وتار
زانکۆ و کتێب
هۆشیارجەمال



    زانکۆ لەسەرتاسەری  جیھاندا شوێنی زانین وزانست بووە و ھەردەم لە گەڵ ناو ھینانی ناوزانکۆدا کتێبیش وەک سەرچاوەی زانست وزانیاردێت، لە سەرجەم زانکۆکانی جیھان ڕۆژانە فێرخوازەکان  بە شێکی کاتەکانیان بە خوێندنەوە لە زانکۆ بە سەردەبەن و کتێب بە شێکی گرنگی ژیانی زانکۆ پێک دێنیت ،و لە ئەنجامیشدا جگە لە خۆڕۆشنبیرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ، خوێندنەوە دەبێتە ھۆکارێکیش بۆ پێش خستنی ئاستی زانستی زانکۆ و ئەو بەشەی فێرخواز لێدەخوێنێت.

 بەڵام لەزانکۆکانی کوردستان ھیچ پەیوەندیەکی پتەو نیە لە نێوان فێرخوازان و کتێب و کێبخانەکانی زانکۆ و کۆلێجەکان، کە ئەمەش بۆخۆی کارەساتە، خوێندکار گەر بۆ ڕاپۆرتێکی ناچاری نە بێت کە مامۆستاکەی ڕای دەسپێرێت ئامادە نیە ھەرگیز بچیت بۆکتێبخانەی زانکۆ یان کۆلێجەکەی، وە لە ڕاستیدا ئەوەندەی سێڵفی گیراوە لەزانکۆکان نیو ئەوەندە کتێب بخوێندرایەتەوە، لە ئێستا دا بەدەرلە بەرز بوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خوێندکارەکان ئاستی زانستی زانکۆکانیش بەرو پێش چووبوو.

 تەنھا چەند ڕۆژێک دەوام کرد بە سە بۆ شارەزابوون لەو وێران بوونەی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە لەو دێڕەی جێرۆک نوس مامۆستا شیرزاد حەسەن تێدەگەیت کە دەڵێت"لەزانکۆکانی کوردستان خوێندکارێک ئەگەربیەوێت بخوێنێتەوەئەوا بە شەرمەوە کێبێک دەگرێت بەدەستیەوە چونکە توشی تانە وتەشەر دەبێت لەلایەن ھاوڕیکانەوە"لە ڕاستی دا ئەم جۆرە بیرکرنەوەیە ی خوێندکارێک بۆ کتێب بەرئەنجامی چەندین ھۆکاری کەڵەکە بووی پێشترە کە پێوستی بەلێکۆڵینەوەی ورد ھەیە.

خوێندکار پێش زانکۆ لە قۆناغی ئامادەی وناوەندی فێرنەکراون تا بخوێنەوە جگە لە مادەکانیان چونکە بەشیکی زۆری مامۆستایان خۆشیان ناخوێنەوە بە ڕاستی کارەساتە مامۆستا بیت و کتێبخانە لەماڵەکەتدا نەبێت، ڕۆژانە تووتی ئاسا تەنھا ئەو چەند لاپەرەیە بڵیتەوە کە کردوتە بە ئەرک بە سەرخوێندکارەکانەوە.ودواجاریش ھەر کۆمەڵێکی تووتی ئاسا جێگەی دەگرێتەوە.

دواتریش لە ساڵی کۆتایی ئامادەی کە دەکاتە پۆلی (١٢)خوێندکاردەکرێتە دوژمنی زانست و کتێب چونکە ساڵیکی تەواو لە شوێنیدایە ھیچی کەمتر نیە لە دۆزەخ و ھەموو ئایندەی دەبەستن بە چەند کاتژمێرێکی شومەوە،کە زۆر جار لە ھەرلەترسی ھینانی نمرەی کەم باری دەرونی تێک دەچێت و نمرەی کەم دەھێنێت.ھەربۆیە کە دەگاتە زانکۆ خاڵیە لە ھەموو جۆرە زانین و زانیاریەک 

کێبخانەکانی زانکۆش لە ئاستی پێوستدا نین ڕاستە ڕەنگە بە ھەزاران سەرچاوەیان لە لادەست کەوێت بەڵام سەرجەم وئەو سەرچاوانە کتێبی زۆر کۆنن وکوالیتیان لە ڕووی چاپەوە زۆر خراپە کە بۆکەسێک گەر بیەوێت بخوێنتەوە بە بەردەوامی ئەوا ئەبێت حسابی کزبوون ولاواز بوونی چاوەکانی بکات ولە ئیستاشدا ھێچ ئاسۆیەکی رون نیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە وئاشتکردنەوە ی خوێندکاری زانکۆ وکتێب.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ