وتار
ئەنفال یادێک،بۆ کوشتنی زیندوەکان
هەرێم مەجید

وەک ئاشکرایە ئەنفال ڕوداوێک نییە تێپەڕیبێت و تەنها لە زادگەماندا مابێتەوە،بەڵکو ڕوداوێکە  لە ئێستادا تێیدا ئەژین و ڕۆژانە ئەنفالی ڕوحی و جەستەی و ئیرادەیی دەکرێینەوە،وە ڕوداوێکە  لە پێشمانەوەیە و پێناسی کوردبونمانیان هەڵگرتوە.
بۆیە کارەساتی ئەنفال ڕوداوێکی مەعنەوی وەها ئاسان نییە هەرزوو هەرس بکرێ،کارەساتێک نییە نەوەکانی ئێستاو داهاتوی پێ ئاشنابکرێ و لە هۆشیانی پێ خورافاوی بکرێ،بەلکو ئەنفال تراژیدیایەکە بەژنی گەلێکی پێ چەمێنرا.
ئەبوو ئەنفالتان لەناوماندا بکردایەتە پێناسی مرۆڤاتیمان،وەک هۆڵۆ کۆستی جولەکە دەولەتان پێ دروست کردایە،بتان کردایەتە ڕوداوێک ویژدانی مرۆڤایەتیتان لێ بێنایەتە قسە،نەک وەک ئستا کەکردوتانەتە خۆشاوی مێژوو،لە سێبەرایا سفرەو خوانیی سیاسیتانی پێ دەڕازێنەوەوە،و بکەرە سادیزمو زۆڵ و بودەڵەکانی تێ دەخزێن تا قۆڵ و باسکی خۆیانی لێ هەڵماڵن.
کەچی زیندوەکانی ئەنفالیش،لە پەرژنی بێمافیدا وەک دڵێکی خێرا سنگەکوتێ دەکەن،چاوەڕوانی دەمی قەدەری گۆڕانن تا بێتە ڕەوینەوەی هەوری دڵیان،کەچی ئێوەش هەمووساڵێک گوێ بەئەنفاکراوەکان قوڵاغ دەکەن،تا تاڤگەی فرمێسکی درۆینە و تاجە کوڵینەی جادوییان بەسەردا بڕێژن،لەو لاشەوە وەک برسیەک لوقمەو شیرینی دەمی مناڵەکانیا دەفڕێن و کاسەو ڕبەی ماڵەکانیشیان بەزمان دەلێسنەوە،ئاخر هەر ئەم گەمە کردن و پسپۆڕییەیە خەڵێتەنەرەی ئێوەیە کە من پێی دەڵێم[کاری نەکردە].
کاری نەکردە ئەو قسەبەتوێکڵ و تەماویانەیە کە ڕیزتان کرد،تا لەڕێگەیەوە ئێوەی مشەخۆری سیاسی لە سەرچاوەکەیەوە لێتان هەڵێنجا،وەک عەساکەی موسا پێی کەوتن بەسەرگەوهەردا......!!
پوختەی قسەم ئەوەیە،با ئیتر بەسبێ قسەی ڕەشۆکی و ڕستەی سەرپۆشکراو،ئاوڕێک لە دەردەداری زینوەکان بدەنەوە کە سەر بەرەو خواربونەتەوە لە ژێر پەرچەمی دەسەڵاتی ئێوەوەو لەناو تونێلە تاریکەکانی ژیاندا بێ ئومێدبوون،ئەواتا ڕۆژانە سەدان و هەزارانی پاشماوەی ئەنفال و کیمیاباران و مەنفاکراو بێ ماڵەکان،توشی ژیانێکی کەمەرشکێن بون و ئاوات بەمردن ئەخوازن،واز لە وڕێنەی سیاسی بێنن،باچیتر پێمان نەڵێن کۆمەڵگای[زیندوکوژی،مردوپەرست]..
ئەنفال بابکەینە[هەناسەی بووژانەوەی ژیان لە کوردستان].
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ