وتار
یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە
موسڵیح باڵه‌ك

سەیرترین بانگەشە لەم ھەڵبژاردنە بانگەشەی یەکێتی یە ،کە دەڵێت لە پێناو بەدەستھێنانەوەی ئایندەمان ، 
جارێ جگە لەوەی ئەمە (جوملەیەکی موفید )نیە و ئایندە ھێشتا نەھاتوە تا دووبارە بەدەستی بھێنیتەوە
بەلام
کام ئایندە
دوای ئەوەی ٤٠ سال یەکێتی وەکو مۆدێلێکی جیاواز و پێشکەوتوو بە باڵای خۆیدا ھەڵدەگووت ،شۆرشی ئەیلولی بە دواکەوتوو دائەنا و بەڵێنی کۆتایی ھێنانی سەرکردایەتی عەشایری و بنەمالەیی بە خەلک و لایەنگرانی ئەدا ، 
لە دوای رژانی روبارێک خوێنی بە ناحەق لەم ململانێیەدا،
ھەموومان بینیمان تاڵەبانی لە سەرگۆری مەلا مستەفا پەشیمانی خۆی دەربری لە ھەموو رابردووی خۆی و ھەر لەوێش بەڵێنی بە ھەردوو کۆچ کردوی باوک و کور دا کە تاماوە ئەو ھەڵەیە دووبارە نەکاتەوە ،وە دلسۆزێکی بێ رکابەری بنەماڵەی بارزانی بێت ،
لەو بەروارە بەدواوە مام و یەکێتی زیاد لەوەی پارتی دەیویست وپێویستی بوو بەڵێنەکەیان بردۆتە سەرو یەکێتی بەموو لە رێبازی بارزانی لای نەداوە ، چ لە حکومەت و چ لە پەرلەمان ، ھەر شتێک پارتی لەخەیالی خۆی ئارەوزی کردبێ ، یەکێتی بەرەحابەتی سەدرەوە لەخزمەتدابوە بۆ ھێنانەدی،
لە ھەموو پرۆژەو بریارەکانی پەرلەمان پارتی تاکە ھەنگاوێکی بە بێی یەکێتی نەناوە ،وە لە ھەموو پرۆژەو بریارێکی حکومەتیش بە ھەمان شێوە ، ھەر لە پرۆسەی تالانکردنی کوردستان و تاپۆکردنی ملک و مالی گشتی و فرۆشتنی نەوت و گازو برینی بودجە و موچەی خەلک و دۆڕان لە قوماری ریفراندۆم و تەسلیم بوون لە ١٦ ئۆکتۆبەر و پرۆسەی فرۆشتنی خاک بەرامبەر تانکەری نەوت ،
ئەوە مانای وایە ھەرکەسێک دەنگی بەیەکێتی داوە لە ھەلبژاردنەکانی رابردوو ئەوە لە ھەمان کاتدا دەنگی بەپارتیش داوە چونکە راستەوخۆ 
دەنگەکەی چۆتە خزمەتی پارتی
بەلام ئەوەی سەیرە یەکێتیەکان دەلێن وەکو وەفا بۆ خوێنی شەھیدان دەنگ بدەن بە حزبی شەھیدان ، کەچی زۆربەی شەھیدەکانی یەکێتی لە شەری ئەو ھێزەدابوە کە دوای ھەموو ھەلبژاردنێک دەنگی خەلکەکەی لەسەر سینیەکی ئالتونی نەوتاوی پێشکەش ئەکەن ،
لەیەکێتیش سەیرتر ھەندێ لە کادیرو خەلکەکەیەتی ، کە ھی واھەیە چەندان شەھیدی لە خێزانەکەیدا بەخشیوە ، لەم شەری نەھێشتنی سیستەمی حوکمرانی بنەماڵەدا،
کەچی بانگەشە ئەکات و ئەلێت بۆ ئاسودە بونی روحی شەھیدان دەنگ بدەن بە یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی
لەگەل ئەوەی دلنیایە دەنگدان بە یەکێتی دەنگ دانە بە پارتی !
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ