وتار
شێوازی بانگەشەی دروست
حسن شەمێرانی

ئازیزان : پرۆسەی ھەڵبژاردن ، پرۆسەیەکی زۆر باش و سەردەمیانەیە بۆ گۆڕانکاری لەو کەسانەی کە (٤) ساڵی ڕابردوو ڕەخنەی زۆر ھەیە لەسەر شێوازی کارکردنیان لا کاتی حوکمڕانیان و گەندەڵیان ئەنجامداوە ، فرسەتێکی باشە بۆ دەساودەسکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات ، جا ئەوەی لای من گرنگە ھەموو لایەک ھەوڵ بدات بە شێوازێکی شارستانیانە و دیندارانە و دڵسۆزانەئەم پرۆسەیە بۆ میللەت ئەنجام بدرێت ، تۆ ھەوڵ مەدە بە درۆ و بوھتان و تەشھیر و باسی بەرامبەر خۆت بەریتە پێشەوە ، باسی دوکانی خۆت بکە و کەل و پەلی دوکانەکەت جوان و تەرتیب بکە و ڕووت خۆش بێت و ھەرزان جان بە ، با خەڵک بێت بۆلای دوکانەکەی تۆ و مەعمیلت زۆرتر بێت ، باسی خراپی دوکانی من مەکە با تایبەتی ئیسلامیەکان ، ئەبێت زیاتر قیەم و ئەخلاق سەرخەن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خزمایەتی و دراوسێیەتی و برایەتی میللەت بپارێزێ، نەک ئیسلامیەکان لەگەڵ یەکتر ، بەڵکو لەگەڵ ھەموو لایەنە عیلمانیەکانیش ئەخلاقیەتی خۆی بپارێزێ و ھەوڵ بدرێ باسی ئایندە بکرێ و کای کۆن بە با نەکرێ و لە مێژوودا نەژین و پرۆژەی ئایندەتان بڵێن و ئەتوانن چی بکەن بۆ ئەم جەماوەرە ستەمدیدە بەش مەینەتیە و شەڕە پەڕۆ مەکەن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو