وتار
پارتی و یەکێتی دۆڕاوی ئەم ھەڵبژاردنە دەبن !!
جوتیار قادر

زیانمەندی سەرەکی ئەم ھەڵبژاردنە پارتی و یەکێتی و دوبنەماڵەی خۆشەپێنن بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەن سەرنجی خەڵی لەسەر خۆیان لابەن .
وەک لای ھەموان ئاشکرایە ماوەی ٢٧ ساڵە پارتی و یەکێتی ئەوەی کاری نابووت بوە لە کوردستان کردویانە بە بردنی موچەی فەرمان بەران و مامۆستایان وازیان نەھیناوە بەڵکو پارتی لەگەڵ یەکێتی ھەستان بە فرۆشتنی خاکی کوردستان، لە ڕاستیدا ئەمەیش گەورەترین کارەسات دروست دەکات بۆ دۆخی ئابوری کوردستان لە ئایندەدا جا بۆیە دەبێت باش بناسرێن ڕابرویان لە بیر نەکەین
لە گرنگترین کارە نابوتەکانی پارتی و یەکیتی ریفراندۆم و شانزدەی ئۆکتۆبەر بەر بوو کە لەماوەی ٢ سەعات دا نیوەی خاکی کوردستانیان فرۆش کە لە ٢٠٠٣ وە چەندین رۆڵەی کورد شەھیدیان داوە بەڵام ئەوان لەماوەی ٢ کات ژمیردا فرۆشتیان دواتر ھەستان پلانێکیان دروست کرد کە پارتی یەکێتی تاوان بار دەکرد بەپێچەوانەشەوە یەکێتی ھەمان کاری کرد کە پارتی تاوان بارد دەکرد ، کە لەڕاستیدا ئەمە رێکەوتنی نێوانی خۆیان بوو.
بە پێی سەرچاوەکان داھاتی ئەم چەند ساڵەی کوردستان یەکێتی و پارتی پارەکانیان گواستوەتەوە بۆ بانقەکانی دەرەوە.
جا ئیستا ئەرکی ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لەم ھەڵبژاردنەدا ھەموو کەسێک لە ڕێگەی خۆیەوە خویندنەوەیەکی جدی بکات بۆ ئایندەی کوردستان و ھەموھەوڵێکی جدی بدرێت بۆ سەندنەوەی دەسەڵات لە رێگەی سندوقی دەنگ دانەوە سزای قورسیان بدەن دەنگیان پئ نەدەن و چەند ساڵی رابردو لەبیر نەکەن لە دەسەڵات بێنە خوارەوە. 

وە من دڵنیام خەڵکی کوردستا چاو کراوەدە بن لەم ھەڵبژاردنەدا ھەرگیز ڕابردوو لەبیر ناکەن گەورەترین سزای پارتی و یەکێتی دەدەن لەسەر سندوقی دەنگدان .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو