وتار
ئەمریکا بۆ لە ڕیکەوتنی لەگەڵا ئێراندا، کشایەوە؟
یاسین نادر ڕەحمان

لە مانگی جانیوەری ٢٠١٥ەدا، پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بریتی بوون لە (بەریتانیا، چین، فەڕەنسا، ڕوسیاو ویلایاتی یەکگرتووی ئەمریکا) + ئەڵمانیا، بە ڕێکەوتننامەیەکی ستراتیجی مێژوویی لەگەڵ ئێراندا گەیشتن کە تیایدا دروستکردنی چەکی ئەتومی زیانبەخشی لە ئێراندا ڕێگری لێ دەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا بەپێی ئەم ڕێکەوتنە دەبوایە گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران ھەڵبگیرایا، کە ئەمەش گەڕانەوەی ملیارەھا دۆلاری بۆ ئێران بەدواوە دەبوو و  دەرگای ئەم وڵاتەی بەڕووی دونیای سەرمایەدانەری دونیادا دەکردەوە.
بەرنامەی گشتگیری ھاوبەش کە ئێرانییەکان گووتەنی(برجام) بەھۆی ئەنجومەنی ئاسایشەوە قبوڵکراو تا بەرەو یاسایەکی نێودەوڵەتییە پەلی ھاویشت و چاودێرانی ئاژانسی ئەتۆمیش بەرپرسی پابەندبوونەکانی ئێران لەمبارەیەوە کران. ھەرچەندە ئەمە لەوکات و ساتەدا و لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئۆبامادا قبوڵکرا، بەڵام کۆماریخوازەکان لە کۆنگریس ھەر لە ھەوڵی لابردن و کەنسیڵ کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیەدا بوون و تا ڕادەیکی زۆر دژایەتیی ئەم ڕێکەوتنەیان کرد. 
ئیتر ھەلومەرجی ئەم ڕێکەوتننامەیە پەیوەست بە پابەندبوونی ئێران و لانەدان لێی و شەفافیەت بە کوورتییەکەی بوو، کە چیدی وا ھەستدەکرێت ئەم ڕێکەتننامەیە بە ڕای کابینەی نوێ ئەمریکا بە سەرۆکایەتی نوێوە لە لایەن ئێرانەوە بە فەرامۆشکراو و لادەر لێی تەماشا دەکرێت، ئەگەر لەکاتی قۆناغی واژووکردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە، ئەوکات تاڕادەیەک دۆخی نالەباری شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات نەبوو، لە ئێستادا شەڕ و ئاژاوەگەلێک دونیای دەوربەری حکوومەتی ئێرانی تەنیوە کە ڕاستەوخۆ ئێران بە تەداخولکردنی تیایاندا سەیر دەکرێت، چوونکە ئەم ووڵاتە بە بیانووی ھاوکاری ئاشتیخوازییەوە وا لێکدانەوە لەبارەیەوە دەکرێت، شەڕخوازی لە ناوچەکەدا دروست دەکات و  شەڕە نەگریسەکان لە خۆی دوور دەخاتەوە. 
ئەم تەداخولکردنە تا ڕادەیەکیش بووە کە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکای لە عێراق و وڵاتانیتر بە کوورتی دوور خستووەتەوە، ئەمەش نەک نادیدە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە نایەتە بەرچاو، بەڵکوو ھەمیشە مەترسیی کردەوەی تیرۆری دونیای شیعەشی لێ بەدی دەکرێت کە ھەموان ئێران لە ھاوکاری ئەم جۆڕە شەڕخوازیانەو ھاوکاریکردن لە تەشەسەندنی گروپگەلی تیرۆری دەزانن.
ئەگەر لەم ماوەیەی سەرۆکایەتی و کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ورد ببینەوە، ناڕەزاییەکانی ئەم سەرۆکە پێش بوونی بە سەرۆک لە کاتی بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکادا ھەڕەشەو بانگەشەی ھەڵوەشاندنەوەی ئاوا ڕێکەوتنێکیی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا دەست پێکرد و ئەوەی بە ھەموان لە ئەمریکا گەیاند یەکێک لە ھەڵە ستراتیجیەکانی دەوڵەتدارێتیی ڕابردوو (ئیدارەی ئۆباما) داننان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێراندا بووە کە دەبێت ھەڵبوەشێنرێتەوە، چوونکە ئەوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا بێت بەم چەکە گەیشتوون و ڕۆژێک دێت لە دژی مرۆڤایەتی بە کاری دێنن و چالاکییەکان لەم بوارەدا گەشە پێدەدەن.
ئەوەی ئاماژەی پێکرا بە کوورتی و پوختی خۆی لە دەست خستنە ناو کاروباری سیاسیی وڵاتانی دەوروبەر بە تایبەت عێراق و سوریا و ھاوکاریکردن حیزبوڵای لوبنان و گروپە شیعەکانی یەمەن و ئەوانیتر لە لایەن ئێرانەوەی دەرخست، کە ئەمانە لە دیدی سیاسەتوانان و خەڵکی ئەمریکادا ئاوازێکی خراپیی لە کابینەی دوناڵد ترەمپ بۆ ھەموان چیتر لە ئێستادا پیشانداوە، بەتایبەت دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئێران و ڕاستەوخۆ ھاوکاریکردنی جەمسەرەکان و گروپە تیرۆرییەکان لەم ووڵاتانەدا، کە دەبوایە لەم دۆخەدا ئەمریکا لە پاڵ ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمیییەکان بیر لە ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی ٢٠١٥و کەم چالاک کردنی تەنانەت سوپاو سەرەڕۆیەکانی بکاتەوەو ئەم ھەنگاوانەی بەمشێوەیەی خوارەوە بۆ بگرێتە بەر، کە لە خوارەوە تیشکیان دەخەینەسەر:
 - ئەمریکا ھەر لە زووەوە گووتویەتی ئێران و چەند وڵاتێکیی تر پاڵپشتی تیرۆری نێودەوڵەتی لە جیھاندا دەکەن، کە ئەبێت چالاکییەکانیان ڕابگیرێت، ئەوەشی ڕوونە سوپای ئیران تا ڕادەیەک لەمەوبەریش ھەر گەمارۆدراو بووەو زۆر لە شەریکەکانی ئەوروپا ئیجازەی کڕین و فرۆشتن و مامەڵەی بازرگانییان لە گەڵ سوپاو شەریکەکانی پەیوەست بە سوپای ئێرانیان نەبووە و بگرە لە ئەگەرێکی کاری واش ئەو شەریکانە بە تاوانبار لە لایەن ئەمریکاو ھاوپەیامەکانی لە قەڵەمدەران و غەرامەی لە ڕادە دەکران،  کە بەشێکی زۆری ئەم سەوداو مامەڵە کردنەکانەش لە بوونی کەرەستەو ئاڵوگۆڕی زانیاری و ھاوشێوەکانیدا بووە. 
- لە لایەکی ترەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەدا لە ڕابردووشدا نەبووەو ئێستاش ئەم بڕیارە ئەگەر و مەگەرەکانی زۆرە کە پاش ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمییەکە، لە لیستیی تیرۆردا سوپای ئەم وڵاتەش جێ بکاتەوە، بەڵام بە گشتی ھەر پشتیوانیکەرێکی سەرەکیی لە تیرۆر، سوپای ئەم وڵاتە سەیرکراوەو ھەردەم لە ژێر وردبینی و چاودێری تەواو دایە.
    - بە نسبەت فایلی ئەتۆمیشەوە، ئێران ھەردەم نەیتوانیوە ڕەزامەندی ئەمریکاو ھاوئاوازەکانی بە دەست بێنێت، ئەمە ھەر لە ئان ساتدا بووە کە ئەم بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەیە ڕوو بدات، ھەرچەندە گەمارۆکانی پێش ڕێکەوتنی ئەتۆمی قۆناغ بە قۆناغ بووە و ئاسەواری لە لاوازی ئابووری ئێران ھەر تا ئێستاشی بەدواوە بێت ھەر ماوە، بەڵام لە داھاتووشدا ڕەنگە مەترسیی گەمارۆیی ئابووری ئێران بەم ھەڵوەشاندنەوەی ئیٍستای ڕێکەوتننامەکان و سنووردارکردنی بواری سەربازێتی و ھێزداری ئەم وڵاتە، ھەمدیسان بە دۆخی ناسەقام و نەخوازراو ئەو بگەیەنێت کە لە خواستیی ئێرانییەکاندا ھەر نییە.
  - ئەمریکا ھەر چییەک بووەو ڕوویداوە لە ئێستادا ھەروەک لە زاری ترەمپەوە بیستمان لێی پەشیمانەو بگرە بە ھەڵەی ڕابردووی ئیدارەی ئۆبامای دەزانێ و سازشی زیاتری لەسەر ناکات، گەرچی ئەمە وا دەردەکەوێت ناڕەزایی ھەندێک وڵاتیتری بەشداری ڕێکەوتنەکەی لێ بکەوێتەوە، بەڵام زۆرینەی ئەوان لەبارەی ئێرانەوە چاو لە سەر بڕیارەکان ئیدارە و کۆنگریسی ئەمریکان کە لە ئێستادا پەشیمانبوونەوەی لەم ڕێککەوتننەی داوە. ئێرانیش پاش بڕیارەکەی ترەمپ  لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە زاری سەرۆک وڵاتەکەی (ڕۆحانی) پاش چەند کاتژمێرێک لە بڕیارەکەی ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد: ئێمە چاومان لە ئەندامەکانی تری پابەند بوو لە یەکێتی ئەوروپا بەم ڕێکەوتنەیە تا بزانین دوا ھەڵوێستی ئەوان لەمبارەیەوە چ دەبێت، ئەگەرەکانیش تا ڕادەیەک دوورە یەکێتی ئەوروپا وەک ترەمپ و ئیدارەی ئەمریکا لەمبارەیەوە بڕیاری بەپەلە بدات و چوونکە ئەوان تا ئێستاکە بە پێچەوانەی ئەمریکاوە ئێران بە پابەندبوو بە (بەرجام) دەزانن.
     لە ئێستاشدا ئێران بەس بژاردەی سکاڵاکردن لە کومیسیۆنی ھاوبەشی وڵاتانیی لەمبارەیەوە ماوە تا دوا بڕیاری یەکلایی خۆی بدات کە ئەویش ماوەی نزیکەی مانگێک ئیجماعی ڕایی وڵاتانیی دەوێت تا وەڵامی یەکلاکەرەوەی وڵاتانیی تری ئەندام لە ڕێگەی ئەم کومیسیۆنە ھاوبەشەوە بزانێت و ببیستێت.
    - ئەم پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردووشدا لە بارەی ڕێکەوتنی دوو کوریا (باشوور و باکوور) ئەوەی ڕاگەیاند، ھێشتا ڕێکەوتنی ئەوانیش جێی گوومانەو زۆری ماوە لەبارەی ئەوانیشەوە بڕیاری چاکە یا ھەڵوێستگرانە بدرێت و لە ڕۆژانی داھاتووشدا گفتگۆی جدییش لە گەڵا کوریای باکووردا دەست پێدەکەینەوە.
                                              بە نسبەت کوردستانی پاش ڕیفراندۆمیشەوە:
ئەوە بە ڕوونی دیارە لە ئێستادا سوپای پاسداران باڵی بەسەر گروپە شیعییەکان بەتایبەت لە عێراقداو ھەندێک باڵی حیزبیی حیزبەکانی کوردستاندا کێشاوەو بە ھەر جۆر و نرخێک بێت ئەمریکا لێرەش دەیویست بەم بڕیارانە چالاکییەکانی ئێران لە عێراق و کوردستانیشدا کەمبکاتەوەو ڕێوشوێنە جدییەکان لەبارەی ئێرانەوە بگرێتەبەر، چوونکە لە ئێستادا ھاوپەیمانەکانی وەختە لەم سەری دونیاشەوە کە بەرژەوەندی بەھێزی ئابووری لەگەڵیاندا ھەیە، وەختە بەھۆی ئەم وڵاتەوە وا لە دەستدەدات.
     بۆیە ھەموو ئەگەرەکانی سەرەوە ھەر لە تیرۆردانانی سوپاو گەمارۆدانی و مامەڵەکردنی جیھانی سەربازی لەگەلی و ھەڵپەساردن و ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنیی ئەتۆمیی و  بێ ھێزکردنی پێگەی لەم ناوچانەش کار و ھەنگاوێک بوو کە کاری  بە جدییەتی لە ڕابردوودا لەسەر کرد و جێبەجێکردنی کرداریی لە ئێستادا بەم بڕیارەی کۆتایی بەدوای خۆیدا ھێنا.  
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو