک و زوحاکانە زۆرو زەوەندن.
رۆژی رەش و رۆژی ماتەم زۆر زیاترن لە رۆژە شادەکان لە رۆژمێری کوردستاندا.جینوسایدی کورد وقڕکردنی سەدان جار کاری لەسەر کراوە بە ناوی جیاوازەوەو هۆکاری جۆراجۆر لەوانە(ئاین ،نەتەوە،مەزهەب،...)
دوای هەڵەبجەوئەنفال وشنگال ،،عەفرین و گوند و شارۆچکەکانی نوێترین شێوازی سەرکوتکردن و جینۆساید و قڕکردنی مرۆڤە بەدەستی تورکیاوجاشەکانیان،،کە راستەخۆ لە ژێر فەرمانی ئەردۆغاندا ئەنجام دەدرێت..
پێویستە لەسەر هەموو لایەک لە خەڵکی ئازدیخواز و مرۆڤدۆست و کوردپەروەر لە سەرانسەری دنیادا دەست بکرێت بە کۆکردنەوەی بەپەلەی بەڵگەنامە و دۆکۆمینتاری بۆ بە دادگایی کردنی ئەردۆغان و دەست و پێوەندەکانی و لە کەیسێکدا ئاراستەی دادگایی لاهایی و سەرجەم پەرلەمان و مرۆڤدۆستانی جیهانی بکەین..
چونکە هەموو لایەک لەوە دڵنیا ببنەوە کە ئەم کۆمەڵ کوژیەی لە کانتۆنی عەفریندا روودەدات 
داوێکی ئاشکرایە بۆ کۆتایهێنان بە ئەردۆغان و حیزبەکەی..
ئەردۆغانیش زۆر لەم داوە دەترسێت چونکە لە پەیامی داگیرکردنی عەفریندا؛وتی ئەم  بەیانەیە هیزەکانی سوریای ئازاد عەفرینیان کۆنترۆڵکرد کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات..رەنگە بپرسن بۆچی؟؟
چونکە دەترسێت سبەی بە تاوانباری جەنگ دادگایی بکرێت!!!
صدام حسێن وعلی کیمیاوی لە خەیاڵی کەسدا نەبوو دادگایی بکرێن!!!
لەو پێناوەدا ئەرکی ئازادیخوازان و ریکخراو و مرۆڤدۆستان دروستکردنی کەیسی بەڵگەودۆکۆمینتاریە بۆ سبەینێ چونکە دڵنیابن ئەردۆغان دادگای دەکرێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
21/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ