وتار
نائومێدمەبن هیمەت بکەن سزایان بدەن...
هه ژار نامیق

ڕۆژانێک بوو کە کوێخایەک هەبوو تەنها خۆی و خۆی بوو ،لەسەرەتا کوێخا پیاوێکى خاکی و پاک و سادە و بێگەرد بوو هەمیشە خزمەتى بە خەڵک و کەسانى هەژار و نەدار ئەکرد هاوکاری لێقەوماوانی ئەکرد ، ماڵ و حاڵەکەى لە خزمەتى خەڵک بوو شەونخونى ئەکرد لەپێناو ئەوەی خەڵکى ژێردەستى و ئەوانەى لەگەڵی بوون ئاسودە بژین ئەم شەوانە بێدار ئەبوو تا خەڵک بە ئارامی بخەوێت ،ئەم خۆی برسی ئەبوو تا خەڵک تێربێت، گوێ لە ڕاوێژکارەکانى ئەگرت و باشترین بژاردەى کە لە خزمەتى خەڵک بوو هەڵدەبژارد هەرگیز کەسی بچوک نەدەکردەوە دەیووت گەورەیی لە زانست و زانیاریە ، لە مەعریفە و خۆشەویستیە بۆ خەڵک . کوێخا ژنی هێناو منداڵى بوو کەم کەم برسی کردنى مناڵەکانى خۆی لە لازەحمەت بوو بۆیە وەک جاران خۆی ماندوو برسی نەدەکرد ، خەڵک زۆر خۆشیان ئەویست لە بەر ئەوەی وەک کەسێکی باش دەرکەوتبوو هەرواش بوو لە ڕابردوو بۆیە کوێخا هەرچی ئەوت ئەوانیش قبوڵیان دەکرد ، کوێخا باجى خستە سەر خەڵک و زەوی و زاری داگیر کرد و خەڵکى ماستاوچی و کاسەلێسی لە دەورى خۆی کۆکردەوە وەک جاران لە خزمەتى خەڵک نەبوو هاوکارى فەقیر و نەدارەکانى نەکرد کەم کەم لە کوێخایەکى خۆشەویست و خاکی و پاک بوو بە کوێخایەکى زاڵم و ستەمکار و بێزراو لە ناو خەڵک .
کوێخا هەر هەمان کوێخاکەى جاران بوو بەڵام ڕاوێژکارە خۆپەرەستەکانى و کاسەلێسەکانى دەوریان چاوەکانى کوێخایان کوێرکرد و گوێیەکانیان کەڕ کردو زمانیان لاڵ کرد و قاچەکانیان ئیفلیج کرد دڵیان وەک بەرد لێکرد ، مناڵەکانى کوێخا گەورە بوو هەرکەسەو هەڵپەی ئەهات تازیاتر بەدەست بهێنێت خەڵک تەنها دەیانووت و دەیانویست تەنها کوێخا لە ناوببەن چونکە ئەو سەری مارەکە بوو هیچ کەسێک وەک ئەو خۆشەویست نەبووبوو لە ناو خەڵک ، کەم کەم بەش بەشێن و هەڵپەى دەسەڵات و جێگرتنەوەى شوێن کوێخا وای لێکرد کوخ وماڵەکەى کوێخا شیرازەى تێکبچێت و دەسەڵاتى کوێخا لاواز بوو ، خەڵک نائومێدبووبوون لەوەى کوێخا نامرێت و لەناوناچێت ڕۆژێک هاتوو کوێخا مرد و ماڵ و حاڵى بەش بەش کرا ، کوڕ و کچ و خزم و کەس و کاسەلێسەکانی هەر کەسە هەوڵی دەسەڵاتى ئەدا بەڵام لەم نێوانەدا کەسێک هاتوو بوو بە کەسێکى خۆشەویست و ڕێگای بە خەڵکەکە نیشان دا و ڕێگاکەى بۆ ڕووناک کردنەوە چونکە کوێخا دەسەڵاتى پەرتەوازە بوو خەڵک بوژانەوە و سەرلەنوێ ئازاد بوون و دەستیان کردەوە بە ژیان و کار و کەسابەتى خۆیان ، خەڵک ئاسۆی ڕوون بوو بە بینین و هاتنى ئۆمێد وەک ئەو بارانەى کە بۆ زەویەکى ووشکی تینو دەبارێت ، وەک تۆفان و زریان هەموو نەهامەتیەکانى ڕاماڵى ..
ئەوە مرۆڤەکانن کە خۆیان کوێخا و زاڵم وستەم کار دروست ئەکەن و تەنها خۆشیان ئەتوانن لە ناویان ببەن و تەخت و تاراجیان لە بن دەربهێنن، ئومێد و هیوا لە ساتەوەختێک دێت کە بەشێکى زۆر نائومێدبوون ..
لە کۆتایى دەڵێم خەڵک ئەبێت دەسەڵاتى کوێخا بە کۆتا بگەیەنێت و ڕێگا نەدات کەسە نوێیەکە وەک کوێخا سەیرى خەڵک بکات و خەڵک وەک کوێلە سەیر بکات ، ڕێگا بە قۆرخکرای و زوڵم و ستەمى کەسە نوێیەکە نەدات ڕێگا نەدات بەردەوام بمێنێتەوە لە یەک ئاست چونکە مرۆڤ چاو چنۆک و  چاوبرسیە مانەوەی بەردەوام لە یەک شوێن و پێگە زوڵم و ستەم دروست ئەکات...
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو