وتار
سوکایەتی بەکاندیدە ژنەکان ڕابگرن
پێشەوا شێخ ڕەئوف


 لەبانگەشەی ئەمجارەی هەڵبژاردندا، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم، زۆرترین سوکایەتی بە ژنە کاندیدەکان کراوەو وێنەو ڤیدیۆ سێکسییەکانیان بڵاوکراونەتەوە.
هەموو ئەوانەی وێنەیان بڵاو دەکرێتەوەو سوکایەتییان پێدەکرێت، ڕۆژانێک پیاوان لەسەر ئەژنۆ کەوتوون و لێیان پاڕاونەتەوە تاکو ساتێک لەگەڵیان بخەون و لەئامێزیاندا حەزەکانیان خەفە بکەن. ئەوان لەڕێگەی جەستەو ناوگەڵیانەوە خزمەتیان بەپیاوان کردووە، هەروەکو ئێمەی پیاوانی چاوحیزو ناوگەڵبرسی ساتێکی تایبەتی خۆیان بۆ تێرکردنی حەزە سێکسییەکانیان تەرخانکردووە، ئەو کارانە دەچنه خانەی ئازادی تاکە کەسییەوە، ژنێک یان پیاوێک شەوێکی سووری بردووەتە سەر، کەی کێشەی ئێمەیە سوکایەتی پێ بکەین... هەموو ئەو پیاوانەی سوکایەتییان پێ دەکەن، ئەگەر ئەو ئەفرەتانە نامەیەکیان بۆ بنێرن و داوایان لێ بکەن لەگەڵیان بخەون، بێ سێودوو قایل ئەبن، کەتۆی پیاو و نێرینە کۆیلەی حەزو ئارەزوەکانتی و لەئاستی نامەی کیژێکی جواندا خۆت ڕاناگریت، چیتداوە لە سوکایەتیکردن بەجەستەی ژنان...
بەکورتی و بەپوتی، چی دەکەی بیکە، چۆن بڕواو قەناعەتت پێیەتی ئاوا چێژ لەجەستەو جوانییەکانی ژنان وەربگرە، بەڵام سوکایەتییان پێ مەکە، ڕەنگە ئەویش وەکو تۆ، کەوتبێتە داوی تێرکردنی ئارەزووەکانییەوە لەگەڵ تۆی پیاوی سپڵەو بێ ویژدان و پێنەزان....بۆیە سوکایەتییان پێ مەکەن، هەموو مرۆڤایەتی کۆیلەی حەزو ئارەزووەکانێتی...
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/04/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ