وتار
دوا رۆژی ئیسلامیەکانی کوردستان لە دوای ھە لبژاردن : چەند تیببینیەک
د. عوسمان عەلی

بە پیچەوانەی زۆربەی زۆری ئیسلامیەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست کە خاوەنی بەشیکی زۆری شەقامی سیاسین وەکو دەرکەوت ، لە ھەلبرژاردنەکانی بەھاری عەرەبی ، ئیسلامیەکانی کوردستان لەبەر چەند ھۆیەکی زاتی و مەوزوعی ھیزیکی نوخبەوی و بئ کاریگەر بوونە لە بریارە چارەنووس سازەکانی کوردستان لە رابردوودا وەکو دیارە لە دوای ھەلبژاردنەکانی عیراق و کوردستان وا دە ‌مینن ، 
ھۆکاری ئەم بۆچونەی ئیمە لەسەر چە ند بنە مەیەک بونیاد نراوە :
١- نەبوونی سەرکردەیەکی کاریزمای لە نیوو رەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان .
٢- -نەبوونی ھۆشیاریەکی سەردەمیانە لە ناو ئەم ھیزانە دەربارەی ئەو باردۆخەی لە کوردستان ھەیە ، وە نەبوونی تیگەیشتنیکی زانستی بۆ پیشھاتە ئیقلیمەکان و جیھانیەکان .
٣- ئەوەی شایەنی باسە ھیچ کام لە لایەنە ئیسلامیەکانی کوردستان بریاری سیاسیان لەسەر بنەمای دامەزراوەیی نیە . وەکو پیشت بەست بە سەنتەری تویژینەوەی گرینگ بەلکو لەسەر ئەساسی ھەستی شەقامە یان بیرو بۆچوونی چەند کەسیکی کاریگەر یاخود پاشکۆبوونیانە بە ھیزە عەلمەنیەکانی کوردستان .
٤- چەند لایەنیکی ئیسلامی وا تیدەگەن کە لەم ھەلبژاردنە دەبنە پارتی چەماوەری بەلام ئەم لایەنانە نە خاوەنی بروژیکی سەردمی نیشتامانین نە بەرنامەکانیان لە ھەلبژاردنی ئەمرۆ دا لە شعارا‌ت بەدەرە.
٥-ئەحزابی ئیسلامی لەکوردستان تاڕادەیەک لەدوای گروپە ئیسلامییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، کە زانیویانە ئەو شێوە کلاسیکییەی لە کارکردن لە پیش بەھاری عەرەبی و یازدەی سێپتێمبەر بۆ ئەمڕۆ دەستنادات.. ئەمڕۆ ئەحزابی ئایدیۆلۆژی ئیسلامی لەکارکردنیدا بە شێوە کلاسیکیەکەی شکستی ھێناوە.
٦- ئەمڕۆ لە جیھانی ئیسلامدا زۆربەی لایەنە ئیسلامییەکان ئاگادارن کە لە قۆناغی پۆست ئیسلامیزمن.. سەرکردە ئیسلامییەکان و شێوە کۆنەکەی کارکردنیان بەوانەی خۆشمانەوە لەکوردستان لە ئێستادا ئێکسپایەربوونە، بەڵام ئەم ئەحزابە ئیسلامیانە وەکو چەند کەسایەتییەک لە ئەحزابەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئامادە نین پێداچونەوە لە شێوەی کارکردنیان بکەن، وە کودەتایە لەبیر و لە شێوازی کارکردن دا جێبەجێ بکەن، بۆ نمونە حیزبی سەعادەتی تورکی دەیەوێت بەھەمان شێوەی کارکردنی سەردەمەکانی سەدەی پێشوو بەردەوام بێت. لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا تەنھا یەک کورسیان بەدەستھێناوە، بەڵام ئامادە نیە دان بنێت بەو ڕاستییە تاڵەی خۆی. جگە لەوەش ئەحزابە ئیسلامییە کلاسیکییەکان، وە سەرکردە تەقلیدییەکانیان لە کوردستان و لە دەرەوەی ووڵات ھەر بەردەوام دەبن، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی مادی و خێزانیان لەبوونی ئەم حیزبانەدا ھەیە.
٧-ھۆکارێکیتریش، کە دوارۆژی ئەحزابی ئیسلامی لە کوردستان، ‌ جێگەی ئومێد نییە، لەبەر ئەوەی ولاتە زلھێزەکان وەکو ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بە ھەموو جۆرێک بەربەرەکانێیان دەکەن وە یارمەتی ووڵاتە ھەرێمییەکان دەدەن کە نەتوانن بێنە دەسەڵات، .
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئەحزابی ئیسلامی لە کوردستان نە دەتوانن ببنە پارتی یەکەم لەکوردستان و نە دەتوانن ببنە لایەنێکی سەرەکی لە دەسەڵات، چونکە نە لەخۆیاندا ھەیە و نە توانیویانە پەیامیان بە شێوەیەکی سەردەمیانە بە شەقامی کوردی بگەیەنن. وەکو دیارە لە پاش ھەڵبژاردنەکانی کوردستان نە کۆمەڵ و نە یەکگرتوو، نە لایەنێکی سەرەکی دەبن لە دەسەڵات و وە نە لە ئۆپۆزسیۆن. وە حکومەتی داھاتوو حکومەتێکی ئیئتیلافی پارتی و یەکێتی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی . وە دکتۆر بەرھەم ڕۆلێکی دەبێت لەو حکومەتەی داھاتوو دا. ئەمەش شایەنی باسە دکتۆر بەرھەم لەم دواییەدا سەردانی ئیمارات و چەند دەوڵەتێکی کرد و تەمبی کراوەتەوە کە ڕۆڵی ئیسلامییەکان کاڵ بکاتەوە، وە دکتۆر بەرھەم لە دوای گەڕانەوەی چەند کەسایەتییەکی ئیسلامی لە پلە باڵاکانی ھاوپەیمانییەتەکەی لادا و لەجیاتی ئەوان کادیری یەکێتییە کۆنەکان لە شوێنیان دانران. بەمەش بۆمان روون دەبێتەوە ئەو کادیرە ئیسلامیانە کە لەناو ھاوپەیمانین ھەمان چارەنووسی کادیرە ئیسلامییەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕانی دەبێت. وە ھاوپەیمانییەتەکەی دکتۆر بەرھەم بە ھاوپەیمانییەکی لیبرالی علمانی کاڵ دەبێتەوە، ھەروەکو گۆڕان کە لەسەرەتادا خۆی بە بزوتنەوەیەکی نا ئیدیۆلۆجی دەزانی، لەکۆتاییدا بووە پارتێکی چەپی ڕادیکاڵ ودوستی وھاوبیمانی ب ک ک ستالینی . وە لەوکاتەی وەزیرەکەیان لە ئەوقاف بوو، چەندەھا مزگەوت و قوتابخانەی ئاینی و دام و دەزگا ئیسلامییەکانی داخست.
٨-ئەمە واناگەیەنێت کە ئێمە داوای لیستێکی ئیسلامی بکەین، بەڵکو مۆدێلی لیستی ئیسلامی نەماوە ئەمڕۆ. وە پارتە ئیسلامییەکانی کوردستانیش کاتێک لەگەڵ بیری لیستی ئیسلامی دەبن، ئەگەر بزانن لە بەرژەوەندی خۆیانە. بۆ نموونە: یەکگرتوو لە ڕابردوو دا کە ھەستی بە ھێز دەکرد و خۆی بە براوە دەزانی، ئەوا زۆر گڕوتینی نەبوو بۆ بەرەیەکی ئیسلامی، ھەروەکو ئەمرۆ کۆمەڵ خۆی دوور دەکاتەوە لەو بەرەیە، ئەمەش لەبەر خوێندنەوەیەکی ھەڵە، کە واتێگەیشتوە خۆی دەبێتە پارتێکی ئیسلامی بێ ڕکابەر. ئەوەی شایەنی باسە دەنگدەری عەلمانی دەنگ بە پارتە ئیسلامییەکان نادەن، وەکو دیارە لەدوای ھەڵبژاردن بەشێوەیەکی گشتی دەنگی ئیسلامییەکان کەم دەبێتەوە و وە پێشدەچێ کۆمەڵ ڕێژەی دەنگەکانی تۆزێک زیاد بکات.
٩- ھۆکاری دوایین بە بۆچوونی من لایەنە ئیسلامییەکان نابنە بەدیل، لەبەر ئەوەی ھەمان گرفتی پارتە علمانییەکانیان ھەیە، لە شێوەی نەبوونی دادەپەروەری لەناو خودی ئەم ئەحزابانەدا وە تاڕادەیەکیش گەندەڵی، وە لەم دواییەدا لایەنە ئیسلامییە کوردییەکان لە شێوازی مەدەنی لە ململانێکانیاندا لایانداوە .ئیسلامیەکان و سەرکردەکانیان لەبری داڕشتنی سیاسەتێکی ژیرانە و کارکردنی بە بەرنامە، بەداخەوە خەریکی ملشکاندنی یەکترین.

لە کوتاییدا دلیم بارتی ویە کیتی ھیج وزعیان لە حیزب ئسلامییە کان باشتر نیە. دکتاتورن کە ندە لن وبە شە ویکی ریک وبیک ئیداری ھر یمیان نە کردوە. براستی سە ر سامم کە ابینم خویان ترشیح کردوە بو ھلبزاردن . ئایە جی ویران کاریە ک ماوە لە م ھە ریمە نیان کردبیت تاکو خە لک جوار سال تر باوریان بی بکات؟ بە لام لە بە ر جند ھویە کی زات و موچوعی وبە تایبیتی ھیزی ئابوری وئە منی ویارمتی دە رە کی ئە بیت میللتی کورد جوار سالتر بە دستیان بنالیت
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ