وتار
توندوتیژیی بەرانبەر مافخوراوانی ووڵات چ ئەدایەکی دەسەڵاتدارێتیمان پیشان دەدەن ...!!
یاسین نادر ڕەحمان

شرۆڤەی ئەم بابەتەو شەن و کەوی ئەم بابەتە کە ئایا لە کوردستاندا بۆ خۆپیشاندان دەکرێت، ھەمیشە پرسیارێکە دەسەڵاتداری ھەرێم ئیھمالی کردوووەو بە قسەو بەڵێنی بریق و واق  و پلانی جۆراوجۆری ئەمنی بەتایبەتی کۆتایی پێھێناوە، لە کام وڵاتی دونیا ئەوە ڕوویداوە لە ماوەی ساڵانێکی کەمی دەسەڵاتدارێتی و کوێخایەتی کۆمەڵێک کەس ببنە سەرمایەداری عەیارە بیست و یەک، تا چین وتوێژەکانیتری ھەر لە مامۆستاو تەندروستکار و گەنجانی ئەو وڵات و ھەرێمەیە ناڕەزایی دەرنەبڕن.
     لەکام وڵاتی دونیا بینراوە خەڵک لە بەدبەختێتی و مەینەتیدا بژیت و خاک و ئاو و نیشتیمانی بەھۆی نەزانم کاریی سیاسیی و ئیقلیمییەوە بەرەوە لە نێو چوون برا بێت و بێگانە فرۆش کرابێت، بەڵام ھەر بێدەنگ لەم ھەڵوێست و دەسەڵاتدارێتییەدا خەڵک و چین و توێژەکانی مابێتنەوە.
     ئەمڕۆکە کە مامۆستا و فەرمانبەران و خەڵک و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان لە شەقام وکوچەو کۆڵانەکاندا لە ئەدای ناڕەزایەتیاندا دەبینین ئەمانە پەیامی یەکھەڵوێستی گەر خەڵک و توێژێکی ساڵانی ١٩٥٠ نەبێت، پەیامی کەسانێکە کە گەر دانەمەزرابن بە تەمای دامەزراندنیانن، گەر ھەلی کاریان بۆ نەڕەخساوە داوای ڕەخساندنی دەکەن، گەر فەرمانبەری حکومەت بن داوای مافی موچەو قوت و ڕسقی خۆیان دەکەن. نایانەوێت و تەحەمولی ئەوەیان پێ ناکرێت کە ھەرێم و ناوچەی خۆیان ھاوشێوەی وڵاتانی زلھێزی دونیا خاوەن سەرەوەت و سامان بێت کەچی ژیانێکی وڵاتانیی دواکەوتوو و ھەژاریی ئەفریقاییان ھەبێت و سبەینێ بۆ نەوەو داھاتوان و ڕوڵەکانیان پەلکێش بێت. 
    چیتر پەیامی خزمەتکردن بۆ ئەوان سەردەمی چەک و تفەنگ بەدەستەوە گرتنیان نییەو ژیانی مۆدێرنەو ھاوتای خزمەتی بیشووماریان دەوێت.
     زۆر دەوترێت کە ئەوانەی دێنە سەر شەقام خەڵکیی مووچەخۆر نین و بگرە بەناوی موچەخۆرانەوە کۆمەڵێک لاوی پێ نەگەیشتوو و کاڵفامن و بە ئیعازی حیزبیی و پەیامی سیاسیی جۆراوجۆر دەیانەوێت دەسەڵاتدارێتی وڵات لە بەرژەوەندی ھەندێک حیزبی تر بقۆزنەوە.
     بەڵام ئەی نابێت ئەوانیش دۆخی مەترسیداری چەند ساڵەی تری ژیانیان تەقیم و ھەڵسەنگاندن بکەن کە ئاوا لە جێی بە ئاقاری خزمەتکردنیان وەختە بەم پلانە نەزانانە لە ئیدارەدان و دەسەڵاتدارێتی ئەمڕۆی کوردستاندا ژیانی ئەوانیش لە مەترسیداربوونی دۆخی ژیانیان بۆ داھاتووەوە وەختە ھەنگاو دەنێت و بێ ئەمەلی بەتەواوی وەختە تەنگیان پێ ھەڵدەچنێت.
     لەگەڵ ئەمانەشدا ڕۆژگارێک بۆ ئەوان ڕەنگە بخوڵقێنرێت کە جگە لە جێھێشتنی وڵاتی پڕ سامانیان ھیچیتر لە ڕێگاو ئەجیندایاندا نەمێنێتـ، ناکرێت خۆپیشاندان لە ھەرێم و ناوچەیەک زۆر بە تووندی لە دژی دەسەڵاتداران بکرێت کەچی ھیچ کەس و بەرپرسێکی حکومی ئەو وڵاتە ئامادە نەبێت دەست لەکار لە بێ خزمەتی وحەقنەدانی بەرھەڵستکارانی نەکیشێتەوە، با بۆ چەند ماوەیەک بتوانرێت پەیامیی خۆپیشاندەر سەرکووت و سەرکۆنە بکرێت، ئەی دڵە ناڕازییەکان کە پەنگیی خواردەوەو وەک ئەم چەند ڕۆژەی داھاتوو لە خۆپیشاندەرانی چین و توێژو مامۆستاو فەرمانبەرانی ھەولێر و دھۆک و ناوچەکانیتردا دەرکەوت، کێ ئاشت دەکاتەوە.
     دەبێت ھەمیشە زاڵمانی قوت و ڕسقی وڵات چاوەڕوانی تلێسم شکێنی خەڵکی برسیی و ھەژاری نیشتیمانەکەیاندا وەک ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی خۆپیشاندەران بن کە بۆنی شکستێ دەسەڵاتداری و سەرکەوتنی ھەژاران و برسییانی بە سەر تاڵانکەرانیدا  وا لێ دێت.
    دروستە شۆڕش بەمشێوەیە ناکرێت: برسیی برسی بکوژێت، برا برا بکوژێت و ھاوڵاتی سەنگەر لە ھاوڵاتی بگرێت و لوشدەرانی سامانی وڵاتیش تەماشاکەر بن و بڕیار بدەن و بە شەڕمان بدەن و لەو لاشەوە دەسەڵاتدارێتییان لەو پەڕی لاوازی ئیداری و سیستەماتیکیدا بێت و شتێک جگە لە کات بەڕێکردن بۆ خەڵک نەھێڵنەوە. 
    دۆخەکان لە خەڵک قورسکردن چ ئاقارێکی دەبێت لە چاوەڕوانیدا بێت، کە بەشێکی لەوان خۆمان دروستکەریانین و لێی ڕازین کەچی ھەندێکی کەممان وەک سووتەمەنی دەبێت بەرھەڵستکاری بین.
    کێ ھەیە ترسی لە ئەجیندای دەرەکی و تەداخولی بێگانە بۆ وڵاتی نەبێت کە غەیری کەلتووری خۆی و زمانی خۆی بێت و بەڵام لە ناچاریدا ھاناو دەرەتانی بۆ ببات، ئیتر چ بۆ موچەی بێت و ھەر ھەنگاوێکی تری خزمەتکردنی بێت، چوونکە مەترسیدارترین زوڵم ئەوەیە کە دۆست و ھاوکەلتوور و زمانت لە تۆی بکات. 
   ھەموان شەرەفمەند بە ئاڵاو نیشتیمانیان وەک ھەموو وڵاتانیی دونیان، ھیچ کەسێکیش بۆی نییە بەناوی ئەوانەوە ئەم لاف و گەزافەیە لێبدات و لە پەسای ئەمانەشدا کەسانێک مافخۆر و داپڵوسێنەری داماوان و خەڵکی وڵاتیان بن. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/03/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ