وتار
مەهزەلەی عەقڵی ئەوانەی ئالودەی کورسین
هۆشیار عەبدوڵڵا

سەیرە ! دوای کارەساتیی ریفراندۆم هێشتا کۆمەڵێک سیاسیی بێ ڕوئیای پۆستپەرست هەن لە بری جەختکردنەوە لە سیاسەتێکی واقعیی و گەڵاڵەکردنیی دیدێکیی نیشتیمانیانە بۆ کێشەکان تازە بە تازە دەستیانداوەتەوە دروشمیی قەومیی و طائیفیی وەک ئەوەی بیانەوێت ساحەکە بێ کاک مەسعودی پێوە دیار نەبێت ، هەن هێشتا بە زمانیی پێش ریفراندۆمیی بارزانیی قسە لە کێشەکانیی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەن .

هەندێ قسەی بێمانایی پڕ موزایەدەی قەومیی و نەژادیی لەوانە دەبینی کە وایان لەخەڵک گەیاندوە ناکۆکن بە سیاسەتی یەکێتی و پارتی کەچی تومەز هەر بۆ پۆست و پارەیە شینەکەیان ، مەگەر تەنها بۆ گاڵتەجاری پێیان بڵێی (( جا دەلێی چیی قوربان پێت چۆنە ریفراندۆمێکیی تر بکەین )).

کە سیاسیی بێ روئیابو ، نەیزانیی چیدەوێت جگە لە کورسیی ئاوای لێبەسەر دێت، رۆژێک بەڵێ دەکات بۆ ریفراندۆم بێ سێ و دو یەک حەرفی لە دژ ناڵێ ، کە ریفراندۆمیش تەواو بو لە دژی قسە دەکات ، رۆژێک دژی ئەو نوخبە سیاسیەی هەرێم قسە دەکات و رۆژی دوای ئەو داوای یەکڕیزی دەکات لەگەڵیاندا ، لە لایەکەوە وەک کاک مەسعود لەسەر هەمان وەتەری حەماسیی کوردایەتیی باسیی دەوڵەت دەکات ، هەر لەهەمان کاتدا وەک عەبادیی دەڵێت دەستوری عیراق گرنگە !

سیاسیی کە ئەنانی بو تەنها چاو لە پۆست دەبێت ، کە چاو لە پۆست بو ترسنۆک دەبێت کە جەبان و ترسنۆک بو، بێ روئیا دەبێت و خەتێکی فکری رێکی نابێت لەسەری بڕوات ، کە بێ روئیا بو هەوڵدەدات هەمو کەس رازیی بکات ، کە ویستیشی هەمو کەس رازی بکات وەک ئەو پەندەی پێرمێردی لێدێت :
هەرکەس بیەوێت گشت مەمنون بکا 
دەبێ هەوڵبدا خۆی بە مەیمون بکا .

نەوشیروان مستەفا چونکە هیچ پۆست و پایەیەکی بۆ خۆی نەدەویست و هەمو شتێکی بۆ خەڵک دەویست دەیزانی چیدەوێت دەشیزانیی دژی چیە و چیی ناوێت ، بێمنەتانە بە گژ تێروانینە سەقەتەکاندا دەچۆوە و بەرچاوی رون بو ، وەلێ ئەوانەی برسیی کورسین سەریان لە خۆیان و خەڵکیش تێکداوە و هەردەمە و لە ئاوازێکن ، سەروەختێک رەخنە دەگرن و لە پر دەبنە ریفۆمیستی عەیار بیست و چوار دو ڕوژ دواتر دەبنەوە ئوستازی ستایش و پیاهەڵدانی ئەو سیاسەتەی هەرێمی گەیاندە ئەمڕۆژگارە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو